چرای نیشتمان
زامی کامیان بەسوێترە؟
ژنێ جێگەی
سەرنجی پیاوان نەبووبێ؟
یان شاعیرێ
هیچ شیعرێکی
جوان نەبووبێ؟
بڕوام بە سێ دەرمان هەیە
بۆ هەموو دەردێ دەست دەدەن
هەم بۆ ئازاری دەروون و
هەم هی بەدەن
یەکەم: موزیک
دووەم: شیعر
سێیەم: دایکی
جوان و دلۆڤانی وەتەن
ئەی نیشتمان
هەر چییەکم دەست کەوتووە
لەگەڵ تۆدا بەشیان دەکەم
چی مەدالیام وەرگرتووە
لە بەرۆکی تۆیان دەدەم
بە مندا دەناسرێنەوە
گەل و وەتەن
کەچی کە دەگەڕێمەوە
داوای ناسنامەم لێ دەکەن
وەکوو چۆن جوانترین گۆزە
لە گڵی ئاسایی دەکرێ
جوانترین شیعریش بە وشەی
ئاسان و سادە دەنووسرێ
کێشە نییە کە ناتوانی
ببی بە ئەستێرەی ئاسمان
هەوڵ بدەی
دەبی بە چرای نیشتمان
سواری ئەسپی خەڵکی مەبە
چونکە دەبێ درەنگ یان زوو
لێی دابەزی
ئەسپی بیری
کەسانی دیکە زین مەکە
ئاخر بەوە دەڵێن: دزی
*
شیعری: ڕەسوول حەمزاتۆڤ
و. حەمەسەعید حەسەن
زامی کامیان بەسوێترە؟
ژنێ جێگەی
سەرنجی پیاوان نەبووبێ؟
یان شاعیرێ
هیچ شیعرێکی
جوان نەبووبێ؟
بڕوام بە سێ دەرمان هەیە
بۆ هەموو دەردێ دەست دەدەن
هەم بۆ ئازاری دەروون و
هەم هی بەدەن
یەکەم: موزیک
دووەم: شیعر
سێیەم: دایکی
جوان و دلۆڤانی وەتەن
ئەی نیشتمان
هەر چییەکم دەست کەوتووە
لەگەڵ تۆدا بەشیان دەکەم
چی مەدالیام وەرگرتووە
لە بەرۆکی تۆیان دەدەم
بە مندا دەناسرێنەوە
گەل و وەتەن
کەچی کە دەگەڕێمەوە
داوای ناسنامەم لێ دەکەن
وەکوو چۆن جوانترین گۆزە
لە گڵی ئاسایی دەکرێ
جوانترین شیعریش بە وشەی
ئاسان و سادە دەنووسرێ
کێشە نییە کە ناتوانی
ببی بە ئەستێرەی ئاسمان
هەوڵ بدەی
دەبی بە چرای نیشتمان
سواری ئەسپی خەڵکی مەبە
چونکە دەبێ درەنگ یان زوو
لێی دابەزی
ئەسپی بیری
کەسانی دیکە زین مەکە
ئاخر بەوە دەڵێن: دزی
*
شیعری: ڕەسوول حەمزاتۆڤ
و. حەمەسەعید حەسەن