ئەمرۆش کۆتایی پێهات.بۆ چرکەیەکیش لە خەیاڵم نەرۆیشتیت. لەوانەیە ئێستا نووستبیت ،لە خەوێکی قوڵدابیت .بەڵام ئەوەتا من لێرەم ، ڕووناکی ژوورەکەم کوژانۆتەوە و بۆت دەنوسم ، دەنووسم و دەزانم نایبینیت.بەڵام دەمەوێت بزانی ئەمرۆ و رۆژەکانی پێشوو بۆ چرکەیەک لە یادم دەرنەچوویت و شوێنت بە جێگیری لە ناخمدا دەمێنێتەوە ئەگەر مەرگیش بکەوێتە نێوانمان.شوێنت جێگیرە و دەزانم کە دووبارە دەگەرێمەوە لای تۆ سەرەڕای ئەوەی بووە و ئەوەی دەبێت. 😅❤️