AVA TODAY


Гео и язык канала: Иран, Фарси
Категория: Новости и СМИ


Dear @durov
This news channel belongs to all Iranian activists against Islamic Republic oppression and corruption with no pornographic and rough posts.

بۆ پەیوەندی و ناردنی هەواڵ:
@avakurdiadmin

Связанные каналы  |  Похожие каналы

Гео и язык канала
Иран, Фарси
Категория
Новости и СМИ
Статистика
Фильтр публикаций


ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە نزیكی یەکلاکردنەوەیدایە

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ئەڵمانی و میدیای ئیسرائیلی، حکوومەتی ناتانیاهۆ و تاقمی تیرۆریستی حەماس لەسەر ئاگربەست لە کەرتی غەززە گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی سەرەتایی و تەنیا وردەکارییەکانی ماونەتەوە كە پێویستییان بە دانوستان هەیە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیل، دانوستانەکان لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بە نێوەندگیری ئەو وڵاتە بەردەوامن و تەنیا بابەتی وەک کات و شوێنی کشانەوەی سوپای ئیسرائیل لە هەندێک ناوچەی کەرتی غەززە ماوە دیاری بكرێت.

حەماس داوای پلان و خشتەی کاتیی ورد بۆ ئەم کشانەوەیە دەکات، و دەیەوێت ئەم پرۆسەیە لە ژێر چاودێریی نێوەندگرانی نێودەوڵەتیدا ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەی ڕێکخراوە جیهانییەکان بتوانن چاودێریی جێبەجێکردنی بکەن.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتۆن ڕایگەیاند، ئێستا نۆرەی حەماسە و دەشڵێت: چاوەڕوانی وەڵامی کۆتاییی حەماسین سەبارەت بە ڕێککەوتنەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەری هەیە ڕێککەوتنەکە بکرێت، بەڵام دیار نییە پێش دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ لە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو (20ی ژانویە) ڕێککەوتنەکە ئەنجام دەدرێت یان نا.

ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیل بە پشت بەستن بە دیپلۆماتکارانی عەرەبی ڕایگەیاندووە کە دەکرێت ئەمڕۆ یان سبەی پێنجشەممە ڕێککەوتنێک لە شێوەی بەیاننامەیەکی هاوبەشی ئەمریکا و قەتەر و میسر ڕابگەیەندرێت کە ئامانج لێی کۆتایی هێنان بە شەڕی ١٥ مانگەی غەززەیە.

ئەم سێ وڵاتە وەک نێوەندگیریی نێوان ئیسرائیل و حەماس مامەڵە دەکەن، بەو پێیەی هەردوولا ڕاستەوخۆ دانوستان لەگەڵ یەکتر ناکەن.

https://t.me/avatodaykurdi/130640


💥ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە نزیكی یەکلاکردنەوەیدایە





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٣

@avatodaykurdi


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
💥هەوڵی کۆماری ئیسلامی بۆ ڕزگارکردنی دوا قۆڵی میحوەری خراپە (مقاومەت)!

لە کاتێکدا کۆماری ئیسلامی هەوڵی ڕزگارکردنی دوا قۆڵی خۆی لە میحوەری خراپەدا، حوسییەکانی یەمەن دەدات، واقیعێکی تاڵ لە پشت ئەم هەوڵانەدایە. پۆستەرەکان لە مەشهەد کە داوا لە خەڵک دەکەن هاوکاریی تیرۆریستانی حوسی بکەن، قووڵایی قەیرانەکە و بێبایەخکردنی پێداویستییە ڕاستەقینەکانی گەلی ئێران نیشان دەدات.

هاووڵاتییەکی تووڕە ئەم پۆستەرەی تێکداوە و لەسەری نووسیویەتی: "ئێمە لەوان زیاتر لەوان پێویستمانە".

ساڵانێکە کۆماری ئیسلامی لە جیاتی گرنگیدان بە کێشە ناوخۆییەکان و دابینکردنی پێداویستییەكانی خەڵک، لە پشتیوانیکردنی تاقمە تیرۆریستییەکان بەردەوامە. بە شکستە یەک لە دوای یەکەکانی ئەم گرووپانە، ئێستا ڕووی لە حوسییەکان کردووە. ئەم کارە نەک هەر شەرمەزارییە، بەڵکوو بێدەسەڵاتی ڕێژیم لە چارەسەرکردنی قەیرانە خۆدروستکراوەکانی نیشان دەدات.

پرسیار ئەوەیە: کەی نۆرەی خەڵکی ئازارچێشتووی ئێران دەگات؟ ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە لەبری پەروەردەکردنی تیرۆر و شەڕ گرنگی بە پێداویستییە ڕاستەقینەکانی خەڵک بدرێت؟




🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥بەشێكی دیكە لە ناڕەزایەتیی بەشێك لە خەڵكی ناوچەی كارزان لە پارێزگای ئیلام دژی پیسكردنی ژینگەكەیان لەلایەن كارخانەی سیمانەوە.

ئەوان دەڵێن; كارخانەی سیمان ژینگەی ناوچەكەیان زۆر پیس دەكات و هۆشداریاندا كە ئەمە دەتوانێت نەخۆشییەكانی وەك شێرپەنجە زۆر زیاتر بكات.
ئەوان داوایان كردووە، فیلتێری گونجاو بۆ كارخانەكە دابنرێت و كێشەكانی چارەسەر بكرێت.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد لە نەغەدە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

سەر لەبەیانی دووشەممە ٢٤ی بەفرانبار، جەلال و خالید محەممەدی، هاووڵاتییانی خەڵکی نەغەدە دەستبەسەر کران.

دەستبەسەرکرانی ئەم دوو هاووڵاتییە کە ئامۆزای یەکترن بە بەکارهێنانی توندوتیژی و دروستکردنی کەشێکی تۆقێنەر لە ماڵەکانیان کە لە شاری نەغەدەیە بووە.

جێگای ئاماژەیە کە، جەلال محەممەدی و خالید محەممەدی دوای لێدان و بێ ڕێزییەکی زۆر لە پێش چاوی ئەندامانی بنەماڵەکانیان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراون، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییانە لەبەر دەستدا نییە.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥كۆمەڵێك لە خەڵكی ناوچەی كارزان لە پارێزگای ئیلام دژی پیسكردنی ژینگەكەیام لەلایەن كارخانەی سیمانەوە ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ئەوان دەڵێن; كارخانەی سیمان ژینگەی ناوچەكەیان زۆر پیس دەكات و هۆشداریاندا كە ئەمە دەتوانێت نەخۆشییەكانی وەك شێرپەنجە زۆر زیاتر بكات.
ئەوان داوایان كردووە، فیلتێری گونجاو بۆ كارخانەكە دابنرێت و كێشەكانی چارەسەر بكرێت.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥چەند دیمەنێكی دیكە لە ڕێوڕەسمی گاڤارە وەكوڵ لە شاری كرن سەر بە پارێزگای كرماشان; ئەمە دوویەمین ساڵە ئەم ڕێوڕەسمە بەڕێوە دەچێت.

ئەم ڕێوڕەسمە، ڕێوڕەسمێكی كۆنی ناوچەی كرن لە پارێزگای كرماشانە كە هەوڵی زیندووكردنەوەی دراوە. ئەم ڕێوڕەسمە بۆ سوپاسگوزاری لە نیعمەت و بەرەكەت و بەرهەمە كشتوكاڵییەكانە و لەم ڕۆژەدا خواردنێك بە ناوی دانەكوڵانە دروست دەكرێت.

لەم ڕێوڕەسمەدا كەسایەتییەك بە ناوی گاڤار وە كووڵ دێت كە لانك یان بێشكەیەكی لە كۆڵ دایە و ئەم ڕۆژە لە ناوچەی كرندا مزگێنیدەری دەسپێكی بەهارە.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٣

@avatodaykurdi


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
💥بەیاننامەی چالاکانی مەدەنی بۆ پشتیوانی لە پەخشان عەزیزی

ئێمە ئەمڕۆ لێرە کۆبووینەتەوە تا لە بەرامبەر نادادپەروەریی ئاشكرا و حوکمی ناڕەوا کە لە دژی یەکێک لە مرۆڤە دڵسۆز و فیداكارەكان پەخشان عەزیزی دەرچووە. پەخشان عەزیزی، توێژەری کۆمەڵایەتی کە زیاتر لە دە ساڵ ژیانی خۆی تەرخان کرد بۆ یارمەتیدان و پاڵپشتیکردنی خەڵک لە بارودۆخی قەیراناویدا، لە کەمپەکانی پەنابەران وەستا و هیوا و ژیانی بە هەزاران ژن و منداڵی زیانلێكەوتوو بەخشی.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٣

@avatodaykurdi


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
💥كەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی مەشقی هێزی ئینتیزامی لە دەوروبەری ڕەشت

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی بەفرانبار، فڕۆکەیەکی مەشق و ڕاهێنان سەر بە نیرووی ئینتیزامی لە گوندی کەنارسەر لە بەشی کووچسەفهانی ڕەشت کەوتە خوارەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پۆلیس ئیدیعای کردووە کە ڕووداوەکە بەهۆی كێشەی تەکنیکیی فڕۆکەکە ڕوویداوە و لە ئەنجامدا فڕۆکەوان و هاوفڕۆکەوان و ئەندازیاری گەشتەكە كوژراون.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥چەند دیمەنێكی دیكە لە كۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی چالاکانی مەدەنی لە شاری سنە دژی حوکمی ئێعدامی پەخشان عەزیزی

ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی و ژنان ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی دەربڕی.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥مەریوان؛ لێدان و ئەشکەنجەی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

شەوی یەکشەممە ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٣ هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەی سنووریی «ئەنجیران»ی سەر بە شاری مەریوان کۆڵبەرێکیان بە ناوی «محەممەد وەیسی»، تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز لە کاتێکدا کە هیچ بارێکی هەڵنەگرتبوو دەستبەسەر کرد و ئەشکەنجە و سووکایەتیان پێ کردووە.

ئەم کۆڵبەرە، بەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی بەفرانبار لە کاتێکدا ئازاد كراوە کە جلەکانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بەری دەرهێنرابوو.
بە پێی ڕاپۆرتی كۆڵبەر نیوز، ئەندامێکی هێزەکانی هەنگی مەرزی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ناوی «کەیوان موعەزەمی»، هۆکاری ئەم ڕفتارە توندوتیژانەیە بووە.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥كۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی چالاکانی مەدەنی لە شاری سنە دژی حوکمی ئێعدامی پەخشان عەزیزی

ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی و ژنان بە كۆبوونەوە لەبەردەم پارێزگای سنە، ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی دەربڕی.

خۆپیشاندەران بە هەڵگرتنی پلاکاردەوە خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی بڕیارەکە بوون. لە كۆبوونەوەكەدا ژنە چالاکوانێک بەیاننامەیەکی خوێندەوە کە ئەو حوكمەی بە "دڕندانە" وەسف کرد و جەختی لەسەر كۆتاییی هێنان بەو حوكمە كردەوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥٥٠ زانا و مامۆستای ئایینیی کورد سەبارەت بە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان و عەزیزی و وریشە مورادی بەیاننامەیەكیان بڵاو كردەوە

ڕێکەوتی ٢٤ی بەفرانبار، کۆمەڵێک لە زانا و مامۆستایانی ئایینی کوردی سوننە مەزهەب بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە و سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی و زیندانییانی سیاسی و ئایینی دیکەیان مەحکووم کرد.

مامۆستایان لەو بەیاننامەیەدا لەسەر نادادپەروەریی ئەو حوکمانە لەسەر بنەمای ئایینی ئیسلامی و یاسای بنەڕەتی جەختیان کردەوە و داوای دادگاییکردنێکی دادپەروەرانەیان کرد.

ئەم بەیاننامەیە کە بە شێوەی pdf و بەنووسینی ناوی ٥٠ زانا و مامۆستای کوردی سوننە مەزهەب بڵاو کراوەتەوە؛ داواکاری دەستپێکردنەوەی دادگاییکردنی دادپەروەرانەی ئایینی و یاسایی لە دادگای کراوەدا، بە ئامادەبوونی پارێزەر و لێژنەی دادوەری لە دۆسییەی ئەو زیندانییە سیاسییەدا بووە.
ئەگینا زیاتر و زیاتر بینەری دابڕان لە نێوان کۆمەڵانی خەڵک و دەسەڵات دەبین.




🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥داواکاریی ئەمریکا بۆ هەڵوەشاندنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی

ئابرام پیلی، جێگری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران، خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی ژنە چالاكوانی كورد بوو.

ناوبراو ئەو حوکمەی بە ئەنجامی دادگایییەکی نادادپەروەرانە و ساختە ناوبرد و جەختی لەوە کردەوە کە ڕێژیمی ئێران دەبێ واز لە بەئامانجگرتنی کەمایەتییە کوردەکان بهێنێت و لە سزای لەسێدارەدان وەک ئامرازێک بۆ بێدەنگکردنی ناڕەزایەتییە ئاشتیخوازانە دەست هەڵبگرێت.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٣

@avatodaykurdi


💥بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێک لە شاری شتۆتگارت لە وڵاتی ئاڵمان بە مەبەستی پاڵپشتی لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و زیندانییانی سیاسی و ناڕەزایەتی دژ بە حوكمی ناڕەوای لەسێدارەدان لە لایەن ڕێژیمی پەت و سێدارەی كۆماری ئیسلامی





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٣

@avatodaykurdi

Показано 15 последних публикаций.