بە کڵپەی ناخەوەم ناچێتە دڵ باخ
بە کسپەی دەردەوەم چۆن بسرەوێ ناخ
لە چی گیر کەم سەرنجی خۆم لە داوێن
گرێم دابێ کە هزری خۆم لە گەڵ شاخ
حەزی پشکووتنی کوانێ هەناوم
کە دەوراندەوری لێ دابێ خەم و داخ
بەهاری کوێی دەگاتێ تاکوو شەختەی
شەتەک دابێ لەیەک دۆخ و کەش و چاخ
دەشێ بدوێی لە سەوزە و خۆر و خونچەش
کەچی حەسرەت لە ئەوکت بێ لە گەڵ ئاخ
لە سەرمی بەردەوام نسکۆ دەپێچێ
غەزەبدەستی دزێوی دێوی یاساخ
هەتا مابێ لە سەرما ئارەزووی سیس
دڵم ناچێتە سەیری دیمەنی باخ
سۆران حوسێنی
بە کسپەی دەردەوەم چۆن بسرەوێ ناخ
لە چی گیر کەم سەرنجی خۆم لە داوێن
گرێم دابێ کە هزری خۆم لە گەڵ شاخ
حەزی پشکووتنی کوانێ هەناوم
کە دەوراندەوری لێ دابێ خەم و داخ
بەهاری کوێی دەگاتێ تاکوو شەختەی
شەتەک دابێ لەیەک دۆخ و کەش و چاخ
دەشێ بدوێی لە سەوزە و خۆر و خونچەش
کەچی حەسرەت لە ئەوکت بێ لە گەڵ ئاخ
لە سەرمی بەردەوام نسکۆ دەپێچێ
غەزەبدەستی دزێوی دێوی یاساخ
هەتا مابێ لە سەرما ئارەزووی سیس
دڵم ناچێتە سەیری دیمەنی باخ
سۆران حوسێنی