دامەزراندن لە وەزارەتی بەرگری عێراق ڕاگەیەندرا ، خەڵکی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوەوەزارەتی بەرگری عێراق ڕایگەیاند کە بۆ وەرگرتن لە کۆلێژی سەربازی، پێویستە ئەم مەرجانەی خوارەوە لە کەسەکەدا هەبن:
1. هەردوو دایک و باوکی عێراقی بن.
2. تەمەنی لەنێوان ٢٠ بۆ ٢٦ ساڵ بێت (بۆ مەدەنییەکان) و تا ٢٨ ساڵ بۆ ئەندامانی سوپا.
3. هیچ تاوانێکی ئەنجام نەدابێت کە کاریگەری لەسەر کەسایەتی و ئەخلاقی هەبێت.
4. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەبێت کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە دانی پێدانرابێت.
5. لە هیچ کۆرسێکی سەربازی دوورنەخرابێتەوە.
6. لەڕووی جەستەیی و تەندروستییەوە سەلامەت بێت و هیچ کەمئەندامییەکی نەبێت و تاتۆی نەکردبێت.
7. بەرزی باڵای لە ١٦٥ سم کەمتر نەبێت.
8. پشکنینی ماددە هۆشبەرەکان و دەروونی بۆ دەکرێت.
بەڵگەنامە پێویستەکان:* فۆڕمی ئەلیکترۆنی پڕکراوە.
* کارتی نیشتمانی (ئەسڵی و ٦ کۆپی ڕەنگاوڕەنگ).
* کارتی بەشەخۆراکی (ئەسڵی و ٦ کۆپی ڕەنگاوڕەنگ).
* کارتی نیشتەجێبوون (ئەسڵی و ٦ کۆپی ڕەنگاوڕەنگ).
* ٦ وێنەی ڕەنگاوڕەنگ.
* پشتڕاستکردنەوەی شوێنی نیشتەجێبوون (ئەسڵی و ٣ کۆپی ڕەنگاوڕەنگ).
* بۆ سەربازەکان، نامەی پشتگیری یەکەکە و فۆڕمی هەڵسەنگاندنی فەرماندەکان.
* گرێبەستی هاوسەرگیری (ئەسڵی و ٢ کۆپی ڕەنگاوڕەنگ).
* بەڵگەنامەی دەرچوون (ئەسڵی و ٤ کۆپی ڕەنگاوڕەنگ) یان پشتڕاستکردنەوەی دەرچوون لەگەڵ نمرە.
* نامەی پشتگیری لە دەزگای شەهیدان (بۆ کەسوکاری شەهیدان).
تۆمارکردن:لەڕێگای ئەلەکترۆنی دەبێ ، هێشتا لینک ئەکتیڤ نەبوە لێرەدایە
بۆ ناوتۆمارکردن کلیک لێرە بکە#All_Kurdistan_Jobs