✅ دەستەی «خەڵاتی گەل» زانا کوردەکەی خەڵات دەکات
🔸شەممە ۲۹/۶/۲۰۱۹ کاژێر ۲:۳۰ تا ۱۷ لە هۆڵی سەرۆکی شارەوانی «کینزیگتن تاون هۆڵ» لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، دەستەی «خەڵاتی گەل» رێوڕەسمێک سازدەکات بە مەبەستی بەخشینی خەڵاتێک کە گوزارشت لە گەلی کورد دەکات، دەبەخشێتە پرۆفیسۆر «کۆچەر بیرکار» کە توانی ئەو شانازییە بە گەلی کورد ببەخشێت و وەک کوردێک ببێتە ھەڵگری خەڵاتی «فێڵدس» لە ساڵی ۲۰۱۸ دا.
🔸کە ئەو خەڵاتە بەرزترین رێزلێنان بوو پێشکەشی ماتماتیکزانێک بکرێت، ئەو شایستەییەش بە بەرێزیان بەخشرا. ھەر بۆیە دەستەی خەڵاتی گەل کە دەستەیەکی خۆبەخش و سەربەخۆیە و ئەندامەکانی ھەر یەکە و پیشەیەکی جیاوازیان ھەیە و گوزارشت لە کوردوستان دەکەن، بە ئامانجی درووستکردنی کولتووری خۆشەویستی و پێزانین و پێکەوە ژیان، تا ساڵانە بتوانین خەڵاتی گەل ببەخشینە ئەو کەسانەی داھێنان دەکەن لە بوارە جیاوازەکاندا، ھاوکات لەو رێگەیەوە ناوبانگێکی شایستە دەبەخشن بە میللەتی کورد و خزمەت بە بەرژەوەندیی باڵای نەتەوەی کورد دەکەن لە ھەر کوێی دونیا بن.
🔸ھەر بۆیە خەڵاتی ئاڵتونی گەل لەم ساڵدا کە لە رێگەی کەمپینێکەوە ئەنجامدرا، بە بەشداری ھاووڵاتیان و چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بەشانازییەوە دەبەخشرێتە پرۆفیسۆر «کۆچەر بیرکار»...لێرەشەوە سوپاسی گەرمی و پەرۆشێ بەشدار بووانی کەمپینەکە دەکەین بۆ خەلات کردنێ زانا کوردەکەیان.
🔸ئەندامانی دەستەی خەلاتی گەل:
- شێرزاد حەسەن
- سیمین چایچی
- د.چیا زەنگەنە
- شەھێن سابیر
- زیرەک میرە
- ئاکۆ غەریب
- مومتاز حەیدەری
yon.ir/b5jvv
🌐 هیوانیوز
🆔 http://t.me/joinchat/AAAAAD0ncCgsts5T-EzXhw