لەدوێنێوە بی بی سی ٦ راپۆرتی لەسەر مولحیدە تیرۆریستەکە کردوە، لە هیچکامیاندا ئاماژە بەوە نایات کە چ پشتیوانێکی توندی زایۆنیزم بوە. تەنها بە عام ئەڵێ لە ئیسلام هەڵگەڕاوەتەوە و رەخنەی هەبوە. ئەوەنە بە گوناحی باسی کردوە کە ئینسان بەزەیی یەتەوە پیایدا. تەنانەت ئەڵێ ئەم کەسە رۆڵی گەورەی هەبوە لە پاراستنی ئەو کچە سعودیانەی لە ئیسلام هەڵگەڕاونەتەوە و سعودیەیان جێهێشتوە. هەر ئەوەنەی ماوە داوا بکەن وەک سوپاس و پێزانینێ بۆ ئەم مولحیدە توندڕەوە سعودیە لەمەودوا سزای گۆڕینی دین نەدات! بڕوانن و تێبگەن لە بۆگەنی رۆژئاوا و مورتەزەقەکانی.