- ئەو تۆی خۆشدەویست؛ ئەو زیاتر لەوەی شایەنی بووم خۆشی دەویستم.
- و تۆ؟
بۆ ساتێک بێدەنگ بوو، یاری بە ئەڵقەی پەنجەی دەکرد وەک ئەوەی هەوڵی دوورکەوتنەوە لە وەڵامەکە بدات و دواتر...
بە دەنگێکی زۆر ئارامەوە
گوتی:
- بە شێوازی خۆم خۆشم دەویست؛
بەڵام
شێوازەکەم زیاتر ئازاری دا لەوەی دڵی دڵنیا بکاتەوە.
- کەواتە ئازارت داوە؟
پێبکەنە پێکەنینێک بەبێ دەنگ،
سەیری خوارەوەی کرد، پاشان چاوەکانی بەرز کردەوە و وتی:
- بە
شێوەیەک ئازارم دا کە وای لێکرد باوەڕی بەوە هەبێت خۆشەویستی ئازارە؛ من خراپترین شتم کە بەسەریدا هاتووە.
- باشە چی ئەگەر ئێستا بیبینم؟
سەیری
پێشەوەی کرد وەک ئەوەی بەڕاستی بتوانێت بیبینێت.
زەردەخەنەیەکی نزیک لە خەمناکی کرد:
- لێی دەپرسم ئایا هێشتا گوێ لە
گۆرانییەکانمان دەگرێت، ئایا هێشتا حەزی لە قاوەیە وەک جاران تاڵ و تاڵە و هێشتا بیری من دەکاتەوە کاتێک لە ژێر باراندا دەڕوات؛ بەڵام لێی
ناپرسم ئایا هێشتا منی خۆشدەوێت؟ - لوئا ئیبراهیم.