▪️ بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێکی لاو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی
کۆڵبەرێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی شاری سەقز، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری بانە بە سەختی بریندار بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی دووشەممە یەکی ڕێبەندانی ١٤٠٣ کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز لە کاتێکدا هیچ بارێکی هەڵنەگرتبوو لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە لە سنووری هەنگەژاڵیی بانە بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی لێکرا و لاقی بە سەختی بریندار بوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە سارۆ وەیسی، تەمەن ١٨ ساڵان و خەڵکی شاری سەقز بۆ کۆڵبەرنیوز پشتڕاست کراوەتەوە. شایانی باسە ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەر بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیوبی لە شاری بانە گواسترایەوە.
درێژەی هەواڵ؛
https://ku.kolbarnews.com/21120255-2/