shno24


Гео и язык канала: Иран, Фарси
Категория: Транспорт


خبر تنها ظاهر ماجراست، با #شنو۲۴ به عمق رویدادها بروید
پوشش اخبار منطقه وتحلیل حوادث وافزایش آگاهی‌های جامعه،با رعایت استقلال حرفه‌ای، رسالت همیشگی ماست
#اینستاگرام_شنو۲۴
https://instagram.com/shno_24?utm_medium=copy_link
ارسال سوژه خبری
@naserzadeh99

Связанные каналы

Гео и язык канала
Иран, Фарси
Категория
Транспорт
Статистика
Фильтр публикаций


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
جێژنی مەولودی فەخری عالە م حەزرەتی موحەممەد لە شنۆ

🆔 @shno24


١۴٠٠٫١۲٫۱۱
🔴ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ دوهه مین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی سیامەند ڕەحمان

🔹لەدایک‌بوون: ۱ی خاکەلێوەی ١٣۶٧ی هەتاوی لە شنۆ
🔹کۆچی‌دوایی: ۱۱ی ڕەشەممەی ١٣٩٨ی لە شنو هەتاوی بە هۆی ڕاوەستانی دڵ
🔹شوێنی ناشتن: کێوی قەڵاتۆکی شنۆ

🆔 @shno24


✍ خاک توانای کۆچی نیە ئەوەیە ڕازی مانەوەی هەمیشەیی من لەم وڵاتەدا...

🔹 شاعیر و نوسەری نەمر، مامۆستا مەعرووف ئاغایی ناسراو بە مارف ئاغایی لە ٢ی ڕێبەندانی ١٣٤۳ی هەتاوی لە گوندی وەزنێ سەربە شاری نەغەدە لە دایک بووە و لە ٣٠ی ڕێبەندانی ١٣٧٦هەتاوی بەھۆی کارەساتی پێک دادانی ئۆتۆمبیل کۆچی دوایی کرد.

🔹 لەسەر وەسیەتی خۆی لە مقبرة المشاهیر گڵکۆی ناودارانی شاری مەھاباد بە خاک ئەسپێردرا.

🌹 ڕووحی شاد و یادی هەرمان بێ

📸 وێنەگر: هاوڕێ باشەڕافەت

@shno24




🎥هەر ئێستا بەڕێوەچوونی یەکەمین کۆڕە یادی ڕێزگرتن لە مامۆستا محەممەدی ماملێ لە شنۆ



@shno24


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
◼️ بە بۆنەی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی سوارە ئیلخانی زاده:

◾️ پیرە هەڵۆ / شێعر :سوارە ئیلخانیزادە / خوێندنەوە: عەلی خزری

@shno24

اینستاگرام #شنو۲۴👇👇

https://instagram.com/shno_24?utm_medium=copy_link


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
بڕینی دارەبییەکانی حەسەن نوران و دێشەمس لە لایەن کەسانی دژە ژینگە. کارێکۍ قێزەوەن و نابەرپرسیارانە کە خەڵکی ناوچەکەش بەڕاستی پێی ناڕحەت و توڕەن. بەشێکی زۆر لە دارەبییەکانی ئەو شوێنە کە دیمەنێکی جوان و سرنجڕاکێشیان پێکهێناوە بڕدراون. کەسانێکی دایکی زەوی بریندار دەکەن پێیان وانەبی کە تەنیا بێ ڕێزییان بەو دایکە دڵسۆزە کردووە بەڵکوو ئەوانە بەر لەهەموو شتێک سێرەیان لە خۆیان و ماڵباتەکەیان و کۆمەڵگای ئینسانی داگرتووە و لە داهاتوو دا ئەوە ئێمەین کە بەگشتی و وێگڕا تووشی خەسار دەبین. ئەخلاقی ڕەسەنی ژینگەیی بانگەوازی ئەوە دەکات کە مرۆڤ ئەگەر باوەڕی بە پاراستنی ژینگەش نییە لانیکەم با باوەڕی بە پاراستنی خۆی و ماڵ و منداڵی خۆی هەبیت و بۆ پاراستنی ئەوانیش بیت دەبی ڕێز لە دار و بەرد و ئاو و ئاژەڵ بگریت. تاڵان و کاولکاری ژینگە هەنگاو هەڵێنانه وەیەکی هێدیانە بەرەو فەوتانی جۆری ئینسانە، بۆیە دەگوتری پاراستنی ژینگە لە هەنگاوی هەوه ڵ دا ئەرک و لە هەنگاوی دووهەم دا ئەخلاقێکی پێویستە. یاخوا بشکێن ئەو دەستە ناحەزانەی ئاوا بێ بەزەیانە دەشکێنن.

کەریم خزری

@shno24


سنە وه‌ک پایتەختی کتێبی ئێران دەستنیشان کرا
رۆژی دووشەممە شەشەمی سەرماوەز ١٤٠٠ی هەتاوی، لە ڕێوڕەسمێک بە بەشداریی وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی، جێگری کاروباری فەرهەنگیی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشاد، نووسینگەی توێژینەوە و بەرنامەداڕشتنی کولتووری، بنکەی هاوئاهەنگیی شار و گوندەکانی هۆگری کتێب و دیکەی دامەزراو و ڕێکخراوەکانی هاوکار، مەراسیمی هەڵبژاردن و ناساندنی حەوتەمین پایتەختی کتێبی ئێران بەڕێوە چوو و لە نێو شارە دەرچووەکانی قۆناغی کۆتایی کێىبەرکێ وەرگرتنی نازناوی حەوتەمین پایتەختی کتێبی ئێران، شاری سنە وەک شاری براوە، هەلبژێڕدرا و دەستنیشانکرا.

@shno24


🎼دەبارێ بەفر و باران
@shno24

🎤هونەرمەند: مامۆستا موحەمەد ماملێ

اینستاگرام #شنو۲۴👇👇

https://instagram.com/shno_24?utm_medium=copy_link


‍ ‍#زانیاری

🍉 شەوی یەڵدا

شەوی یەڵدا یان شەوی چلە یەکێکە لە جەژن و بۆنە مێژوویی و کۆنەکانی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ھاوبەشە لە نێوان نەتەوەکانی ھیند و ئاری و نەتەوەکانی تری میزۆپۆتامیا. دوایین شەوی پاییز یان مانگی سەرماوەز، لە نیوەی باکوری گۆی زەوی بە درێژترین شەوی ساڵ دادەنرێت. لە شەوی یەڵدا بەدواوە درێژایی شەو کەم دەبێت و ڕۆژەکان درێژتر دەبنەوە.

وشەی یەڵدا ڕیشەیەکی سوریالی ھەیە بە واتای "لەدایکبوون" و "ھاتنە دنیا"یە، ئەوەش ئاماژەیەکە بۆ لە دایکبوونی خۆر و ڕووناکی یان میترا. ڕۆمییەکان ئەو ڕۆژە بە "ناتالیس ئانایکتوس" یان "ڕۆژی لەدایکبوونی ڕوناکی" ناودەبەن. ئەبورەیحان بیرونی زانای بەناوبانگی ئێران وەک جەژنی "لەدایکبوونی مەزن" یان "میلاد اکبر" باسی لەو جەژنە کردووە ئەوەش ھێمایەکە بۆ لەدایکبوونی خۆر و ڕوناکی.

لە کۆندا چلە دوو ڕێکەوت بوو لە ناو ڕۆژمێردا، چلەی ھاوین و چلەی زستان، چلەی ھاوین کە دوایین ڕۆژی جۆزەردان و یەکەم رۆژی پوشپەڕە و بە درێژترین رۆژی ساڵ دادەنرێت و چلەی زستان کە دوایین شەوی سەرماوەزە و درێژترین شەوی ساڵە. لە رابردوودا کشتوکاڵ بناغەی سەرەکی ژیانی خەڵکی پێکدەھێنا و گۆڕانکاریەکانی کەش و ھەوا و وەرزەکان کاریگەری لە سەر کشتوکاڵ و شێوەی ژیانی ئەوان دادەنا ھەر بۆیە تەنانەت ڕۆژمێرەکانیش بە پێی ئەو گۆڕانکاریانە داڕێژراون، ئەگەر سەرنج بدەین ناوی مانگەکانی ساڵنامەی کوردی و زۆربەی نەتەوەکانی تری ئاری پەیوەندیەکی توند و تۆڵیان لە گەڵ کشتوکاڵ و گۆڕانکاریەکانی کەش و ھەوا ھەیە، بەو پێیەی درێژی و کورتی شەو و ڕۆژەکان کاری دەکردە سەر چالاکیەکانی کشتوکاڵ و جووتیاری، ئەوانیش ناچاربوون چالاکیەکانیان لە گەڵ ئەو گۆڕانکاریانە ڕێک بخەن.

وردە وردە و بە ئەزمون مرۆڤەکان بۆیان دەرکەوت لە ھەندێک وەرزدا ڕۆژەکان درێژترن و ئەوان دەتوانن بە شێوەیەکی باشتر کەڵک لە روناکی خۆر وەربگرن بۆ کشتوکاڵ کە بناغەی سەرەکی بژێوییان بوو. ھەر بۆیە ھێدی ھێدی ڕوناکی و خۆر بووون بە ھێمای ژیان و چاکە، تاریکیش بوو بە ھێمای خراپەکاری و ستەم. گەلانی "ھیند و ئاری" و "ھیند و ئەوروپی" دوایین شەوی پاییزیان وەک شەوی لەدایکبوونی خۆر و ڕوناکی دادەنا و تەنانەت ڕۆژی یەکەمی زستانیان بە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێ دادەنا، چوونکە لەو بڕوایەدا بوون کە ئاھورامەزدا بە سەر ئەھریمەندا سەرکەوتووە و بەدرێژیی ڕۆژ و روناکی زیاد بووە.

لە "ئاسارولباقیە"ی ئەبورەیحانی بیرونی و لە قانونی مەسعودی ئەو رۆژە وەک خۆرە روز و خۆرەم روز واتە "رۆژی پیرۆز" ناوی براوە. ھەر وەک ئاماژەی پێدرا تاریکی ھێمای شەیتان و ئەھریمەن بووە، دوایین شەوی پاییزیش کە درێژترین شەو و تاریکترین شەو بووە، بە شەوێکی شووم و پڕنەھامەتی دانراوە، ھەر بۆیە لە کۆنەوە لە گەڵ خۆر ئاوابوونی دوایین رۆژی پاییز، خەڵک بە داگیرساندنی ئاگر ھەوڵیان دەدا تاریکی و ھێزە ئەھریمەنیەکان بڕەوێننەوە و لە خۆیانی دوور بخەنەوە.

خەڵک لەو شەوەدا لە لای یەک کۆدەبوونەوە و بە خواردن و خواردنەوە و گۆرانی وتن و ھەڵپەڕکێ شەونخونیان دەکێشا و چاوەڕوانی ھەڵھاتنی خۆر دەبوون. ئەو سفرەیەی لەو شەوەدا دەڕازێنرایەوە لە لای زەردەشتیەکان بە "مەیزەد" ناسرابوو چەرەسەکەش پێی دەوترا "لۆرک". لە نەزرگە و پەرستگەکانی میترایی نزا دەکرا بۆ سەرکەوتنی ڕووناکی بە سەر تاریکی و ئەھریمەندا ئەو نزایەش پێ دەوترا "نی یەد". خەڵک کە بە ئاھەنگ گێران و شەونخونی شەوی یەڵدایان بەسەر دەبرد، یەکەم ڕۆژی زستان یان خۆرە روز، یان ڕۆژی پیرۆزییان دەرکردە پشوو.

 

بە پێی ھەندێک سەرچاوە ڕۆژی خۆر، ڕۆژی یەکسانی مرۆڤەکان بوو، پادشاکان بەرگێکی سپی و سادەیان لەبەردەکرد و لەو رۆژەدا نە پادشا و نەھیچ کەسێکی تر فەرمانی بەکەسانی تر نەدەکرد و سەرجەم کاروبارەکان بە بێ فەرمانکردن و بە شێوەیەکی ئارەزومەندانە رادەپەڕێنران. لەو رۆژەدا ھەر جۆرە خوێنڕشتنێک، تەنانەت سەربڕینی ئاژەڵ و پەلەوەرەکانیش قەدەغە کرابوو. ھۆکارێکی تری پشوی ئەو رۆژە جیا لە شەونخونی و بە ئاگابوونی خەڵک لەو شەوەدا بۆ ئەوە دەگەڕایەوە کە پێشگیری بکرێت لە ئەنجامدانی ھەر گوناھ و خراپەیەک، چوون بە پێی "ئایینی روناکی" بچوکترین خراپەکاری لە رۆژی لەدایکبوونی خۆر بەگەورەترین تاوان ھەژمار دەکرا.
@shno24


شێعری شەوی یەلدای شاعری گەورەی کورد " نالی" بە دەنگی هوونەرمەندی دەنگ خۆش عەدنان کەریم پێشکێش بە ئێوەی بەرێز

🔻شەوی یەلدا

شەوی یەلدایە یا دەیجورە ئەمشەو
کە دیدەم دوور لە تۆ بێنوورە ئەمشەو

دڵم وەک حاکمی مەعزوولە قوربان
خەڵاتی وەسڵی تۆی مەنزوورە ئەمشەو

دڵیش مایل بە دیدەی تۆیە بۆیە
لە من وەحشی و ڕەمیدە و دوورە ئەمشەو

کە تۆی شای کەچ کولاھی دیدە مەستان
چ باکم قەیسەر و فەغفوورە ئەمشەو

لە خەو ھەڵساوە یا ئاڵۆزە چاوت
ھەمیشە وایە یا مەخموورە ئەمشەو

سوروشکم نەقشی چاوی تۆ دەکێشێ
جێگەم سەر دارەکەی مەنسورە ئەمشەو

موسوڵمانان دەپرسن حاڵی نالی
لە کونجی بێکەسی مەھجوورە ئەمشەو

اینستاگرام#شنو۲۴👇
https://instagram.com/shno_24?utm_medium=copy_link


دستگیری شکارچیان متخلف در اشنویە


یگان اداره حفاظت محیط زیست اشنویه در گشت و کنترل حوزه استحفاظی این شهرستان با شناسایی سە نفر شکارچی متخلف، آنان را دستگیر کردند.

از متخلفین ۲ قبضه اسلحه شکاری، تعدادی فشنگ، لاشه دو قطعه پرنده فاختە کشف و پرونده جهت رسیدگی به مقامات قضایی ارجاع شد.

اینستاگرام #شنو۲۴👇👇
https://instagram.com/shno_24?utm_medium=copy_link


ڕەهبەر مەحموودزادە ، لەدایک بووی ساڵی۱۳۵٤ی هەتاوی لە شاری شنۆیە، ناوبراو براوەی سێهەمین خەڵاتی ئەدەبی باشوورە

پلەی دکتۆرای فەلسەفەی زانستی لە زانکۆی ئازادی تاران وەرگرتووە و ئێستا مامۆستای وەزارەتی پەروەردە و وانەبێژی زانکۆیە .
بەڕێزیان لە توێژەر و ڕەخنەگرە هەرە بەرزەکانی وێژەی کوردیە و لە ماوەی سی ساڵی ڕابردوو بوونێکی کاریگەری هەبووە لەو سنوورە دا.

لە نووسراوەکانی جەنابیان ئەوەی زۆر بەر چاو و بووە و کەڵکێکی زۆری هەبوە ئەو کتێبانەن :

۱ : بنەمای شێعری کوردی
۲ : شیکاری کردەوە لە مەنتق
٣ : ئافاقی شێعری نالی

@shno24


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
شەپۆلی ئازادکردنی کەو و پەلەوەری کێویلکە لە باوەشی سرووشتی شاری شنۆ

کەریم خزری بەرپرسی دایرەی ژینگەی شنۆ وێڕای دەربڕینی سپاس و پێزانین بۆ ژینگەدۆستانی شنۆ لەو بارەوە وتی: لەو چەندڕۆژەی دوایی، تاقمێک لە دۆستانی ژینگەی شاری شنۆ وێڕای ئازادکردنی چەند کەو، ئەمەگناسی و وەفاداری خۆیان بە ژینگە و سرووشتی شاری شنۆ نیشان داوە و پڕ بەدڵ سپاسی ئەو دۆستانە دەکەین کە لە پێناو دەوڵەمەندترکردنی ژینگەی ئەو شارە چالاکی دەنوێنن و تێدەکۆشن. هیوادارم هەمووی خەڵکی ئەو شارە جوان و خنجیلانەیە ژینگەی بە ماڵی خۆیان بزانن و خۆ لە هەرچەشنە هەوڵێکی تێکدەرانەی ژینگە ببوێرن.
خزری هەروەها گوتی: ژینگە ماڵ و سامانی هەمووی خەڵک بەگشتی و بەرەی داهاتوو بەتایبەتییەو پێویستە هەموومان بۆ ئاوەدانی و بەرژەوەندی ئەو ماڵە تێبکۆشین و بە کردەوە و ئاکاری ژینگەیی و بەگوێرەی تواناکانمانەوە هەوڵی بۆ بدەین.
اینستاگرام #شنو۲۴👇👇

https://instagram.com/shno_24?utm_medium=copy_link


وەک تیری تاریکی، نادیارە چارەنووس...
@shno24
"مارف ئاغایی"


گەر ژن نەبێ
نووسین و خوێندنەوە : #هێمن_تەنیا

@shno24

نووسراوێک پێشکەش بە خاتونانی بەڕێز
و نەسیحەتێک بۆ هێندێک پیاو کە
وا بیردەکەنەوە کە نابێ ژن هەبن
و دژ بە ژیانی ژنن.

اینستاگرام #شنو۲۴👇👇
https://instagram.com/shno_24?utm_medium=copy_link


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
دیمانەی بەرێوبەرانی فێستیوالی حەقیقەت لەگەڵ بەرێز هێمن ئالانی دەرهێنەری ( مستند نان با طعم خاک)

ئەم فیلمه له دوورگەی هۆرمۆز له باشووری ئێران درووست کراوە و تایبەتمەندێکانی خۆلی ئەم دەڤەرە دێنیته بەرباس و له چۆنیەتی فرۆشتنی ئەم خۆل و خاکه ئاماژە پێدەکات و هەروەها کاریگەری لەسەر ژیان و گوزەرانی خەلکەکه نەمایش دەدات.

هێمن ئالانی ( مستند و فیلمساز) له دایکبووی شاری شنۆ سالانێکه لە بواری فیلم و سینەما خەریکی چالاکیە و توانیوێتی بەرهەمی باش لەم بوارە وەدی بێنێت.

@shno24


کە ناتوانم
بێ زیاد و کەم
قسەی دڵمت بۆ هەڵڕێژم
ماچت دەکەم!

#ک.د.ئازاد
@shno24
┄┅┅✿❀♥️❀✿┅┅┄

وەکوو پایز
هەر جلوبەرگێ ئەپۆشی
لێت دێتەوە
بە دڵخۆشی!

#ک.د.ئازاد

┄┅┅✿❀♥️❀✿┅┅┄

ڕێژەی زیندان
لە مزگەوتەکان زیاترە
سەیرە تاوان لەم وڵاتە
لە باوەڕیش بە هێزترە!

#ک.د.ئازاد
اینستاگرام #شنو۲۴👇👇
https://instagram.com/shno_24?utm_medium=copy_link


Репост из: @attachbot
.
هیمن آلانی مستندساز که با مستند «نان با طعم خاک» در بخش کوتاه پانزدهمین جشنواره سینما حقیقت حضور دارد، در گفت‌وگو با خبرنگار پانا درباره چگونگی تولید این اثر گفت: 10 سال است که زندگی‌ام معطوف به سفر بوده است. در این مدت با یکی از دوستانم به نقاط مختلف می‌رویم و مکان‌های مختلف را می‌بینیم. زمستان پارسال بود که در کیش بودم و اتفاقی با دوستم و آقای قادری که تصویربردار مستند است، در اخبار شنیدیم جزیره هرمز و خاک آن اولین جزیره و خاک خوراکی دنیا محسوب می‌شود. این خبر را ناسا کار کرده بود و گویا خاک جزیره در حال قاچاق شدن بود. ما در نزدیکی آن منطقه بودیم و رفتیم تا ببینیم که ماجرا چیست.
وی افزود: فیلمسازی ما خیلی مینیمال و ساده است. همیشه دو نفریم. وقتی آنجا را دیدیم گفتیم ارزش آن را دارد که چند شب بمانیم و از محلی‌ها تحقیق کنیم که متوجه شویم قضیه از چه قرار است. به این ترتیب تصویربرداری را شروع کردیم و نتیجه مستندی است که در جشنواره حضور دارد.
این مستندساز همچنین درباره چگونگی پرداختن به این موضوع گفت: نگاهم به زندگی زیبایی‌شناختی بوده و تاکنون دو کتاب شعر نوشتم. در واقع هر مسئله‌ای را از دریچه شعر می‌بینم. وقتی می‌خواهم موضوعی را مطرح کنم، اگر قتل هم باشد خیلی شاعرانه جلو می‌رود. اگر موضوع دزدی، خیانت یا هر چیز دیگری هم باشد رویکردم همان است. همیشه دوست دارم کاری بسازم که مخاطب بگوید چقدر ساده و به این خود باوری برسد که او هم می‌تواند آن را بسازد.
آلانی با بیان اینکه در پروسه تولید فیلم نمی‌داند نتیجه چه خواهد شد، گفت: شکل روایت و مجموعه فیلم همیشه با همراهی تدوینگر و تصویربردار عملی می‌شود.مدل فیلمسازی ما به این صورت نیست که من نشسته باشم و بگویم باید حتما به این صورت جلو برویم.
کارگردان مستند «کوهنوردان کردستان» در ادامه عنوان کرد: خاک همیشه حائز اهمیت بوده و تنها چیزی است که آدم در دنیا و زندگی می‌تواند با آن آرام بگیرد. حتی لمس خاک آرامش بخش است. در همه فیلم‌هایم موضوع خاک نمود دارد. مرگ و زندگی در خاک بوده و ما بودن و مرگ را می‌توانیم در خاک تعریف کنیم.
وی با تاکید بر اینکه خاک چیزی است که می‌تواند شما را دوباره بسازد یا نابود کند، ادامه داد: وقتی در سفر هستم حس می‌کنم هر نقطه از ایران تن من است. البته ناسیونالسیت نیستم که این موضوع فقط به ایران اطلاق کنم، اگر در آفریقا هم زندگی کنم، دوست دارم آنجا نیز مفید باشم و قطعا به خاک آنجا هم تعصب خواهم داشت.
@shno24


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
✔️کتێبی منداڵان

وێنه‌ی نه‌خۆشی ئیدز

✍ دکتۆر هێمن مورادی

💥اینستاگرام
https://instagram.com/dr_hemen_moradi?igshid=iog4zuad5l4i

💥منداڵ‌پەروەری
@mndal_tarbiat


@shno24

Показано 20 последних публикаций.

329

подписчиков
Статистика канала