▫️حەمەساڵح سووزەنی شاعیر، نووسەر و ڕەخنەگری ئەدەبی، ساڵی ١٣٣٨ لە شاری سەقز لەدایک بووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەم شارە تەواو کردووە و درێژەی خوێندنی لە "دانیشسەرا"ی شاری سنە بە ئەنجام گەیاندووە. پاشان لەسەر ئەرکی مامۆستایەتی دامەزراوە؛ بەڵام ساڵی ١٣٦٢ بەهۆی کێشەی سیاسییەوە لە کار دەرکراوە. ناوبراو خاوەن قەڵەمێکی نوێخوازە و جیهانبینییەکی ئاوانگاردی بە نیسبەت ئەدەبیات هەیە، تا ڕادەیەک کە بە پێشەنگی ڕەوتی "نوێخوازتر" ئەژمێردرێت. بەرهەمە شێعرییەکانی بریتین لە: "سەمفۆنیا"، "دیاری"، "هەزار دیوانی کەڵەگەت لە پرسەدا"، "درۆ موقەدەسەکان"، "شیعرەسات"، "بە ژمارەی تەلەفۆنەکانی عالەم"، "حەبێکی هەنگوینی دائەنێی مەترسە... بنقێنە"، "وەهمەکانی ئەشق و تابۆکانی دەمامک"، "بە عینجە و فینجەوە... چ شار"، "سەرتان لێ ئەسێوێ" و... . هەروەها دوو بەرهەمی ڕەخنەیی بە ناوەکانی "لەژێر تیشکی ڕەخنەدا" و "نالی و خوێندنەوەکانی سەردەم" لە کارنامەی نووسینی خۆیدا تۆمار کردووە.
@MukrianNewsAgency
@MukrianNewsAgency