دەقی گۆرانی


Гео и язык канала: Иран, Фарси
Категория: Музыка


کاناڵـــی دووەمم
دەنـگــی قـورئان
@Dangi_Quran
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
#دەقی_گۆرانی #مـتن_آهـنـگ
مـــتــن هـمەی آهـنـگـهای کــوردی
کاناڵــی دەقـــــــی گــۆرانی کــوردی
بەڕێوەبەر #فەردین‌‌_بێدڵ
https://instagram.com/fardinbedll
ـــــــ

Связанные каналы

Гео и язык канала
Иран, Фарси
Категория
Музыка
Статистика
Фильтр публикаций


کۆڕ کاناڵەکانی تایبەت به کتێب📔

🔗 کۆڕی باخچەی پاشا
🔗 کۆڕی فارسی کتابخانە گویا
🔗 کاناڵی کتێب دەنگی








هەندێ کاناڵ کە دەمەوێ دوای ڕۆشتنم پێتان ناسێنم لە خوارەوە 👇


#خواتان_لەگەڵ دوای دوو ساڵ

سڵاو ڕێزم هەیە لە خزمەت هەموو ئەندامانی کاناڵەکەمان و دەست‌خۆشیتان لێ دەکەم کە تا ئێستا لەگەڵمان هاوڕێ بوون .

دەمەوی باسی هۆکاری دامەزراندنی ئەم کاناڵە بکەم ، کە بیرۆکەی کاناڵی دەقی گۆرانی چۆن لەلامدا گەڵاڵە بوو.

من خۆم(بەڕێبوبەری کاناڵ) هەر لە مناڵیەوە عەلاقەیەکی زۆرم بە شێعر و گۆرانی کوردی بووە و هەمووکات دەردەدڵەکانم بە گۆرانی هەڵدەڕشت. شێعر و گۆرانی لە ژیانمدا وەک دوو هاوڕێن کە خەمەکانم لەگەڵیاندا ساڕێژ دەبێ.

هۆکاری یەکەمم لە دانانی ئەم کاناڵە ئەو عەلاقەیە بووە کە بە مۆسیقا و گۆرانی بووم و دەمویست وەک خزمەتێک بە مۆسیقا و گۆرانی کوردی هەموو دەقی گۆرانیەکان لە شوێنێک کۆ بکەمەوە و ئەو شێعر و گۆرانیانە کە لە ناو خەڵک خەریکن لە بیر دەچنەوە، زیندوو بکەمەوە و هەتا ئێستاش نزیکەی 700 دەقی گۆرانیم نووسیوە و کۆم کردۆتەوە.

دووەمین هۆکاریشم خزمەتێک، بە زمانی کوردی بوو، به بڕوای من نەخشێ کە گۆرانی لە زیندوو مانەوەی زمانی کوردی و شێعرە کوردیەکان بوویەتی کتێبەکان نەیان بووە؛ زۆر وشەی ڕەسەنی کوردی هەن، ئەگەر لەگەڵ گۆرانییە کۆنەکان، نەمان بیستایه ئێستە لە بیر چووبوونەوە . بێجگە لەم بوارە لەم کاناڵەدا هەوڵم داوە هەموو دەقەکان بە ڕێنووسی دروستی کوردی بنووسم تا ئەوانەی کە کوردی لە نووسین و خوێندنەوەدا بە باشی نازانن، بە گوێ‌ گرتن و تەماشای دەقی گۆرانییەکان  فێر ببن.

نزیکی دوو ساڵه کاناڵی دەقی گۆرانیم داناوە و لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا تەواوی هەوڵی خۆم داوە کە بە جوانترین شێوە ئەم ئەرکە بۆ خزمەت بە مۆسیقا و هەروەها زمانی کوردیش بە جێ بێنم. بەڵام بەڕاستی جارێک هاوڕێیەکم قسەی جوانی بۆم کرد کە: ئێمەی کورد لە جیاتی ئەو هەمووە دوای گۆرانی و شێعر کەوتووین دوای شتی تر کەوتاین ئێستا لە ئاستێکی زۆر بەرزتردا دەبووین. بەڕاسی وایە لە کوردەواریدا ئەوەندەی گۆرانی بێژەکانمان ناسراون، نیو هێندە نووسران و بیرمەندانی بوارەکانی تر نەناسراون.
لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا ئەم کاناڵە زۆر کاتی لە من  گرتووە، و لە زۆر شت خستوومیەتە دواوەوە و تەنانەت لەبەر ڕوانینی زۆر بۆ شاشەی موبایل لە سەر چاویشم کاریگەری هەبووە، خۆشحاڵم لانی کەم دەتوانم بڵێم لەم دووساڵەدا خزمەتێکم کردبێت ، بەڵام من خوێندکارم ئەگەر ئەو کاتمە بۆ خوێندن تەرخان کردایه ئیسە لە ئاستێ تر دەبووم.

دەمەوێ پێتان ڕابگەیەنم بڕیارم داوە لەمەودوا کاناڵی تێکستی گۆرانی بوەستێنم و هەر بەم جۆره جێی بێڵم
بەڵام ئارشیوی گۆرانیەکان و تێکستەکان ناسڕمەوە تا هەر لە بەردەستدا بمێنێ و کەلکی لێ وەربگیریەت.


دووبارە دەسخۆشی لە هەمووتان دەکەم کە لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا لەگەڵمان بوون. ئەم کاناڵەتان بە کەسانی تر ناساند، هەر بەم هۆیەوە لە ناخی دڵەوە داوای لێ بووردن لە هەموو ئازیزان دەکەم.

هیوای دڵخۆشی و بێخەمی بۆ هەمووتان دەخوازم، ماڵتان ئاوا و خواتان لەگەڵ.

بەڕێوبەری کاناڵ فردین قادری
 #فەردین_بێدڵ لە مەریوان

#INSTAGRAM 👇
https://instagram.com/fardinbedll

دەقی گۆرانی
3520 ئەندام


گـۆرانــی 🎵 عەزیزم
به دەنگی 🗣 #دڵنیا_ڕەزازی

📃 #دەقی_گۆرانی 👇
ــــــــــــــــــــــــــ

عەزیزم بۆچی تۆراوی لەخۆڕا؟
چ قەوماوە؟دڵی تۆ بۆچی گۆڕا ؟

ئەتۆ وا زوو لەبیرت کردم ئەمما
فەرامۆشت نەکەم شەرتە لە گۆڕا

لە من ڕا خۆ خەتایەک ڕووی نەداوە
ئەدی بێ مەیلی بۆ ڕووی دا تۆ ڕا ؟

ئەسیری کەزیەتە کۆتری دڵی من
دەبێ حاڵی چ بێ کۆتر لە تۆڕا ؟

سەر و ماڵ و کەماڵ و بیر و هۆشم
لە نەردی عیشقی تۆدا پاکی دۆڕا

لە چاوم دێ بە خۆڕ فرمێسکی خوێنین
کەچی ئەم گۆمە خوێنە هەڵنەچۆڕا

من و لاشەی پەپوولە ماینەوە و بەس
شەوی دووری ، شەمیش تواوە لە کۆڕا

شێعر: مامۆستا #هێمن

بۆ دانلۆد کلیک بکەن👇
1⃣ 🎵 عەزیزم 🗣 ناسر ڕەزازی
2⃣ 🎵 عەزیزم 🗣 مەرزیە فەرێقی
ــــــــــــــــــــــــــ
گـۆرانــی 🎵 عەزیزم
به دەنگی 🗣 #دڵنیا_ڕەزازی
┄┅┄┄┅┄┄┅┄
👉 @Kurdi_Clip 👈
♥️ ڪــاناڵی تـێـکـستی گـۆرانـی ♥️
😍 متن همەی آهنگ های کوردی 😍
👉 @Kurdi_Clip 👈
🎧




🆕
گـۆرانــی 🎵عەزیزم
به دەنگی 🗣 #دڵنیا_ڕەزازی
#mp3 👇


گـۆرانــی 🎵 خاڵۆ ڕێبوار
به دەنگی 🗣 #جەماڵ_موفتی

📃 #دەقی_گۆرانی 👇
ــــــــــــــــــــــــــ
بینە سەر دڵم، ناسکە پەنجەکەت
باوەشێنم کە، بە ئەگریجەکەت

خاڵەی ڕێبوار، ڕێگا نازانم
بۆ گەرمێن دەڕۆم، خەڵکی کوێستانم

ئەوا هەناسەم گیانە کێو لەبن دێنێ
جا خوداخودای من، چیت بەسەر دێنێ

خاڵەی ڕێبوار، ئەوا من ڕێبوارم
منیش وەکوو تۆ هاوار دڵ بریندارم

موژدە لەو ڕۆژەی، من نەمدی بە چاو
گەڵاڕێژانمە وەک باخی بێ ئاو

خاڵەی ڕێبوار ، لە ڕێی خوا نەناس
بۆ ڕۆحمێ ناکەی بە ئەمنی کەساس

‌ئەترسم بمرم، لەم دوور وڵاتە
دڵ پڕ لە خۆزگە و ئۆف و ئاواتە

خاڵەی ڕێبوار ، ڕێگا نازانم
بۆ گەرمێن دەڕۆم خەڵکی کوێستانم

ــــــــــــــــــــــــــ
گـۆرانــی 🎵 خاڵۆ ڕێبوار
به دەنگی 🗣 #جەماڵ_موفتی
┄┅┄┄┅┄┄┅┄
👉 @Kurdi_Clip 👈
♥️ ڪــاناڵی تـێـکـستی گـۆرانـی ♥️
😍 متن همەی آهنگ های کوردی 😍
👉 @Kurdi_Clip 👈
🎧




گـۆرانــی 🎵 خاڵۆ ڕێبوار
به دەنگی 🗣 #جەماڵ_موفتی
#mp3 👇


گـۆرانــی 🎵 ماچ
به دەنگی 🗣 #زەکەریا_عەبدوڵا

📃 #دەقی_گۆرانی 👇
ــــــــــــــــــــــــــ

بمده‌رێ ماچێ، له‌و لێوه‌ جوانه‌
ماچێكى گه‌رمى، زۆر عاشقانه‌

پێم مه‌ڵێ: نا نا، تۆ ئه‌و چاوانه‌
ماچى دڵدارى، ده‌واى دڵانه‌

سوێندم خواردووه‌، سوێند به‌و یه‌زدانه‌
تا ماچت نه‌كه‌م، ناڕۆم لێرانه‌

ڕووت وه‌رمه‌گێڕه‌، نا توخوا گیانه‌
ماچ و مووچ هيواى، خۆشه‌ویستانه‌

هاتووم بۆ ماچێ، بێنه‌ ده‌ى كوانێ
له‌سه‌ر په‌یمان و، وه‌عده‌كه‌ى ژوانێ

ئه‌و لێوه‌ بێنه‌، پێم بڵێ: هانێ
یه‌كه‌م جار ماچێك، جا لێولێوانێ

ماچێكم ده‌وێ، ماچى دڵدارى
ماچێک له‌ لێوى، خونچه‌ى به‌هارى

هه‌ر ده‌بێ بێنى، ماچێك به‌ دیارى
لاى من بمێنێ، كچێ بۆ یادگارى

ماچێكى لێوت، گشت دنیا دێنێ
هه‌رچى خه‌م هه‌یه‌، له‌ دڵ ده‌ردێنێ

حه‌سره‌ت خه‌ریكه‌، من ده‌سووتێنێ
بێنه‌ ماچی كه‌م، هه‌ر هه‌موو شوێنێ

ــــــــــــــــــــــــــ
گـۆرانــی 🎵 ماچ
به دەنگی 🗣 #زەکەریا_عەبدوڵا
┄┅┄┄┅┄┄┅┄
👉 @Kurdi_Clip 👈
♥️ ڪــاناڵی تـێـکـستی گـۆرانـی ♥️
😍 متن همەی آهنگ های کوردی 😍
👉 @Kurdi_Clip 👈
🎧




گـۆرانــی 🎵 ماچ
به دەنگی 🗣 #زەکەریا_عەبدوڵا
#mp3 👇


گـۆرانــی 🎵 خاکی غەریبی
به دەنگی 🗣 #عەتا_قەرەداغی

📃 #دەقی_گۆرانی 👇
ــــــــــــــــــــــــــ

من لە خاکی غەریبیدا،
عادەتم شین و گریانە
وەرە و سەیرێکی حاڵم کە،
بزانه چەن پەرێشانە

سینەم پڕ ئاە و حەسرەتە،
دڵم وەختە لەت‌لەت ئەبێ
بە بای سەبا جواب ئەنێرم،
حاڵی ئازیز ئەبێ چی بێ

کە تۆم جێ هێشت دڵم مرد و
تەرکی بەهار و گوڵم کرد
شەوی دوێنێ هەر نەخەوتم
ئەشکی چاوم وشکی نەکرد

تاکە دارێ جێژوانمان بوو،
تۆ بڵێی ئەو دارە مابێ
حەز ئەکەم بچمە خزمەتی
بەڵکوو شوێن پێی تۆی لێ مابێ

خۆزگە تەمەن ڕێگەی بایه
یەک دیدارمان ساز کردایە
لەو دیداره تێر تێر بۆنی
زوڵفی خاوتم بکردایه

من لە خاکی غەریبیدا،
عادەتم شین و گریانە
وەرە و سەیرێکی حاڵم کە،
بزانه چەن پەرێشانە

ــــــــــــــــــــــــــ
گـۆرانــی 🎵 خاکی غەریبی
به دەنگی 🗣 #عەتا_قەرەداغی
┄┅┄┄┅┄┄┅┄
👉 @Kurdi_Clip 👈
♥️ ڪــاناڵی دەقـــی گــۆرانـی ♥️
😍 متن همەی آهنگ های کوردی 😍
👉 @Kurdi_Clip 👈
🎧




گـۆرانــی 🎵 خاکی غەریبی
به دەنگی 🗣 #عەتا_قەرەداغی
#mp3 👇


گـۆرانــی 🎵 خۆشبەختی
به دەنگی 🗣 #ماجید

📃 #دەقی_گۆرانی 👇
ــــــــــــــــــــــــــ

وەرە تۆ بە چاوی خۆشبینی بە دنیادا بگەڕێ
غەمەکانت لابەرە موژدەی شادی بێنە ڕێ
کە ئێستا نیوەی ژیانی پڕ له ئێشت تێپەڕی
ڕووی باری ئارەزووت ئیتر بەسە با وەرگەڕێ

وەره با لە هەرچی غەمە فیرار بکەین
وەرە با وەرزی دڵمان، بە بەهار بکەین
کە تەمەن ساتەکانمان، وا زوو بەرێ
با غەمیش بە لەحزەیە زوو تێپەڕێ

چ شادی چ گریان لە عومری ئێمە دەڕوا
کەوابێ مەڕەنجێ و بە کامی تۆ بێ دنیا

نیشانەی پیری دیاری داوە لە ڕووم
سەراپا بە وێنەی بەفر سپی بووم
کۆتایی تەمەن بە غەم تەواو نەکەی
داهاتووت بێ بزە و بێ بەهار نەکەی

وەره با لە هەرچی غەمە فیرار بکەین
وەرە با وەرزی دڵمان، بە بەهار بکەین
کە تەمەن ساتەکانمان، وا زوو بەرێ
با غەمیش بە لەحزەیە زوو تێپەڕێ

چ شادی چ گریان لە عومری ئێمە دەڕوا
کەوابێ مەڕەنجێ و بە کامی تۆ بێ دنیا

دنیا وەفای نەبووە چاوی حەیای نەبووە
هاوڕێ نییە لە گەڵ غەم ، غەمی کەسی نەبووە
ئەگەر لە ڕووی نەڕەنجی پیشەی پێکەنینە بۆت
ئەگەرنا تیری ڕۆژگار کورت و کەمی نەبووە

چ شادی چ گریان لە عومری ئێمە دەڕوا
کەوابێ مەڕەنجێ و بە کامی تۆ بێ دنیا

ئاواز: #موعین_ئیسفەهانی
ــــــــــــــــــــــــــ
گـۆرانــی 🎵 خۆشبەختی
به دەنگی 🗣 #ماجید
┄┅┄┄┅┄┄┅┄
👉 @Kurdi_Clip 👈
♥️ ڪــاناڵی تـێـکـستی گـۆرانـی ♥️
😍 متن همەی آهنگ های کوردی 😍
👉 @Kurdi_Clip 👈
🎧



Показано 20 последних публикаций.

3 221

подписчиков
Статистика канала