AVA TODAY


Гео и язык канала: Иран, Фарси
Категория: Новости и СМИ


Dear @durov
This news channel belongs to all Iranian activists against Islamic Republic oppression and corruption with no pornographic and rough posts.

بۆ پەیوەندی و ناردنی هەواڵ:
@avakurdiadmin

Связанные каналы  |  Похожие каналы

Гео и язык канала
Иран, Фарси
Категория
Новости и СМИ
Статистика
Фильтр публикаций


💥ڕۆژتان باش


▪️دیمەنێك لە جوانیی چیای بێستوون _ كرماشان





🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥خۆكوژیی هەرزەکارێکی دیکە لە پیرانشار

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کوڕێکی هەرزەکاری خەڵکی گوندی گردکسپیام سەر بە شاری پیرانشار بە ناوی "هادی نەسروڵڵاهی" کوڕی سەمیع و سۆهەیلا بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

تا ئێستا هۆکاری خۆکوشتنی ئەو هەرزەکارە دیاری نەکراوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥جوانڕۆ؛ دەستبەسەرکرانی پێنج هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان، پێنج هاووڵاتیی خەڵکی شاری جوانڕۆ بە ناوەکانی ئاتیلا عەبدی، ڕەزا کامەرانی، ستار بابایی، زەکەریا فیرووز بەخت و ئیدریس عەبدوڵڵاهی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارە دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کرماشان ناسراو بە دەستبەسەرگەی مەیدانی نەوت گواسترانەوە و بە تێپەڕبوونی حەوتوویەک هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان ئەم هاووڵاتییانەیان بەبێ هەبوونی هیچ بەرگەیەکی دادوەری و بە بەکارهێنانی توندوتیژییەوە دەستبەسەر کردوون.
تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی دراونە پاڵ ئەم هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نییە.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥داواکاریی یەکیەتیی ئورووپا بۆ ڕاگرتنی سزای سێدارە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕێبەندان، یەکیەتیی ئورووپا لە نوێترین بەیاننامەی خۆیدا پێشێلکردنی ئاشکرای مافی مرۆڤ بە تایبەت پێشێلکردنی مافی کەمینە نەتەوەیی و مەزهەبییەکان، ژنان و کچانی بە توندی مەحکووم کرد و خوازیاری ڕەچاوکردنی مافی مرۆڤ لەلایەن بەرپرسانی ڕێژیمەوە بوو.

ئەم یەکیەتییە هەروەها داوای لە کۆماری ئیسلامی کردووە کە هەموو سێدارەکان ڕابگرێت و لە ڕاستای هەڵوەشانەوەی یەکجاریی سزای سێدارە سیاسەتێکی سەقامگیر پەیڕەو بکات.

پێشتریش فولکر تورک، بە ئاماژە بە لەسێدارەدانی لانیکەم ٩٠١ کەس لە ساڵی ڕابردووی زایینیدا و دەربڕینی نیگەرانی لە بەرزبوونەوەی ئاماری لەسێدارەدراوان لە ساڵی ٢٠٢٤ وتبووی کە کاتی ئەوە هاتووە کە ڕێژیمی ئێران شەپۆڵی لەسێدارەدانەکان ڕاگرێت.

یەکیەتیی ئورووپا هەروەها ڕێژیمی ئێرانی بە هاوکاریی تەواو لەگەڵ ڕێکارە مافی مرۆییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەتایبەت کۆمیتەی دۆزینەوەی ڕاستییەکان و ڕیپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەرکدار کردووە.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥سووتانی ٩ ئۆتۆمبێلی سووتەمەنیبەری بەلووچ دوای ڕاوەدوونانیان لە لایەن نیزامییانی حکوومەت لەسەر ڕێگای هەشتبەندی بۆ منوجان

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ناسنامە و بارودۆخی سەرنشینانی ئۆتۆمبێلە سووتەمەنیبەرەكان لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی حال وەش، هێزەکانی حکومەت تەقەیان لە بەشێک لەو ئۆتۆمبێلانە کردووە، کە بەهۆیەوە لانیکەم نۆ بارهەڵگری سووتەمەنی ئاگریان تێبەرداوە. دوابەدوای ئەوەش لە شارەکانی منوجان و میناب و نودژ ئەمبولانس ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥مەهاباد؛ وەهاب خەدیری‌پوور لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا

بە پێی ڕاپۆرتی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕێبەندان، وەهاب خەدیری‌پوور، هاووڵاتیی تەمەن ٣١ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد دوای بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر كرابوو.

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەرەبەیانی یەکشەممە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە کە خێزاندار و باوکی دوو منداڵە و ماڵەکەیان پشکنیوەتەوە. ناوبراو

هەروەها دووشەممە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگکرابوو و چەند کاتژمێرێک لێکۆڵینەوەی لێ کرابوو.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی و تۆمەتە هەڵبەستراوەکان بۆ وەهاب خەدیری‌پوور لەبەر دەستدا نییە.

شایانی باسە کە، سوهراب خەدیری‌پوور برای وەهاب خەدیری‌پوورە کە ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووە و، لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە کوژرا. ناوبراو هەروەها ئامۆزای شەماڵ خەدیری‌پوورە کە یەکێک لە گیانبەختکردوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە مەهابادە.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوەندی كۆبانێ ماڵی هاووڵاتییەکی کردە ئامانج و شەهید و بریدار هەیە.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥مارکۆ ڕوبیۆ: حەماس چیتر ناتوانێت حوکمڕانی بکات و هەڕەشەش بکات

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا میسرییەکەی، بەدر عەبدولتی، جەختی لەسەر پێویستیی ڕێگریکردن لە تاقمی تیرۆریستی حەماس لە حوکمڕانی کەرتی غەززە و هەڕەشەکانی دژ بە ئیسرائیل کردەوە.

ڕوبیۆ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی میسر، جەختی لەسەر پێویستیی "کارکردن لە نزیکەوە بۆ پێشخستنی پلاندانانی دوای جەنگ بۆ دڵنیابوون لەوەی کە حەماس جارێکی دیکە ناتوانێت حوکمڕانی و هەڕەشە بكات، كردەوە".

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە ئاگربەستێکی کاتی لە نێوان ئیسرائیل و تاقمی تیرۆریستی حەماس لە ئارادایە و بڕیارە پێنجشەممە و شەممەی داهاتوو ئاڵوگۆڕی دیل و بارمتەکان بەڕێوە بچێت.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
💥ڕێوڕەسمی پیرشالیار لە هەورامان دەستی پێکرد

زەماوەندی پیرشالیار زەماوەندێکی دێرینی خه‌ڵكی هه‌ورامانه‌. هەموو ساڵێک لە دوولای چلەی زستاندا بەڕێوە دەچێ.

نزیكه‌ی نۆ سەد ساڵە بەردەوام یادی دەکرێتەوە. ڕێوڕەسمەکە پێکهاتووە لە خەبەر، کڵاوڕۆچنە، قوربانی کردن، چێشت‌لێنان، هەڵپەڕکێ، زیکر و تەهلیلەی سۆفی و دەروێشەکان.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥هەڕەشەی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە هاوسەری چالاکێکی کرێکاریی دەسبەسەرکراو لە سنە

ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕێبەندان، ئارەزوو سەبووری، هاوسەری ئەمجەد گوریاخێز، یەکێک لە چالاکانی کرێکاری کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە شاری سنە دەسبەسەر کرابوو، دوای بەدواداچوون بۆ بارودۆخی هاوسەرەکەی، لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعات و هێزی ئینتزامییەوە هەڕەشەی دەسبەسەرکردنی لێ کرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ڕێکخراوی مافی مرۆیی ''کوردپا''ی ڕاگەیاندووە، ئارەزوو سەبووری لەگەڵ دوو منداڵە بچووکەکەیدا، دوای دەسبەسەرکردنی هاوسەرەکەی لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوو هەوڵی وەرگرتنی زانیاری لەسەر چارەنووس و بارودۆخی ناوبراوی داوە و بەم هۆیەوە لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعات و هێزی ئینتیزامی ڕێژیمەوە، هەڕەشەی دەسبەسەرکردنی لێ کراوە.

ئەمجەد گۆریاخێز لەگەڵ نەعیم دووستی لە ٣ ڕێبەندانی ١٤٠٣ لە شاری سنە دوای مانگرتنی گشتی دژی سزای لەسێدارەدان دەسبەسەر کرا.

وەزارەتی ئیتلاعات هۆکاری دەسبەسەرکردنی ناوبراوی بە "ڕێبەریکردنی مانگرتن" ناو بردووە و فەرمانی دەسبەسەرکردنی درێژ کردووەتەوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
💥ئەمە دۆخی تەندروستی و پاكوخاوێنی نەخۆشخانەی ڕازی لە شاری ئیلام لە ژێر سایەی بەرپرسانی گەندەڵی كۆماری ئیسلامیدایە.

سەتڵی زبڵ سەری ئاوەڵایە و پشیلە چووەتە نێویەوە





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥زەینەب جەلالیان: لەبەرامبەر حوکمی لەسێدارەدانی هاوشێوەكانتان بێدەنگ مەبن

زەینەب جەلالیان، زیندانی سیاسی لە نامەیەکی کراوەدا حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی و زیندانییانی سیاسیی دیكەی مەحكووم کرد و داوای لە هەموو لایەک کرد لە بەرامبەر حوکمی لەسێدارەدان بێدەنگ نەبن.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥حكوومەتی ئێران یاسای “بژێویی دانیشتوانی سنووری” بۆنڕێكخستنی كۆڵبەری بە دامودەزگا جێبەجێكارەكان ڕاگەیاند و بەپێی پڕۆژە یاساكە دانیشتوانی شارە سنوورییەكان دەتوانن كۆڵبەری بكەن.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
💥سەقز: كۆتایی هاتنی خولێكی فێركاریی زمانی كوردی لە فێرگەی ژیوار





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥مهاباد؛ دەستبەسەرکرانی دوو هاوڵاتیی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

لە ڕۆژانی ڕابردوودا جەلال پەرهیزکار و سروور حەمەنازدار، خەڵکی گوندی «حاجی عەلی کەند»ی سەربە شاری مهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مهابادەوە بەبێ بڕیاری دادوەری دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
💥کوشتنی ئەبول بامری، هاووڵاتیی بەلووچ لەلایەن بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی لە دلگان

ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە لە ساتەوەختی کوژرانی ئەبول بامری، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٠ ساڵانی بەلووچ بڵاوکراوەتەوە، دەردەخات کە دوای دەستگیرکردن و برینداربوونی ناوبراو، بەکرێگیراوانی خیانەتکارانی خامنەیی، بە تەقەی دووبارە و لە نزیکەوە كوشتوویانە.

سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٩ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٣ لە فەلەكەی كەمەربەندیی شاری دلگان، هێزە نیزامییەكانی حکوومەت تەقەیان لە ئۆتۆمبێلەکەی ئەبۆل بامری كە لەگەڵ کەسێکی دیکەدا لە ڕۆیشتندا بوو، كرد. هەردووکیان بریندار بوون و دواتر بەکرێگیراوانی خامنەیی بامریان لە ئۆتۆمبێلەکە هێنایە خوارەوە و تەقەیان لێکرد.

سەرچاوە ناوخۆییەکان ڕایانگەیاندووە کە بەکرێگیراوان بەبێ ئەوەی ڕوونکردنەوەیەک بۆ ئەم کارە بدەن، تەرمەکەیان بردووە.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
💥بەرزڕاگرتنی یادی چوار زیندانیی سیاسیی کوردی لەسێدارەدراو

ئاوات ئیبراهیمی، هونەرمەندی ئازادیخوازی کورد، بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی چوار زیندانیی سیاسی کورد، بە ناوەكانی پێژمان فاتحی، محەممەد فەرامەرزی، موحسین مەزلووم و وەفا ئازەربار گرت، بەرهەمێكی بڵاو كردەوە و یاد و ناویانی بەرز ڕاگرت.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥ڕۆژتان باش


▪️دیمەنی جوانی كێوی ڕەندۆڵە لە زستاندا _ شنۆ





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
💥 فایلی ڤیدیۆی راستەوخۆی کوردی سێشەممە شەو ٢٨ی ژانویە/٩ی ڕێبەندان:


▪️ هاتنی ترامپ ناوچەکە دەگۆڕێ و کورد لە بەردەم بژاردەی چارەنوس ساز دایە، کوردستان بێ کرماشان و ئیلام هیچی پێ ناکرێ.




🌐 ئاڤاتوودەی
سێشەممە، ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٣


@avatodaykurdi


💥 فایلی دەنگی راستەوخۆی کوردی سێشەممە شەو ٢٨ی ژانویە/٩ی ڕێبەندان:


▪️ هاتنی ترامپ ناوچەکە دەگۆڕێ و کورد لە بەردەم بژاردەی چارەنوس ساز دایە، کوردستان بێ کرماشان و ئیلام هیچی پێ ناکرێ.




🌐 ئاڤاتوودەی
سێشەممە، ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٣


@avatodaykurdi

Показано 20 последних публикаций.