𓄰•𝄞ོ•𓄰
•
@𝐜𝐡𝐢𝐫𝐨𝐜𝐤𝐲𝐝𝐥𝐥𝐚𝐤𝐚𝐧💙⃝🕊
چاوی لە چاو نەرمان•
پڕە لە کلە و دەرمان
هەڵ نایە لە شەرمان
وەی وەی لەبەر نازی تۆ
هڵ نایە لە شەرمان
لەبەر چاوی جوانی تۆ
ڕەشماڵەی مەنگوڕان
لە دۆڵ و لە خڕان
قاتڵن بۆ کوڕان
وەی وەی لەبەر نازی تۆ
قاتڵن بۆ کوڕان
لەبەر چاوی جوانی تۆ
ماڵی دە مەڕ دۆستان
بە خێر دەچنە کوێستان
لێمان دەبڕن دۆستان
وەی وەی لەبەر نازی تۆ
لێمان دەبڕن دۆستان
لەبەر چاوی جوانی تۆ
چاوی لە چاوبازان
ڕێم دەگرن ڕێبازان
دەمکوژن بەنازان
وەی وەی لەبەر نازی تۆ
دەمکوژن بە نازان
ئەی لەبەر چاوی جوانی تۆ
ماڵی دە مەڕداران
ڕۆیی بۆ هەواران
لێمان دەبڕن یاران
وەی وەی لەبەر نازی تۆ
لێمان دەبڕن یاران
لەبەر چاوی جوانی تۆ
•
@𝐜𝐡𝐢𝐫𝐨𝐜𝐤𝐲𝐝𝐥𝐥𝐚𝐤𝐚𝐧💙⃝🕊