خەپەتۆڵە و حەکایەتی جانتای نیشتمان
✍عەبدوڵڵا سەمەدی - مەهاباد
ڕووداوی چیرۆکی «خەپەتۆڵە» دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شەڕی نێوان فەرەنسە و پرووس. لەم شەڕەدا کە لە 4ی ئووتی 1870 دەستی پێکرد، سپای فەرەنسە شکا. «گی دوو مووپاسان» چیرۆکنووسی ناوداری فەرەنسی، چیرۆکێکی کورتی لە سەر دیمەنێکی ئەو ساڵانە نووسیوە، کە وەرگێڕی گەورەی کورد «محەمەدی قازی» بە فارسی وەریگێڕاوە و خۆی ناوی «تُپُلی/ تۆپۆلی» لە سەر داناوە، کە بە مانای «خرپن» و «خەپەتۆڵە»یە. ئەم وەرگێڕانەی محەمەدی قازی لە مەودای نێوان ساڵانی 1967 تا 1993، سێ جار چاپکرایەوە.
دەورگێڕانی چیرۆکەکە، بریتین لە چەند کەسێکی چینە بەرچاوەکانی کۆمەڵگای فەرەنسە، کە لە ڕاستیدا وەک نوێنەری فەرەنسەیەکی بچووک لە کالیسکەیەکدا دەکەونە لای یەکتر. یەکیان ئافرەتێکی لەشفرۆشە بە ناوی «ئەلیزابێت ڕوویسەت» یا هەمان خەپەتۆڵە؛ و ئەوانی دی بەم جۆرەن: نەجیبزادەیەکی کۆنت، ژن و مێردێکی دووکاندار لە چینی ناوەندی، کارخانەدارێکی دەوڵەمەند و هاوسەری، ڕووناکبیرێکی کۆماریخواز، دوو ئافرەتی ڕەبەنەی تەرکەدنیا و چەند ئاغا و دارای تر کە لە هێرشی دوژمندا ماڵ و دارایییان لە مەترسی کەوتووە و لە هەوڵی پاراستنیدان. ئەو نیشتمانەی ڕۆژێک ناوی «فەرەنسە» بوو، ئێستا ببووە جانتایەکی پڕ لە بەڵگەی بانکی و سفتە و حەواڵە و پارە و سووڕەتی زێڕ. بەمجۆرە، کونبەکون ڕایاندەکرد و ئامانجی گەورەیان دەربازکردنی سەری خۆ و زێدە بچووک و خۆشەویستەکەی دەستیان بوو.
ئەمانە بە ڕواڵەت و لە کاتی ئاساییدا، بڕوای توند و تیژیان بە دابە کۆمەڵایەتییەکان و ڕێبازە ئایینی و ئەخلاقییەکان هەبوو و لە سەری سوور و شین هەڵدەگەڕان؛ بەڵام ئەگەر هاتو نیشتمانە جانتاکەیان لە مەترسی کەوت، نە هێڵی سوور دەمێنێ و نە ئەفسانەی باوەڕ و ئەوین. بۆ پاراستنی جانتای نیشتمان پەنا بۆ هەموو سووکەڵە و ناچیزە و ناکەسبەچەیەک دەبەن و دەستیان ڕادەمووسن و دەیانکەنە داڵدە و پەنا. لە هەمان کاتدا کە لە غەم ڕەخسان و جانتایان دەرباز بوو، یەکودوو دەگەڕێنەوە سەر دۆخی جاران و بە چاوی زەق و سینگی لەپێش و دەنگی دلێر لەم و لەو دەخوڕن.
«خەپەتۆڵە»ی لەشفرۆش، کە بەرهەمی دەستی کۆمەڵگای سەقەت و دەسەڵاتی زاڵی چەپەڵە، خاوەنی گەلێک تایبەتمەندی و ئاکاری باشیشە. لە بڵند و نەویی ڕۆژگاردا دەردەکەوێ کە سەرەڕای هەڵە و لارییەکانی، هێشتا سەر و باڵایەک لە نیشتمانفرۆشانی جانتا لە باوەش ژوورترە. ئەو بە پێچەوانەی هاوسەفەرەکانی، کەسایەتییەکی یەکڕەنگ و بێدەمامکی هەیە. لەبنەوەبڕ و حیسابگەر نییە و گوێشی بە شاتوشووت و لێکدانەوەی سیاسییەکان نابزوێ. لە کاتێکدا هاوڕێیانی لووتبەرزی، حەز و ئارەزووەکانی خۆیان سەرکوت دەکەن و خواردەمەنییەکانیان لە یەکتر دەشارنەوە، خەپەتۆڵە پرێسکەی توێشوو دەکاتەوە و خوڵکی هاوسەفەرانیشی دەکا.
میوانەکان کە هەر لە سەرەتاوە ڕوویان نەدابوویە خەپەتۆڵە و بە قێزەوە سەیریان دەکرد و بە هاوشانی خۆیان نەدەزانی، لووت لە میوە و خواردەمەنییە خۆشەکانی وەردەگێڕن.
لە ناکاو سەرنشینانی فایتوونی سەرلێشێواو بە هۆی تەمومژی ناوچەکە، بێ ئەوەی بەخۆ بزانن کە کەوتوونە سنووری سپای داگیرکەرەوە، بۆ مەزڵی شەوانە لە میوانخانەیەک دادەبەزن و لە سەربازانی ئاڵمانی هەڵدەنگوون.
ئەفسەری فەرماندە سەرجەم لە هۆدەیەکدا زیندانییان دەکا. پاشی دوو ڕۆژ، فەرەنسییەکان داوای دیتنی فەرماندە دەکەن و هۆی زیندانی بوونی خۆیانی لێ دەپرسن. فەرماندە لە وەڵامدا دەڵێ: مەرجی ئازادیتان ئەوەیە کە خەپەتۆڵە یەک شەو لە لای من بخەوێ!
ئیتر لەمە بەدواوە گێرەوکێشەی چیرۆکەکە دەست پێدەکا و گەورە و گەورەتر دەبێتەوە، بەڵام خەپەتۆڵە بە هیچ کلۆجێک ڕازی نابێ خۆ ڕادەستی دوژمنی نیشتمانەکەی بکا.
هاوڕێیانی کالیسکەنشین سەرەتا لەم داوا بێشەرمانەیەی فەرماندە تووڕە دەبن و داکۆکی لە خەپەتۆڵە دەکەن، بەڵام لە درێژەدا کە وردە وردە دەبینن چارەنووسی «جانتای نیشتمان» دەکەوێتە مەترسییەوە، شل دەبنەوە و دەکەونە پاکانە کردن. ئێستا ئەو کەسانەی تا دوو ڕۆژ پێشتر لە شانازی و سەرفرازی دەدوان، دەستەوداوێنی خەپەتۆڵە دەبن تا ئەم گرێکوێرەیان بۆ بکاتەوە و سەبارەت بە (نیشتمان) بیانوو لە فەرماندەی دوژمن ببڕێ و تاکە شەوێک لە لای بخەوێ و بەس!
بەمجۆرە، هەموو ئەو ژیر و ڕووناکبیر و دەوڵەمەند و تەرکەدنیا و بازرگانانەی قێزیان لە پیشەی دزێوی لەشفرۆشی دەهاتەوە و ڕوویان لە خەپەتۆڵە وەردەگێڕا و لافی بەرگری و خۆڕاگرییان لێدەدا، ئێستا خەریک بوون ڕێگای لەشفرۆشییان بۆ ئافرەتی هاوڕێ خۆش دەکرد و تەنانەت بەڵگەی ئایینی و ئەخلاقی و سیاسییان بۆ لێکدەدایەوە؛ تا ئاخر ناچاریان کرد خۆ بە دەستەوە بدا.