🔻دەستگیركردنی تیرۆریستێكی مەترسیدار لە سلێمانی رادەگەیەنرێت
دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عیراق دەستگیركردنی سەركردەیەكی باڵای داعش لە پارێزگای سلێمانی رادەگەیەنێت.
بەپێی راگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ پێنجشەممە لەلایەن دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە، "بە پشتبەستن بە زانیاری وردی هەواڵگری و بەدواداچوونی مەیدانی لە زیاتر لە وڵاتێك، هێزەكانی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی توانیان تیرۆریست (عەكاب حەمەد نیجریس دەلی) ناسراو بە (ئەبو جەمال) ئەمیری كەرتی شەرگات و جەزیرەی حەزەر و چیای مەخمور لە پارێزگای سەڵاحەدین، دەستگیربكەن كە پۆستی دادوەری گشتی شەرعی دەوڵەتی دیجلەی هەبوو و چەندان فەتوای دەركردووە بۆ بەئامانجگرتنی هێزە ئەمنییەكان".
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە"دەستگیركراوەكە لە ساڵی 2017 بەرەو خاكی سوریا هەڵاتووە و لەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی داعشدا ماوەتەوە، لە ساڵی 2023ەوە بە نهێنی گەڕاوەتەوە ناو خاكی عیراق و لەژێر رێنمایی سەركردایەتی گروپی تیرۆرستی داعش كاریكردووە".
#pdk.azhans