شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان


Гео и язык канала: Иран, Фарси
Категория: Политика


شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.
سایت: www.kurdistanhumanrights.org
تماس با ادمین کانال: @HiwaKHRN

Связанные каналы  |  Похожие каналы

Гео и язык канала
Иран, Фарси
Категория
Политика
Статистика
Фильтр публикаций


🔸زیندانیی سیاسیی کورد سوعدا خەدیرزادە کە لەگەڵ منداڵە ساواکەیدا سۆلینا ئیسماعیلی ٤٠ مانگە لە بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێدا بەند کراون، مۆڵەتی پشووی کاتیی وەرگرت.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (١١ی فێبرییەی ٢٠٢٥) ئەم زیندانییە سیاسییە لەگەڵ منداڵە ساواکەیدا بە بارمتەی ٢ میلیارد و ٥٠٠ میلیۆن تمەن بۆ یەکەم جار مۆڵەتی پشووی کاتیی وەرگرت و بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لە زیندان ئازاد کران.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2025/02/11/p39670

@KurdistanHRN


🔸سعدا خدیرزاده، زندانی سیاسی کُرد، به همراه فرزند خردسالش، سولینا اسماعیلی، پس از ۴۰ ماه حبس، از بند زنان زندان مرکزی ارومیه به مرخصی اعزام شد.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، سه‌شنبه ۲۳ بهمن ۱۴۰۳، این زندانی سیاسی به همراه فرزند خردسالش، با قرار وثیقه ۲ میلیارد و ۵۰۰ میلیون تومانی برای نخستین بار به مرخصی فرستاده شد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2025/02/11/p39667

@KurdistanHRN


🔸دوای تێپەڕینی حەفتەیەک لە دەستبەسەرکردنی سەروەت سوهرابی، چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی جوانڕۆ و دانیشتووی کرماشان، ئەم هاووڵاتییە هێشتا هەر لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشاندایە و بە درێژایی ئەم ماوەیە مۆڵەتی دیداری بنەماڵە و وەرگرتنی پارێزەری پێ نەدراوە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم چالاکە فەرهەنگییە ڕۆژی ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (٥ی فێبرییەی ٢٠٢٥) لە شەقامێکی کرماشاندا و بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەم دەزگا ئەمنییە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2025/02/11/p39665

@KurdistanHRN


🔸با گذشت یک هفته از بازداشت ثروت سهرابی، فعال فرهنگی اهل جوانرود و ساکن کرمانشاه، وی همچنان بدون حق ملاقات با خانواده و دسترسی به وکیل در بازداشتگاه اداره اطلاعات نگهداری می‌شود.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این فعال فرهنگی روز ۱۷ بهمن ۱۴۰۳ در یکی از خیابان‌های کرمانشاه، بدون ارائه حکم قضایی، از سوی نیروهای وزارت اطلاعات بازداشت و به بازداشتگاه این نهاد امنیتی منتقل شده است.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2025/02/11/p39656

@KurdistanHRN


🔸ئەمین حسەینی، کۆڵبەری ٤٧ ساڵانی خەڵکی گوندی «دەرەکێ»ی سەر بە سەوڵاوا، بە هەرەسی بەفر لە ناوچەی سنووریی ژاڵانەی هەورامان گیانی لە دەست دا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، لەم ڕووداوەدا کە ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (٩ی فێبرییەی ٢٠٢٥) لە کاتی کۆڵبەری لە «ملەی ژاڵانە» ڕووی دا، ئەم کۆڵبەرە دوابەدوای هەرەسی بەفر، بزر بوو و دوای چەند کاتژمێر گەڕان و هەوڵی خەڵکی ناوچەکە و هێزەکانی فریاکەوتن، تەرمەکەی دۆزرایەوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2025/02/10/p39649

@KurdistanHRN


🔸سێزدە ڕێکخراوەی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا وێڕای شەرمەزارکردنی توندی سەرکوتکردنی سیستماتیکی مامۆستایانی کوردستان، داوای هەڵوەشاندنەوەی دەسبەجێی سزای سەرکوتکارانە و ئازادکردنی مامۆستایان و چالاکانی پیشەیی کوردستانیان کردووە و وتوویانە دەبێ لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بۆ پێشێلکردنی بەربڵاوی مافە پیشەییەکانی ئەو مامۆستایانە بکرێت.

🔸ئەم ڕێکخراوانە لە درێژەی بەیاننامەکەیاندا ئاماژەیان بە توندتربوونەوەی سەرکوتکردنی مامۆستایان لە دوای سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادییە کردووە و ڕایانگەیاندووە کە لەم ماوەیەدا شەپۆلێکی بەربڵاوی دەستبەسەرکردن، دەرکردن لە کار، لێبڕینی مووچە، ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوە، دابڕاندن لە کار، دوورخستنەوە، خانەنشینکردنی زۆرەملێ و سەدان حاڵەتی دۆسیەسازیی ئەمنی لە بەرانبەر مامۆستایاندا جێبەجێ کراوە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/rights-ku/right-to-education-ku/2025/02/10/p39644

@KurdistanHRN


🔸امین حسینی، کولبر ۴۷ ساله اهل روستای «درکی» از توابع شهرستان سروآباد در استان کردستان، بر اثر سقوط بهمن در ارتفاعات مرزی ژالانه جان باخت.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این حادثه روز یکشنبه، ۲۱ بهمن ۱۴۰۳، هنگام کولبری در ارتفاعات مرزی «ژالانه» رخ داد. وی در پی سقوط بهمن مفقود شد و پس از چند ساعت تلاش و جست‌وجوی مردم محلی و نیروهای امداد، پیکر بی‌جان او پیدا شد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/kulbar-fa/2025/02/10/p39640

@KurdistanHRN


🔸سیزده سازمان حقوق بشری با انتشار بیانیه‌ای مشترک ضمن محکومیت سرکوب سیستماتیک معلمان کردستان، خواستار لغو فوری احکام سرکوبگرانه و آزادی معلمان و فعالان صنفی در کردستان و انجام تحقیقات بین‌المللی در خصوص نقض گسترده حقوق صنفی آنها شدند.

🔸سازمان‌های حقوق بشری در ادامه این بیانیه با اشاره به شدید شدن سرکوب معلمان به دنبال آغاز خیزش ژن ژیان ئازادی، از بازداشت، حبس، اخراج، کسر حقوق، قطع رتبه‌بندی، انفصال از خدمت، تبعید، بازنشستگی اجباری و بازگشایی صدها پرونده‌سازی امنیتی برای معلمان در این مدت خبر داده‌اند.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/press-releases-fa/2025/02/10/p39624

@KurdistanHRN


🔸پژمان سوڵتانی، لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای کەیفەریی یەکی تایبەت بە مێرمنداڵانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواوە بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بەسەردا سەپا. هەروەها ڕزگار بەیگزادەی بابامیری و عەلی (سۆران) قاسمییش، دوو دەستبەسەرکراوی دیکەی هەمان دۆسیە، بە تۆمەتی «هاوکاریکردن لە کوشتندا» بە ڕیز سزای ١٥ ساڵ و ١٠ ساڵ و ڕۆژێک بەندکرانیان بەسەردا سەپا. چوارەم کەسی دۆسیەکە، واتە کاوە ساڵحی، هەموو تۆمەتەکانی لەسەر لاچووە و ئەسیۆپاکیی ڕاگەیەنراوە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، دانیشتنی دادگاییکردنی ئەم چوار زیندانییە سیاسییە ڕۆژی ٩ی بەفرانباری ١٤٠٣ (٢٩ی دیسامبەری ٢٠٢٤) لە لقی یەکەمی دادگای کەیفەریی یەکی تایبەت بە مێرمنداڵانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواوە بەڕێوە چووە و ڕۆژی ٢٦ی بەفرانبار (١٥ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) لە زینداندا بڕیارەکەیان پێ ڕاگەیەنراوە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/death-penalty-ku/2025/02/09/p39620

@KurdistanHRN


🔸سزای لەسێدارەدانی ئەفشین مورادی، بەندکراوی خەڵکی کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی دیزڵئاوای ئەم شارە جێبەجێ کرا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم بەندکراوەی خەڵکی گوندی «گوڵستان»ی کرماشان، نزیکەی ٦ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2025/02/09/p39618

@KurdistanHRN


🔸پژمان سلطانی، از بازداشت‌شدگان خیزش «ژن ژیان ئازادی»، توسط شعبه یک دادگاه کیفری ویژه نوجوانان استان آذربایجان‌ غربی به اتهام «قتل عمد» به اعدام (قصاص نفس) محکوم شد. همچنین، رزگار بیگ‌زاده بابامیری و علی (سوران) قاسمی، دو بازداشت‌شده دیگر این پرونده، به اتهام «مباشرت در قتل» به ترتیب به ۱۵ سال و ۱۰ سال و یک روز حبس تعزیری محکوم شده‌اند. کاوه صالحی، نفر چهارم این پرونده، از تمامی اتهامات تبرئه شده است.

🔸 بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، جلسه دادگاه این چهار زندانی سیاسی در تاریخ ۹ دی ۱۴۰۳ در شعبه یک دادگاه کیفری ویژه نوجوانان استان آذربایجان‌غربی برگزار و در تاریخ ۲۶ دی حکم صادره به آن‌ها در زندان ابلاغ شد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prison-sentences-fa/2025/02/09/p39615

@KurdistanHRN


🔸حکم اعدام افشین امیری، زندانی اهل کرمانشاه که پیشتر به اتهام‌های مربوط به «مواد مخدر» به اعدام محکوم شده بود در زندان دیزل‌آباد به اجرا درآمد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این زندانی اهل روستای«گلستان» کرمانشاه، حدود ۶ سال پیش به اتهام‌های مربوط به «مواد مخدر» بازداشت و به اعدام محکوم شده بود.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2025/02/09/p39609

@KurdistanHRN


🔸دوای تێپەڕینی ٥٤ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی جەلال سەدەفی لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە، ئەم هاووڵاتییە هێشتا هەر لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێدایە و بە درێژایی ئەو ماوەیە لە مافی دیداری بنەماڵە و وەرگرتنی پارێزەر بێبەش کراوە.

🔸هەروەها سیروان شاولەی هاوژینیشی ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (٤ی فێبرییەی ٢٠٢٥) لە لایەن بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهابادەوە بانگهێشت کراوە و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک خراوەتە بەر لێپرسینەوە و هەڕەشەی دەستبەسەرکردنی لێ کراوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2025/02/06/p39607

@KurdistanHRN


🔸با گذشت ۵۴ روز از بازداشت جلال صدفی، شهروند اهل مهاباد، توسط نیروهای وزارت اطلاعات، وی همچنان بدون حق ملاقات با خانواده و دسترسی به وکیل در بازداشتگاه اداره اطلاعات ارومیه نگهداری می‌شود.

🔸همچنین، سیروان شاوله، همسر جلال صدفی، روز سه‌شنبه ۱۶ آبان ۱۴۰۳ به ‌صورت تلفنی به ستاد خبری اداره اطلاعات مهاباد احضار و به مدت چند ساعت مورد بازجویی و تهدید به بازداشت قرار گرفته است.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2025/02/06/p39604

@KurdistanHRN


🔸داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی پەخشان عەزیزی، زیندانیی سیاسیی کوردی سزادراو بە لەسێدارەدان، لە لایەن لقی نۆیەمی دیوانی باڵای ئێرانەوە ڕەت کرایەوە و لە ئێستەدا مەترسیی لەسێدارەدانی زۆر خێرای ئەم زیندانییە سیاسییە لە ئارادایە.

🔸ئەمیر ڕەییسیان، پارێزەری پەخشان عەزیزی، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە لە وتووێژێک لەگەڵ تۆڕی میدیایی «شبکە شرق»دا وتوویەتی: «ئەم لقەی دیوانی باڵا بەو بەڵگاندنەوە کە تانەکانی ئێمە لە حوکمەکە و ڕەوتی دادگاییکردنەکە تانەی ناوەرۆکییە، داواکاریی سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەت کردووەتەوە». بە وتەی ئەم پارێزەرە یاساییە، «بڕیاری ڕاگرتنی ڕەوتی جێبەجێکردنی سزاکە کە لە کاتی لێکۆڵینەوە بۆ داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەدا دەر کرابوو، ڕۆژی ١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (١ی فێبرییەی ٢٠٢٥) هەڵوەشاوەتەوە و نێردراوەتەوە بۆ بەشی جێبەجێکردنی سزاکان، بە داخەوە ئێستە مەترسیی ئەوە هەیە کە دەسبەجێ سزاکە جێبەجێ بکرێت».

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/death-penalty-ku/2025/02/06/p39602

@KurdistanHRN


🔸شعبه نهم دیوان عالی کشور قرار رد اعاده دادرسی در پرونده پخشان عزیزی، زندانی سیاسی محکوم به اعدام، را صادر کرده است و هر لحظه خطر اجرای حکم وجود دارد.

🔸امیر رئیسیان، وکیل پخشان عزیزی، با اعلام این خبر در گفت‌وگو با شبکه شرق گفت: «این شعبه با این استدلال که ایرادات وارده به حکم و جریان دادرسی از نوع ایرادات ماهوی است، اعاده دادرسی ما را رد کرده است.» به گفته این وکیل دادگستری، «دستور توقف اجرای حکم اعدام که در جریان رسیدگی به اعاده دادرسی صادر شده بود، در تاریخ ۱۳ بهمن ۱۴۰۳ لغو و به اجرای احکام اعلام شده است. متأسفانه، هر لحظه خطر اجرای حکم وجود دارد.»

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prison-sentences-fa/2025/02/06/p39600

@KurdistanHRN


🔸قادر خەرامانفەر، زیندانیی سیاسیی پێشووی خەڵکی مەهاباد، دوای تێپەڕینی ٥٣ ڕۆژ هێشتا هەر لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێدایە و بە درێژایی ئەو ماوەیە لە مافی دیداری بنەماڵە و وەرگرتنی پارێزەر بێبەش کراوە. هەروەها هاجەر ئامیای هاوژینیشی لە لایەن بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهابادەوە بانگهێشت کراوە و دوای چەند کاتژمێرێک لێپرسینەوە، هەڕەشەی لێ کراوە کە هەموو ئەندامانی بنەماڵەکەی دەستبەسەر دەکرێن.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، قادر خەرامانفەر ڕۆژی ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (١٥ی دیسامبەری ٢٠٢٤) لە شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورددا لە ماڵەکەی خۆی لە مەهاباد لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ. ئەم هاووڵاتییە کوردە لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا تەنها دوو جار لە ڕێی تەلەفۆنەوە و …

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2025/02/05/p39596

@KurdistanHRN


🔸کامران ساختمانگەر، چالاکی کرێکاری و زیندانیی سیاسیی پێشووی خەڵکی سنە، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە شەقامێکی ئەم شارەدا دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (٥ی فێبرییەی ٢٠٢٥) ئەم چالاکە کرێکارییە لە شەقامی «جامی»ی سنەدا بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2025/02/05/p39593

@KurdistanHRN


🔸هاوڕێ شافیعی، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (٣ی فێبرییەی ٢٠٢٥) هێزە ئەمنییەکان ئەم هاووڵاتییەکان بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە مەیدانی شانازی سەقزدا دەستبەسەر کردووە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2025/02/05/p39591

@KurdistanHRN


🔸بڕیاری دەستبەسەربوونی زاهید خالیدیان، کاسبکاری خەڵکی قوروە کە بە بۆنەی مانگرتنە گشتییەکەی دژ بە سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادییەوە دەستبەسەر کرابوو، بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژی تر درێژ کرایەوە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، زاهید خالیدیان و براکەی واحید خالیدیان، ڕۆژی ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (٢٣ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) لە شوێنی کارەکەیاندا و بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2025/02/05/p39589

@KurdistanHRN

Показано 20 последних публикаций.