🔸پژمان سوڵتانی، لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای کەیفەریی یەکی تایبەت بە مێرمنداڵانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواوە بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بەسەردا سەپا. هەروەها ڕزگار بەیگزادەی بابامیری و عەلی (سۆران) قاسمییش، دوو دەستبەسەرکراوی دیکەی هەمان دۆسیە، بە تۆمەتی «هاوکاریکردن لە کوشتندا» بە ڕیز سزای ١٥ ساڵ و ١٠ ساڵ و ڕۆژێک بەندکرانیان بەسەردا سەپا. چوارەم کەسی دۆسیەکە، واتە کاوە ساڵحی، هەموو تۆمەتەکانی لەسەر لاچووە و ئەسیۆپاکیی ڕاگەیەنراوە.
🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، دانیشتنی دادگاییکردنی ئەم چوار زیندانییە سیاسییە ڕۆژی ٩ی بەفرانباری ١٤٠٣ (٢٩ی دیسامبەری ٢٠٢٤) لە لقی یەکەمی دادگای کەیفەریی یەکی تایبەت بە مێرمنداڵانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواوە بەڕێوە چووە و ڕۆژی ٢٦ی بەفرانبار (١٥ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) لە زینداندا بڕیارەکەیان پێ ڕاگەیەنراوە.
🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/death-penalty-ku/2025/02/09/p39620
@KurdistanHRN