بەرگەگرتنی ئازار .... یان هەست نەکردن بە ئازار
دەستەواژەیەکی هونەری جەنگی کۆنگفۆ هەیە پێی دەوترێ(( هەست نەکردن بە ئازاری دوبارە))
بەواتایەکی تر لەڕێی چەند ڕاهێنانێکی قورسەوە
لە مێشکدا ئەو بەشەی پێی دەوترێ (psychosomatic) کە پەیوەندی دەرونی مرۆڤە لەگەڵ خودی جەستەی خۆی بۆنمونە لە کوردەواری خۆمان کاتێک کەسێک خۆی ئەخورێنێ یان پەتایەک ئەگرێ ، کەسی بەرامبەر بیرکردنەوەیەکی نەرێنی ترس ئامێز ، نا ڕاستەوخۆ کاری تێ ئەکات و ئەویش نەخۆش ئەکەوێ ، نیشانەکانی کەسی توشبوی لێ دەرئەکەوێ
بەم شێوەیە مێشک لەسەر ئازارەکان ڕادێت و هەست بەکەمترین ئازار ئەکات کاتێ ئازارەکان دوبارە ئەبنەوە
نامەوێ زۆر لەسەر ئەمە بڕۆم کورت و پوخت مێشکی مرۆڤ ئەو کردارانەی بەسەری دێت ، هەرجاری یەکەم قورس و ناڕەحەتن ،چونکە نوێیە وە ئەزمونێکە نازانی چۆن مامەڵە بکەیت ، لە ڕوداوی هاتووچۆ لە شکستی سۆزداری ، لە قەرزاری هەرجۆرێکی تر ، جاری دوەم و سێیەم ئاسایترە ، چونکە ئیتر ئەزمونی وەرگرتوە
هەڵبەتە دەرون شتێکی پێچەوانەی جەستەیە ئەویش ئەوەیە ، خەم و ناخۆشیەکانی چەند بارەش ببنەوە
هەر ئازارت ئەدەن ، بەڵام تاکەی تا ئەو کاتەی هەمان ئازار چەند جارێک هەمان ئەنجامی دەبێت ، بارێک لە دەرونی مرۆڤ پەیدا دەبێ پێی دەڵێن ( لوتکەی نائومێدی ، یان بێ شانسی ) کە چیتر وەک جاری یەکەم ئازار ناچێژێ وکاریگەری لەسەر نیە بەڵکو زیاتر بێ باک و بێ منەت دەرئەکەوێ زۆرینەی ئەو کەسانە لەدەست شتێک لەژیان شکستی دوبارەیان هێناوە بێباک ئەبن ، هەندێک جار بەناو هێنانی ئەو ئەزمونەی لەسەری ڕاهاتوە ڕەنگە توڕەبن لەناخی خۆیان یان باسی کەسێکی تریش بێ بیخەنە سەر خۆیان
چاوەکەم ، ئەمەوێ ئەمەت پێبڵێم ، هەر کام لەو شتانەی بەڕاستی ئازارت ئەدەن و هاوار ئەکەیت و پێت ناخۆشە واتای ئەوەیە جارێ نەبونەتە نا ئومێدی
جارێ دەستت لێ نەشۆردوە ، جا تا لە هەمانەکە نەترازاوە
باش باش ئاگاداری ئەو ژینگەیە بە تێکەڵی ئەبیت
ئەو کەسانەی بەدۆستیان دا ئەنێیت، ڕەنگە خۆشیشت بوێن بەڵام کە ژەهری قسەکانیان ڕژاندە ناو دەرونتەوە
زەبر بەر دەرونت ئەکەوێ دواجار دەبیتە مرۆڤێکی نا ئومێد کە خوا دەزانێ چۆن چاک دەبیەوە
ئێمە نەهاتوین هەست بە ئازار و ناخۆشی نەکەین مرۆڤین و سروشتمان وایە کە ئەبێ بیکەین
ڤانکوخ وتەنی خەم و ناخۆشی تا کۆتایی بەردەوامە
بەڵام ئەوەی ئەبێ قبوڵمان نەبێ ئەوەیە
کە بەرگەی ئازارێک نەگرین تا حەدی ئاسایی بونەوە گەر زۆر زۆر ناچاری نەبوو !
لەژینگەیەک نە خۆت نە منداڵەکەت نە خێزانەکەت مەهێڵەوە ، هەموو ڕۆژێک تەزوی قسەی ناخۆشیان
ناڕەحەتت کات ، لە بەرچی قبوڵتە ؟
بە دڵنیایی بە تێپەڕبونی کات نەقصت تیا دروست ئەکات و ئەبێت بە گرێی خۆ بەکەم زانین ...
نوسینی : Haloy Mam Xaled