Kurdî


Гео и язык канала: Иран, Фарси
Категория: не указана


📚شیعر
📽کلیپ
🎼دیکلەمە
🖼وێنە
🎤گۆرانی

‌‌‌

✅تەواوی بابەتەکان تایبەتەن بە کاناڵی kurdi4 و لە هیچ کاناڵ و پەیجێک کۆپی ناکرێ.
❗️تکایه❗️
بابەتەکان بێ ناوی "kurdi4" بڵاو مەکەنەوە.🙏🏻





‌‌‌ ‌‌‌


Edmîn:
@Min_Kurdim
@judo_1

Связанные каналы

Гео и язык канала
Иран, Фарси
Категория
не указана
Статистика
Фильтр публикаций




@kurdi4


#نه‌خشه‌ى_دڵ


دڵم گه‌وره‌ترین وڵاتى زه‌وى و ئاسمانه‌ و هێشتا له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى خه‌ونى هیچ كچێكدا
ناوى نییه.

ئاى من نازانم بۆچى گیانى خۆم
ده‌كه‌م به‌ چڵه‌ ڕێحانه‌ و
ئاره‌قى گۆناى كچێكى پێ وشک ده‌كه‌مه‌وه‌؛ كه‌ به‌ تاڵى پرچه‌كه‌ى ده‌مم گرێ چن ده‌کا و
نایه‌ڵێ گۆرانىیه‌كه‌م ته‌واو كه‌م.

كچێ وه‌ره‌ باوه‌شتم بۆ بكه‌ره‌ جۆلانێ و
مه‌مكه‌كانت له‌ ده‌ممدا بتوێنه‌ره‌وه‌
با هه‌ست نه‌كه‌م كه‌ گه‌وره‌ بووم
با هه‌ست نه‌كه‌م كه‌ شاعیرم
ئاخر من چیم له‌ به‌رى شاعیرێتیم چنیوە
له‌ نه‌گبه‌تى و برسێتی به‌ولاوه؟

ده ‌وه‌ره‌ با سنه‌وبه‌ر و كاژى
ئه‌وینه‌ چڕه‌كه‌م تێر تێر خۆره‌تاوى
فێنكى چاوه‌كانت هه‌ڵمژن.

كچێ ده‌ وه‌ره‌ ئه‌گه‌ر تۆ سێوى
شیعره‌كانم نه‌چنى
كێ بیچنێ؟

ده ‌وه‌ره‌ تانجه‌رۆى گیانم
بۆ خۆت به‌ره ‌و شاره‌زوورى دڵم بكه‌ره‌ پایته‌ختى خه‌وبینین‌ و
پێستى له‌شم بكه‌ره‌ ڕه‌شماڵى شوانه‌كانى كوێستان ‌و
كتێب ‌و ده‌فته‌ره‌كانم
له‌ نه‌ورۆزى هه‌ژاره‌كاندا بسووتێنه‌ و
خوێنى دڵه‌ عاشقه‌كه‌م له‌باتى گوڵ
له‌ شه‌وى به‌هاردا
له‌ كاكۆڵ و په‌رچه‌مى مناڵه‌ پێخاوسه‌كان
بپژێنه ‌و
به‌ڵام خۆشمت بوێ.


#لەتیف_هەڵمەت



@kurdi4






🎼 شیعری زۆر جوانی:

#مامۆستا_هێمن

بە نێوی:

#شەڕابی_خەست

🎤 بە دەنگی:

#باست_حەمە_غەریب


@kurdi4


@kurdi4



*زەمانە*


زەمانەی پڕ تەعەب دەتکاتە تیرۆک
لەتێ نانت دەداتێ دوو بەشی نۆکو

پیاڵەی دیدە لەبرێزە، دڵا تۆش
بجۆشە سازی ناڵە هەم ببێ کۆک

بە نووکی تیری شۆخێکی کەوا چۆخ
لە بەرما تەن بووە جامەی برنجۆک


بە کوڵمی ئاڵییا ئاڵا خەتی سەبز
ترنجی کەوتە بەر پەنجەی ترنجۆک

گەر ئەم ڕیش و سەرەی زاهید لەگەڵ بێ
دەبێ جەننەت بە دەشتی شەنگ و پشۆک

ڕەقیبە لەعنەتی، عاشق دەکەی ڕجم
لەباتیی سەگ دەکەی شیرێ سەمەندۆک

بە خۆڕایی لە "مەحوی"بەس بڕەنجە
نەجیبی، مەگرە وەک هۆکڵ، بەگم، هۆک


#مامۆستا_مەحوی



@kurdi4


بە درۆش بێت تەنیا جارێک
بڵێ خۆشم ئەوێی

تا من بێ درۆ سەد جار
بۆ خۆشەویستیت بمرم

حاجی قادر


@kurdi4


@kurdi4



*زەمانە*


زەمانەی پڕ تەعەب دەتکاتە تیرۆک
لەتێ نانت دەداتێ دوو بەشی نۆکو

پیاڵەی دیدە لەبرێزە، دڵا تۆش
بجۆشە سازی ناڵە هەم ببێ کۆک

بە نووکی تیری شۆخێکی کەوا چۆخ
لە بەرما تەن بووە جامەی برنجۆک


بە کوڵمی ئاڵییا ئاڵا خەتی سەبز
ترنجی کەوتە بەر پەنجەی ترنجۆک

گەر ئەم ڕیش و سەرەی زاهید لەگەڵ بێ
دەبێ جەننەت بە دەشتی شەنگ و پشۆک

ڕەقیبە لەعنەتی، عاشق دەکەی ڕجم
لەباتیی سەگ دەکەی شیرێ سەمەندۆک

بە خۆڕایی لە "مەحوی"بەس بڕەنجە
نەجیبی، مەگرە وەک هۆکڵ، بەگم، هۆک


مەحوی



@kurdi4




دڵ نەخۆشی دەردی هیجرە،
جانــــــی جانانــــــم وەرە

لەت لەتە جەرگ و هەناوم،
ماهـــــــی تابانــــــم وەرە

تاهیر بەگ


@kurdi4


@kurdi4


*نه‌خشه‌ى دڵ*


دڵم گه‌وره‌ترین وڵاتى زه‌وى و ئاسمانه‌ و هێشتا له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى خه‌ونى هیچ كچێكدا
ناوى نییه.

ئاى من نازانم بۆچى گیانى خۆم
ده‌كه‌م به‌ چڵه‌ ڕێحانه‌ و
ئاره‌قى گۆناى كچێكى پێ وشک ده‌كه‌مه‌وه‌؛ كه‌ به‌ تاڵى پرچه‌كه‌ى ده‌مم گرێ چن ده‌کا و
نایه‌ڵێ گۆرانىیه‌كه‌م ته‌واو كه‌م.

كچێ وه‌ره‌ باوه‌شتم بۆ بكه‌ره‌ جۆلانێ و
مه‌مكه‌كانت له‌ ده‌ممدا بتوێنه‌ره‌وه‌
با هه‌ست نه‌كه‌م كه‌ گه‌وره‌ بووم
با هه‌ست نه‌كه‌م كه‌ شاعیرم
ئاخر من چیم له‌ به‌رى شاعیرێتیم چنیوە
له‌ نه‌گبه‌تى و برسێتی به‌ولاوه؟

ده ‌وه‌ره‌ با سنه‌وبه‌ر و كاژى
ئه‌وینه‌ چڕه‌كه‌م تێر تێر خۆره‌تاوى
فێنكى چاوه‌كانت هه‌ڵمژن.

كچێ ده‌ وه‌ره‌ ئه‌گه‌ر تۆ سێوى
شیعره‌كانم نه‌چنى
كێ بیچنێ؟

ده ‌وه‌ره‌ تانجه‌رۆى گیانم
بۆ خۆت به‌ره ‌و شاره‌زوورى دڵم بكه‌ره‌ پایته‌ختى خه‌وبینین‌ و
پێستى له‌شم بكه‌ره‌ ڕه‌شماڵى شوانه‌كانى كوێستان ‌و
كتێب ‌و ده‌فته‌ره‌كانم
له‌ نه‌ورۆزى هه‌ژاره‌كاندا بسووتێنه‌ و
خوێنى دڵه‌ عاشقه‌كه‌م له‌باتى گوڵ
له‌ شه‌وى به‌هاردا
له‌ كاكۆڵ و په‌رچه‌مى مناڵه‌ پێخاوسه‌كان
بپژێنه ‌و
به‌ڵام خۆشمت بوێ.


#لەتیف_هەڵمەت



@kurdi4


لە دەوری پیری مەیخانە
سەدای موتریبان ڕۆیی

لە تاریکی شەوی هیجران
چرای دەفعی خەمان ڕۆیی

تاهیر بەگ


@kurdi4


@kurdi4

🔥بۆشارەکەم سنە🔥

سنـە ئەی باژاڕەکـەی سووتاوی ڪورد
سنـە ئەی مەڵبەندەکەی قەوماوی کورد
سازی دڵ ناسازە ئەمـڕۆ نـاژەنـێ
دێتە دەر هەوروهــەڵا هاڵاوی کورد

شەرم وحوزوور گرتی ئەمڕۆ شیعری من
تازیەتی لەبەر بەختی گۆڕاوی کورد
شەو نەبوو گەر خەو لە چاوم داکەوێ
هەر بەیانــە گەر دەبیسم قاوی کورد

هەر خەریکی جۆڵـە بوو دڵ وا بـە تاو
خاکە بۆ من دڵبەر و خـۆڵاوی کورد
ئــەی سنەم تۆ داوەتی کاروانی سـوور
من بەبەستەی سوورە دێم سوراوی کورد

خاک و خـۆڵت دائیمەن ڕەنگینە خـۆ
دڵ حەمامی خوێنە بۆت گەرماوی
کورد
ئاخ لەسەر ئاخ هەڵدەکیشم نیمە چار
سنــە ئــەی بــاژاڕەکەی سـووتاوی کورد


#مامۆستا_قەلەندەر


@Kurdi4


@kurdi4


*نه‌خشه‌ى دڵ*


دڵم گه‌وره‌ترین وڵاتى زه‌وى و ئاسمانه‌ و هێشتا له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى خه‌ونى هیچ كچێكدا
ناوى نییه.

ئاى من نازانم بۆچى گیانى خۆم
ده‌كه‌م به‌ چڵه‌ ڕێحانه‌ و
ئاره‌قى گۆناى كچێكى پێ وشک ده‌كه‌مه‌وه‌؛ كه‌ به‌ تاڵى پرچه‌كه‌ى ده‌مم گرێ چن ده‌کا و
نایه‌ڵێ گۆرانىیه‌كه‌م ته‌واو كه‌م.

كچێ وه‌ره‌ باوه‌شتم بۆ بكه‌ره‌ جۆلانێ و
مه‌مكه‌كانت له‌ ده‌ممدا بتوێنه‌ره‌وه‌
با هه‌ست نه‌كه‌م كه‌ گه‌وره‌ بووم
با هه‌ست نه‌كه‌م كه‌ شاعیرم
ئاخر من چیم له‌ به‌رى شاعیرێتیم چنیوە
له‌ نه‌گبه‌تى و برسێتی به‌ولاوه؟

ده ‌وه‌ره‌ با سنه‌وبه‌ر و كاژى
ئه‌وینه‌ چڕه‌كه‌م تێر تێر خۆره‌تاوى
فێنكى چاوه‌كانت هه‌ڵمژن.

كچێ ده‌ وه‌ره‌ ئه‌گه‌ر تۆ سێوى
شیعره‌كانم نه‌چنى
كێ بیچنێ؟

ده ‌وه‌ره‌ تانجه‌رۆى گیانم
بۆ خۆت به‌ره ‌و شاره‌زوورى دڵم بكه‌ره‌ پایته‌ختى خه‌وبینین‌ و
پێستى له‌شم بكه‌ره‌ ڕه‌شماڵى شوانه‌كانى كوێستان ‌و
كتێب ‌و ده‌فته‌ره‌كانم
له‌ نه‌ورۆزى هه‌ژاره‌كاندا بسووتێنه‌ و
خوێنى دڵه‌ عاشقه‌كه‌م له‌باتى گوڵ
له‌ شه‌وى به‌هاردا
له‌ كاكۆڵ و په‌رچه‌مى مناڵه‌ پێخاوسه‌كان
بپژێنه ‌و
به‌ڵام خۆشمت بوێ.


#لەتیف_هەڵمەت



@kurdi4






🎼شیعری زۆر جوانی مامۆستا:

#حەقیقی

بە نێوی :

#دەردی_دووری

🎤به دەنگی :

#ئارام_مستەوفی


@kurdi4


من ئەگەر کـەوتۆته جـەستەم
زام و نـاسـۆر و بـریـن

شـوێنـی خـەنـجـەر نیـن،
نـیـشانـەی بێوەفایین پێمەوه

هێدی


@kurdi4


@kurdi4


🌼بەرد🌼


وتیان بە بەرد بڕیار وایە
بتکەن بە پەیکەری خوا!
وتی: نا...نا...
خەڵک فریودان ئیتر بەسە
بمکەن بە پللەیەک بچووک
با مناڵان لێم سەرکەون
بۆ مەدرەسە.



🍁 #تۆفیق_ئیبراهیمی 🍁


@kurdi4



Показано 20 последних публикаций.

4 362

подписчиков
Статистика канала