لەدوای ئەوەی کە تابلۆی سەرڕێی گوندەکانی شاری مەریوان، هاوکات لەگەڵ زمانی فارسی بە زمانی کوردییش نووسران؛ بەداخەوە دوای ماوەیەک کۆمەڵێک کەسی نادیار و گێرەشێوێن خەریکی تێکدان و سڕینەوەی نووسراوە کوردییەکانن و هەر بە ئەو مەبەستە، نووسراوەی کوردیی سەر تابلۆکانی چەندین گوندیان شێواندووە و دەستکارییان کردووە. هیوادارین لایەنی پەیوەندیدار چیتر نەهێڵێت ئەم بێڕێزییە بە زمانی کوردی بکرێت و ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی بکەن.
زمان شوناس و ناسنامەی گەلە؛ ئەم ناسنامە دەبێ بە دڵ و گیان بپارێزرێت.
سیروان ئەشتاب ـــ ئاوایی سیاناو.
زمان شوناس و ناسنامەی گەلە؛ ئەم ناسنامە دەبێ بە دڵ و گیان بپارێزرێت.
سیروان ئەشتاب ـــ ئاوایی سیاناو.