Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
قەیناکا لە دینی حەماسا نیە
ئەم دیمەنەی ئەمرۆی غەزە زۆر مانادارە. هەموو فەلسەفەی حەماس کورت ئەکاتەوە لە چەند چرکەیەکدا. پەیامنێرەکەی جەزیرە ناوی ئەو کەتیبانەی قەسام ئەڵێ کە بەشدارن لە نمایشە سەربازیەکەی ئەمرۆ. ناوی کەتیبەی توفاح ناڵێ. ئەندامێکی کەتیبەکە لەویایە بە ئیحتیرامەوە پەیامنێرەکە بانگ ئەکا و ئەڵێ ناوی کەتیبەی توفاحت لەبیرچوو. سەربازێ قبوڵی نەبێ ناوی کەتیبەکەی لەیادکەی، قبوڵی ئەکا موقەدەساتی بروخێنی و ماڵ و مناڵی بکوژی؟
قەیناکا مەبدەئی ترسنۆکان و ئەوانەیە کە سەلامەتی گرنگترە لایان لە شەرەف. بەڵام وادیارە ئەم وشەیە لە قاموسی حەماسا نیە. بەشەق حەق ئەسەنن چونکە تاکە رێگەی سەندنەوەی حەق، شەقە. قەیناکا رێگەیەکی زۆر مەترسیدارە، بە کەم دەست پێدەکات و بە زۆر کۆتایی دێ. ئەوەی رێگەیدا لەسەرەی نانەوا سەرەکەی ببڕن و قسەی نەکرد، خاکەکەیشی ئەگرن و دەنگ ناکا!
وەک ئەحمەد شەوقی، شاعیری مەزنی میسری بەرەچەڵەک کورد ئەڵێ؛
وَما نَيلُ المَطالِبِ بِالتَمَنّي
وَلَكِن تُؤخَذُ الدُنيا غِلابا
وَما اِستَعصى عَلى قَومٍ مَنالٌ
إِذا الإِقدامُ كانَ لَهُم رِكابا