دروست بوونی گرژی لەنێوان ترەمپ و زێلێنسکی
ڕۆژی هەینی ١٠ی ڕەشەمە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، گرژی لەنێوانیان دروست بوو و بە توندی وەڵامی یەکتریان دایەوە.
سەرۆکی ئەمەریکا، بە سەرۆکی ئۆکرانیای ڕاگەیاند: هەڵوێستێکی باشت نییە و لە هیچ پێگەیەکدا نیت، هەروەها هیچ کارتێکی فشارت نییە.
هەروەها گوتی: "تۆ پێمان مەڵێ چی بکەین و چۆن هەست بکەین، ئێمە دەزانین چۆن کێشە چارە بکەین، ئێمە هەستێکی بەهێزمان هەیە."
لە درێژەی گرژییەکانی نێوانیان، ترەمپ، ئاماژەی بەوە دا، کە زێلێنسکی هیچ هەڵوێست و پێگەیەکی نییە، هەروەها هیچ کارتێکی فشاری نییە و قومار بە جەنگی جیهانیی سێیەمەوە دەکات.
ترەمپ، بە زێلێنسکیشی گوت: "دەبێت ڕێککەوتن بکەیت و ئێستا تۆ بێڕێزی بە وڵاتێک دەکەیت کە لە سەرەتای جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیاوە زۆر هاوکاریی کردوویت."
سەرۆکی ئەمەریکا، باسی لەوە کرد، زێلێنسکی لە جەنگدا براوە نەبووە، هیچ دەرفەتێکی باشی نییە و دەبێت سوپاسگوزار بێت ئەگەر لە جەنگەکەدا بە سەلامەتی ڕزگاری بێت.
ترەمپ، بایدنی بە گەمژە پێناسە کرد و گوتی: سەرۆکێکی گەمژە بە بەهای 350 ملایار دۆلار هاوکاریی سەربازیی ئۆکرانیای کرد، ئەگەر هیچ کەرەستەیەکی سەربازیی بۆ وڵاتەکە ڕەوانە نەکرابووایە جەنگەکە بە دوو هەفتە کۆتایی دەهات، زێلێنسکیش وەڵامی دایەوە و گوتی: ئەم قسەیەم لە پوتینیش گوێ لێبوو، بەڵام ئەو گوتی بە سێ ڕۆژ کۆتایی دەهات.
سەرۆکی ئەمەریکا، دەشڵێت: ئەگەر ئاگربەست لەنێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا ڕابگەیەندرێت زۆر باشە خەڵکیش هەر ئەوەیان دەوێت.
لەسەر داواکاریی ترەمپ، زێلینسکی بە نیگەرانییەوە کۆشکی سپی جێهێشت و واژۆی لەسەر ڕێککەوتنی کانزا دەگمەنەکان نەکرد، لەم بارەیەوە ترەمپ گوتی: ئەگەر زێلێنسکی ئامادەی ئاشتی نەبێت، جارێکی دیکە لە کۆشکی سپی پێشوازیی لێ ناکرێت.
https://t.me/avatodaykurdi/131855