بە ساردیەوە دێم بە بێدەنگیەوە دێم هێندە بە هێمنی دێم تەنیایەکەت گوێی لە ترپەی پێیەکانم نەبێ وەک ئەوانی تر نایەم، نایەم باسی گەرمکردنەوەی ژیانت بۆ بکەم و زستان لەگەڵ خۆم بهێنم، وەک ئەوانی تر نایەم، نایەم یەکەم ڕۆژ دڵت پڕبکەم لە ئومێد و ڕۆژی دواتر لە کۆڵانی بێدەنگیدا بە جێت بهێڵم....