سیزیەف و ئاوەدانییەکانی سبەینی
.
یوونس ڕەزایی
.
.
دەنگت لە ئاوەدانییەوە هات
چڵێکت تەنیایی دامێ
سەرت خستە ناو هەورێکی دوورەدەست و
چووی سەرقاڵی بارانە بی.
دەنگت لە ئاسۆی دارەوە دەهات
کە تازە بەهار ئەنگاوتبێتی
چڵێک گەزیزە و
قولێک بیرەوەری ئەو گەڵایانەی
یەستا رۆژێک لە تەمەنیان نەچەشتووە.
ئاوەدان بەوە لە لای من
مینا دەریا
کە لەخەونمدا شەپۆلەکانی یاخین
سمکۆڵ لە تۆفان دەکەن و
هەرەس دێنن بەسەر کات دا.
بینا بەوە
وەک شارێک لەپاش وێرانەی پاییز
بەرد بە بەردی خەزەڵوەر بسڕەوە
لە کۆڵان
خشت بە خشتی بادەوە ڕادە
لە شەقام
دیوار بە دیواری شەکەتیی بن کۆڵ کە.
لەسەر وێرانەی زەمان راوەستە و
دوور بڕوانە دەنگێک
کە باخی پێوەیە و
وەرزێکی واش
لانیکەم درەنگ نییە پاش باران.
من لەسەر شارێکی وێران ڕا
رووم کردەوە نیشتمان
لەسەر باخێکی گیرۆدە بە رووتیی
رووم وەرگێڕا لە داوەرین و
دیسان سنوووری خۆمم دانا.
لە نێوان دەریا و رووباردا
رستەکانم سەرپشک کرد
کات تینوو بوو بە رووناکیی ئەو بارانانەی غەریبن
دەست بۆ کامیان بەرم
کە تۆزی رێگای دوور
کاتی درەنگ
مەیدانی شەڕە نامۆکان بشواتەوە
لە سبەینێ.
هەرکام زووترم بگاتێ
تاقانەی وڵاتم دەبێ.
لە نێوان کەروێشکەی کچ و شنینەوەی باخەکانیشدا
سەرپشک بوو رستەی ئەمن
کچی بە سەمای باخەوە، هەڵبژارد
تا سنووری نیانیی بەرینتر بێ بۆ ئێستا.
هەر کەس دەنگ هەڵبڕێ لەو شارەی هەنووکەدا
ئاوەدانە گۆرانییەکانی ئێوارەی
حەیرانەکانی بەیانیی.
یاسای سبەینێی نیشتمان؛ شەقامێکە
ناوی دەریای لەسەر نووسرابێ و
چۆم بدوێ.
کچێکە؛ بسکی پەلکە کردبێ و
با بژی.
کوڕێکە؛ چرای بە دەستەوە گرتبێ و
پیادەڕێیەکان بسڕێتەوە لە شەو
وێرانییەکان روون کاتەوە لە کات.
وێرانیش بێ ئەو کاتژمێرەی لە زمانم دایە
ئەو رۆژژمێرەی لەخاکمدا
خشت بە خشتی کووچەکانی
بە نیگای رۆژێکەوە دادەنێنمەوە
دەنگەکان تا دوورەدەست بۆنی بەهاریان لێبێ
دەستەکان تا درەنگان
رەنگی تاو بگرن.
شەکەت نیم لە تەنیاییش تەنانەت
لقێک بزەی ئەو نیشتمانەم بەسە
تا سەرلەنوێ لە بناری شەقامەکانەوە
کێشی دونیا بخەمە سەر شانی شێعر و
بەرەو بەرزایی تێهەڵبچمەوە.
قورسە ئەو هەموو ئێوارەیەی دەگەڕێمەوە؛ بەتاڵ
سبەینێ دیسان دەرفەتم هەیە
تا باران بدوێ
بۆ ئاوەدانیی سەر لەنوێ.
@younesrazaie
.
یوونس ڕەزایی
.
.
دەنگت لە ئاوەدانییەوە هات
چڵێکت تەنیایی دامێ
سەرت خستە ناو هەورێکی دوورەدەست و
چووی سەرقاڵی بارانە بی.
دەنگت لە ئاسۆی دارەوە دەهات
کە تازە بەهار ئەنگاوتبێتی
چڵێک گەزیزە و
قولێک بیرەوەری ئەو گەڵایانەی
یەستا رۆژێک لە تەمەنیان نەچەشتووە.
ئاوەدان بەوە لە لای من
مینا دەریا
کە لەخەونمدا شەپۆلەکانی یاخین
سمکۆڵ لە تۆفان دەکەن و
هەرەس دێنن بەسەر کات دا.
بینا بەوە
وەک شارێک لەپاش وێرانەی پاییز
بەرد بە بەردی خەزەڵوەر بسڕەوە
لە کۆڵان
خشت بە خشتی بادەوە ڕادە
لە شەقام
دیوار بە دیواری شەکەتیی بن کۆڵ کە.
لەسەر وێرانەی زەمان راوەستە و
دوور بڕوانە دەنگێک
کە باخی پێوەیە و
وەرزێکی واش
لانیکەم درەنگ نییە پاش باران.
من لەسەر شارێکی وێران ڕا
رووم کردەوە نیشتمان
لەسەر باخێکی گیرۆدە بە رووتیی
رووم وەرگێڕا لە داوەرین و
دیسان سنوووری خۆمم دانا.
لە نێوان دەریا و رووباردا
رستەکانم سەرپشک کرد
کات تینوو بوو بە رووناکیی ئەو بارانانەی غەریبن
دەست بۆ کامیان بەرم
کە تۆزی رێگای دوور
کاتی درەنگ
مەیدانی شەڕە نامۆکان بشواتەوە
لە سبەینێ.
هەرکام زووترم بگاتێ
تاقانەی وڵاتم دەبێ.
لە نێوان کەروێشکەی کچ و شنینەوەی باخەکانیشدا
سەرپشک بوو رستەی ئەمن
کچی بە سەمای باخەوە، هەڵبژارد
تا سنووری نیانیی بەرینتر بێ بۆ ئێستا.
هەر کەس دەنگ هەڵبڕێ لەو شارەی هەنووکەدا
ئاوەدانە گۆرانییەکانی ئێوارەی
حەیرانەکانی بەیانیی.
یاسای سبەینێی نیشتمان؛ شەقامێکە
ناوی دەریای لەسەر نووسرابێ و
چۆم بدوێ.
کچێکە؛ بسکی پەلکە کردبێ و
با بژی.
کوڕێکە؛ چرای بە دەستەوە گرتبێ و
پیادەڕێیەکان بسڕێتەوە لە شەو
وێرانییەکان روون کاتەوە لە کات.
وێرانیش بێ ئەو کاتژمێرەی لە زمانم دایە
ئەو رۆژژمێرەی لەخاکمدا
خشت بە خشتی کووچەکانی
بە نیگای رۆژێکەوە دادەنێنمەوە
دەنگەکان تا دوورەدەست بۆنی بەهاریان لێبێ
دەستەکان تا درەنگان
رەنگی تاو بگرن.
شەکەت نیم لە تەنیاییش تەنانەت
لقێک بزەی ئەو نیشتمانەم بەسە
تا سەرلەنوێ لە بناری شەقامەکانەوە
کێشی دونیا بخەمە سەر شانی شێعر و
بەرەو بەرزایی تێهەڵبچمەوە.
قورسە ئەو هەموو ئێوارەیەی دەگەڕێمەوە؛ بەتاڵ
سبەینێ دیسان دەرفەتم هەیە
تا باران بدوێ
بۆ ئاوەدانیی سەر لەنوێ.
@younesrazaie