ژنێکی خزممان گێڕایەوه: شەوێک دوو سێ لاتۆر پاتۆری ناوشار لەگەڵ کوڕێکم چوون بەتەمای زێڕ، عەرزی هەڵکەنن. نیوەشەو شەکەت و هیلاک، ڕەنجبەخەسار، هاتنەوه حەسارێ. منیش ژانەسەرم بوو؛ بێجگه لە دوو لێچکەی سەرم، دانەیێکم لە نێوچاوانم بەستبوو و یەکیشم به شان و ملان دادابوو. ئاڵۆز و شپڕێو وەک دەواری شڕ، شڵدم شڵدم لێیان هاتمە دەرێ. یەکێ لە کوڕەکان که چاوی بە من کەوت، ڕووی لە کوڕەکەم کرد و کوتی: ئەرێ تۆ ئێمه بە کەر دەزانی؟! مۆمیاییت له ماڵەوه داناوه و شاخ و کێو به ئێمه هەڵدەکەنی؟!
کوتم: دایکت مۆمیایییە سەگی سەگباب! وەڵڵا ئەوه سەماوەر قش قش دەکوڵێ بەڵام بەخوڵای دمی لێ نادەن چونکه ئەو قسەیەت کرد!
@qsaie_khosh
😂😐
کوتم: دایکت مۆمیایییە سەگی سەگباب! وەڵڵا ئەوه سەماوەر قش قش دەکوڵێ بەڵام بەخوڵای دمی لێ نادەن چونکه ئەو قسەیەت کرد!
@qsaie_khosh
😂😐