ئه‌من ده‌مگوت له دنیا تا بمێنم
له‌به‌ر كه‌س ئه‌سته‌مه سه‌ر دانه‌وێنم
كه‌چی ئێستا له‌داوی بسكی تۆدا
گرفتارم گوڵم موو ناپسێنم
ژیانم پڕ له ڕه‌نجه و نا مورادی
به هه‌ڵكه‌وتیش نه‌هاتم توشی شادی
دڵم هێند ته‌نگه هه‌ر جێی تۆ ده‌بێ و به‌س
ئه‌تۆش مه‌حكومی حه‌بسی ئینفیرادی
قه‌رار بوو بێی له‌گه‌ڵ خۆت شادی بێنی
نه‌هاتی گه‌رچی پێت دابووم به‌ڵێنی
له‌ناو كوردا نه‌بوو په‌یمان شكاندن
له كوێ فێربووی گوڵم په‌یمان شكێنی
ئه‌گه‌رچی ڕۆیی قه‌ت ناچی له یادم
ده‌كه‌م یادت به یادی تۆوه شادم
كه بارگه‌ت بۆ هه‌وار تێكنا عه‌زیزم
شكا ئه‌ستونده‌گی تاوڵی مورادم
شه‌وانه هه‌منیشنی جامی باده‌م
به باده با په‌ژاره‌و غه‌م به باده‌م
كه ده‌ستی رۆژگار بایدا سه‌ری من
سه‌ری شوشه‌ی شه‌راب وا چاكه باده‌م
پست های بیش‌تر در
👨🏻💻👩🏻💻کانال مردم شهر دیواندره:
🆔↬
@divandarreh_city🆔↬
@divandarreh_city