Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
💥ڕێوڕەسمی بێڵندانە لە گوندی هەلوێ سەر بە شاری سەردەشت
لەو ڕێوڕەسمەدا خەڵکێکی زۆر بە لاو و پیر و منداڵەوە و بەجلوبەرگی ڕازاوەی کوردەواری هەروەها بەجۆش و خرۆشەوە پێشوازی لەو بۆنە فۆلکلۆرە دەکەن و چەندین بەرنامەی جیاوازی وەک هەڵکردنی ئاگر، شانۆ، خوێندنەوەی شێعر، قسەی خۆش و جۆرەکانی هەڵپەڕکێ و گۆرانیی تێدا بەڕێوە دەبەن.
”بێڵندانە" بە نیشانەی نەمانی سەرماوسۆڵە و قاتوقڕی بەڕێوە دەچێت و خەڵک لەم ڕێوڕەسمەدا مزگێنیی هاتنی بەهار و نەمانی ستەم و زۆرداری بە یەکتر دەدەن.
ڕێوەڕەسمی "بێڵندانە" مێژووەکەی بۆ ٥ یان ٦ هەزار ساڵ پێش دەگەڕێتەوە، کە لە کۆتایی چلەی یەکەمی زستانی هەموو ساڵێکدا واتە نێوەڕاستی زستان، گەلی کورد لە کۆنەوە ئەو ڕێوڕەسمەیان بەڕێوە بردووە.
🌐 ئاڤاتوودەی
سێشەممە، ١٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣
@avatodaykurdi