چیرۆکی خۆم و مام عەوڵای.
#مەلای حاجی ڕەسوی
لە کۆڕی زایەڵە وەرگیراوە
ماڵمان لە مامکاوێ بوو، ئەو کاتی لە گوندەکان ئێواران کە خەڵک لە سەر ئیش و کەساباتی خۆی دەگەڕایەوە، لە سەربانەکان کۆ دەبوونەوە، جا هەر کەسە دەگەڵ هاوپیشەی خۆی ڕادەوەستاو باسی کاری ڕۆژانەی خۆیان دەکرد، یا ئارۆچکەیەک دەکرایەوە بە کۆمەڵ لە دەوری ئاورەکە ڕادەوەستان و قسەی خۆش و نستەقیان دەگێڕایەوە، بەڵام زۆربەی زۆری خەڵک کاروانچی بوون بە قاسمەڕەشی دا بارمان دەبرد بۆ بازاڕی سونێ لە باشوری کوردستان و ئێوارێ دەگەڕاینەوە، مامکاوێ پیاوێکی بە تەمەنی لێبوو نێوی مام عەوڵا بوو، مام عەوڵا هیوایەتی ئەوە بوو ڕۆژانە خەبەرێک وەر گرێ و لە مزگەوت بڵاوی پکاتەوە، من کە هاتوو چۆی قاسمەڕەشیم دەکرد و ئەگەر خەبەرێک ڕوداوێک هەبایە بۆ مام عەوڵام دەگێڕایەوە، هەر بۆیە مام عەوڵا ئۆغری من ببوو هەموو ڕۆژێ کە دەگەیشتمە سەربانان مام عەوڵا دەهاتە لام و پرسیاری لێدە کردم، چ خەبەرە، دیژبان چۆن بوو، کرێ بار بە چەندی بوو؟ زۆر پرسیاری دیکە، منیش هێندێک ڕۆژان کە ماندوو بێتاقەت دەبووم پێم خۆش نەبوو مام عەوڵا هێندە پرسیارانم لێپکات، ڕۆژێکی گوتم فکرێکی بۆ مام عەوڵای نەکەم چیتر پێم دەرناچیت، دووسێ خەبەری درۆی پێ دەڵێم دوایە کە زانی خەبەرەکانم درۆن چیتر داوای خەبەرانم لێناکات.
ڕۆژێکی گەیشتمە دەرکی مەدرەسەی مام عەوڵا گەیشتە لام، سڵاوی کرد و زەردە خەندێکی بۆ کردم وگوتی خەبەرو باس؟ گوتم مام عەوڵا ئەوڕۆ خەبەرێکی زۆر ناخۆش هەیە، مام عەوڵا دوو هەنگاو هاتە پێش گوتی چۆن چۆن؟ گوتم ئەوڕۆ لە کانیە زەردێ ماشێنێک هەڵدێراوە شەش حەوت نەفەری تێدا مردوون، مام عەوڵا گوتی پەککوو ئەوە خەڵکی کوێ بوون؟ گوتم وەڵا نازانم جارێ مەعلووم نییە، مام عەوڵا دەستی بە پشت قوونێ وەگرتنوو ڕۆیشت بۆ مزگەوتێ خەبەرەکەی بڵاو کردبۆوە، ڕۆژی دوایی دووبارە گەیشتەوە لام، گوتی ئیشااللە خەبەری ئەوڕۆت خۆشە، گوتم وەڵا مام عەوڵا خەبەری ئەوڕۆم زۆر لە هی دوێنێ ناخۆشترە بۆ نەتزانیوە؟ گوتی ناوەللا بۆ چی بووە؟ گوتم کوڕە ئەوڕۆ مام جەلال لە ڕەزاییە سواری عەلی کۆپتەری بووە ویستوویەتی پچیتە تارانێ، کاتێک عەلی کۆپتەرەکە بڵیند بووە بۆ هەوای دەرگای عەلی کۆپتەری لێبۆتەوە مام جەلال لە هەوایڕا بەربۆتەوە، مام عەوڵا تۆزێک پێکەنی و گوتی کوڕە شتیوا چۆن دەبێت، گوتم بۆ نابێت مام عەوڵا، قەزاو قەدەری خودای ئەگەر هات پیاو فکریشی بۆ ناکات، مام عەوڵا سەرەتا بەگومان بوو بەڵام دوایە باوەڕی کرد و ڕۆیشت بۆ مزگەوتێ.
نوێژی شێوان بابم لە مزگەوتێ ڕا هاتەوە کە دەرگای کردەوە زەردە خەندەی لە سەر لێوان بوو، گوتم نا، خەبەری مام عەوڵای پێیە، هەر دانیشتوو گوتی ئەرێ عەوڵای برایمی ئەوان خەبەرە قۆڕان لە کوێڕا دێنیت؟ دوێنێ گوتی ماشێنێک هەڵدێراوە شەش حەوت نەفەری تێدا مردوون درۆ بوو، ئەوڕۆ هاتەوە دەیگووت مام جەلال لە عەلیکۆپتەری بەر بۆتەوە، دەڵێ مەلای ئێوەشم ئەو خەبەرانە پێدەڵێ، گوتم کوڕە مام عەولای فشاری بۆ هێناوم بۆ خەبەران، گوتم دووسێ خەبەری درۆی پێ بڵێم بەڵکو وازم لێبێنیت، ڕۆژی دوای مام عەوڵا هاتەوە لام ڕوی دەلا نەدەکردم گوتی وەڵاهی هەتیوە بەوان درۆیانت منیش بێ ئیحتوبار کردووە، ئێستا کەس باوەڕ بە خەبەرەکانم ناکات.
باش بوو پلانەکەم سەری گرت مام عەوڵا وازی لێهێنام.
@mzravilka