تێبینییەک لەسەر وشەیەکی کوردی
ڕۆژووی "کەلە گونجشکی" وشەیکی فارسییە کە ئێستاکە بەتایبەت مانگی ڕەمەزان منداڵانی کوردیش بێژە و گۆی دەکەن
نائاگا لەوەی کوردییەکەی ڕۆژووی [بندۆڵە ـ بن دۆڵە]یە کە بە داخەوە بە بیانووی بێ مانا کوردییەکان دەپڕوسقێنین؛ نییەت هێنانەکە بە چەند شێوە بوو بۆ مناڵان
بیرم دێت منداڵ کە بووم دایەگەورە دەیگوت نییەتی ڕۆژووی بندۆڵە ئاوایە:
نییەتمە قۆرتم؛ ئایا گرتم یا نەگرتم ـ سۆزی خۆر کەوتە کەڵک و بان؛ هەڵمەت ئەدەم لە دۆڵە نان.
جگە لەمانە نییەتێکی دیکەش دەهێندر وەک:
نێتی دێنم گورگانی سبەی دەچمە سەر کاسەی نانی
هەموو ئەوانە بۆ ئامادە کردنی مناڵان بوو تا لەدواڕۆژ فێرە ڕۆژە گرتن بن.
تێبینی/ بندۆڵە تەشتێکی دارینی گەورەبوو کە هەویریان تێدا دەشێلا و دوای نان کردن نانەکەیان هەر دەو بندۆڵە یا تەشت یان کاسە نانەدا هەڵدەگرت
@shnohewal