Репост из: کتێبی دەستخەتی کوردستان اسناد و کتب خطی
|بەرەو چاپی کۆبەرهەمی مامۆستا مەلا خدری ڕوار: ۱۱۵۰ـ۱۲۰۵ کۆچی|
دەمێک بوو لەگەڵ مامۆستا جەمیل فارووقی کردمانە یەکێ دیسانەوە نامیلکەکانی مامۆستای ڕوار بخەینە توێی یەک بەرگ و بە کۆبەرهەم چاپی بکەینەوە. دیارە پاش چاپی یەکەمیان هەندێ زانیاری دیکە لەسەر ئەو کەسایەتیە و بنەماڵەکەی دەرکەوتوون. پێویستە ئەوانیش جەز بکرێن و لە پاڵ کۆبەرهەمەکەی بخرێن.
وا هات کە مامۆستا جەمیل پێداچوونەوە و ڕێکخستنی ئەو کارەی بە من سپارد. جا سەرەڕای زانیاری ناو بەڵگەنامە و دەستنووسە تازەکان، دووجار چوومە ناوچەی ڕوار ـ هەورامان و لەو بارەوە زانیاری مەیدانیشم کۆ کردەوە. [جاری دووەم کە لە ڕوار گەڕامەوە بۆ مەریوان و هاتمەوە، لە ڕێگەی بانە بوو تووشی ڕووداوی ماشێنەکە بووم.]
دانراوە کوردییەکانی مامۆستا: ڕۆڵەبزانی، عەقیدەی کوردی (ئیمان باوڕە)، دەوڵەتنامە، زەمانەی ئەندەن و مەولوونامە (ئەمەیان هێشتا ساغ نەکراوەتەوە و دەستنووسە)، مۆچیارینامە (بەداخەوە هەتا ئێستە دەستنووسی دەست نەکەوتووە. بەگێڕانەوەی دەماودەم هەندێ لەو ئامۆژگاریانەی هێشتا لە بیرەوەریەکاندا ماوە) و دیوانی شێعر (پرژوبڵاو شێعری لەسەر زارانە. دوو سێ پارچەیەکی دەستمان کەوتووە.)
دەوڵەتنامەکەی کە کتێبێکی پەروەردەیی تەندروستی و گیادەرمانی و پزیشکییە، کاتی خۆی مەلا عەبدولکەریم مودەڕس لە هەورامی کردوویە بە سۆرانی و لە ژێر ناوی (ئێقباڵنامە) چاپ کراوە.
چێژی توێژینەوە بۆ من وەک تامی دۆزینەوەی گەوهەر و مرواریدە. کاتێ ئەوشەو پێی گەیشتم حاجی قادری کۆیی کە دەفەرمێ:
شەهسەواری بەلاغەتی کوردان
یەککەتازی فەساحەتی بابان...
وەک مەلا خدری ڕوودباری نییە
شێعری ئابی حەیاتە تاریی نییە
دەبێ ئەو زانیاریەی چۆن دەست کەوتبێ. دیارە شێخ نوورەدین کوڕی مەلا سبغەتوڵا کوڕی مەلا خزری ڕوار دانیشتووی کۆیە بووە. کەواتە لەو ڕێگەوە حاجی قادر زانیویەتی بە ئاستی شێعریی مەڵای ڕوار. بەپێی بیرەوەریەکانی مامۆستا مەسعوود موحەمەد و ئامادەکارانی دیوانی نالی، (نووری) کوڕی ئەو سبغەتوڵای ڕوارییە هاوڕێی گیانی مامۆستا نالی بووە، بەپێی ئەم شێعرە:
لە چاوی ڕوودبارم نووری دیتن وەقتە تاری بێ
ئەمیش با ماجەرای هیجرانی نووری ڕوودباری بێ
چ میعمارانە بۆ تەعمیری کەعبەی دڵ دەچێتە حەج
خودا یار و مەدەدکار و نیگەهداری عەماری بێ
بە وەقتی تەلبییە مەستی شوهوودی صبغةاللە بێ
بە گاهی تەروییە سیڕڕی یداللە دەستیاری بێ
فویووزاتی سەفا و مەروە هەروەک ناودان دەم دەم
لە یەنبووعی دڵی پڕ زەمزەمەی میزابی جاری بێ
ئەگەر خەڵوەتنشین بێ، جانی جانان بێ ئەنیسی ئەو
وەگەر هیجرەت گوزین، ڕۆحی عەزیزان یاری غاری بێ
شەعائیر یەک بەیەک مەسرووری سیڕڕی غەیبی لاڕەیبی
مەساعی سەربەسەر مەشکووری دەرکی بەیتی باری بێ
نیشانەی صبغةاللّهی لەسەر ئیسم و موسەممایە
بە بێ نەیرەنگی ئەو ڕەنگە کە ڕەنگی ئیفتیخاری بێ
بە کوێری دوور لە (نووری) مایەوە نالی لەمێ، یاڕەب!
فویووزی تۆزی ڕێگەی کوحلی چاوی ئەشکباری بێ
شاعیرانی دیکەش کە بە پێگەی مەلا خزری ڕواریان زانیوە، تاریفی ئەو پیاوەیان کردووە. بۆ نموونە حاجی میرزا عەبدوڵا کۆیی ناسراو بە خادیم لە شێعرێکیدا (بەیاد هێنانەوەی ناوی هەندێ لە شاعیرە کوردەکان) دەفەرمێ:
بێسارانی و ڕوودباری خزر هەم مستەفا ناو بوون
مەلا بوون هەر دوو هەم شاعیر لە عالەم خاوەنی ناو بوون
یا خاتوو مەستوورەی ئەردەڵان مێژوونووس، شاعیر و شەرعزان لە پێشەکی کتێبی (شەرعیات)ی باسی ئەوە دەکا ئەو زانستەی لای مەلا حامید کوڕەزای مەڵا خزری ڕوار فێر بووە و ئەو کتێبەی لەسەر دەستی ئەو تەواو کردووە.
✍ ئیرەج مورادی
۱۵ی ڕێبەندانی ۱٤۰۳
@dastnoosxane
@kelaterzankon