بێڕێزی بە وشە زانستییەکان
له دوایین کۆنگرەی حیزبدا باس لەوە کرا کە پێویستە ئێمە لە گوندەکانیش چالاکیمان هەبێت. چەند کەسێک، کردیان بە هەرا: خۆ حیزب تەکیەی دەروێشان نییە کە هەموو کەسێک سەری پێدا بکات. تکایە ئەو مارە سڕانەمان لێ مەکەن بە ئەژدیها. هەر ئەوەمان ماوە بۆرەپیاوان بە پینەی ناو لەپیانەوە ببنە هاوماڵی ئێمە. بەڵام چەند کۆنەبەرپرس وتیان: دەی خۆ ئیمە نایانکەین بە برابەش، ئەوان باریان هەر چل مەنە. بەڵام ئەوەش نابێ کە ئێمە هەر بە مەن و گەزی جاران پێوانە بکەین. لە دنیای ئەمڕۆ ئێمە پێویستمان بە دەنگی ڕەشوڕووتیش هەیە. دەنا حیزبی ڕەقیب ئەو دەنگانە بە قازانجی خۆی کۆدەکاتەوە. پاش وتووێژی زۆر، کۆڕێک که هەموویان خاوەنی خوێندنی باڵا بوون، بۆ ئەو کارە دەستنیشان کران کە بریتی بوون لە دکتۆرێک، مافناسێک، ڕاوێژکارێکی ئابووری و ئەندازیارێکی کشتوکاڵ. بڕیار درا ئەو کۆڕە سەردانی دێهاتێکی دیاری کراو بکەن. نوێنەری حیزبیش لە ناوچە، پیاوێکی حەمامچی کردە دەمڕاستی خەڵک کە لەو ڕۆژەدا لەلایەن جەماوەرەوە چەند پرسیارێک کە پێشتر فێریان کردبووو، ئاراستەی کۆڕەکە بکات.
کاتێ کە شاندی حیزب گەیشتە ناودێ، خەڵک لە نێو مزگەوت کۆ بوونەوە. کابرای حەمامچی وێنەی ئەلیاس مووسایی لەبەردەمیاندا کزۆڵکەی کردبوو. کە ئیشارەیان پێ کرد، پاش بەخێرهاتن لە لایەن خەڵکەوە، چەندین پرسیاری ئاراستە کرد. یەکم پرسیار ئەوە بوو کە ئێوە چیمان بۆ دەکەن؟ بۆ دێهاتێک کە زۆربەی لاوانی ڕوویان لە شاران کردووە و زیاتر لە خانەی بەساڵاچووان دەچێت تا دێهات. وڵامی ئەم پرسیارە بە جەنابی دکتوری مافناس بوو. فەرمووی: ئێمە پێویستمان به یاسایەکی بنەرەتییە کە گەشەبەخشی کۆمەڵگا بێت. بە پێی ئیدەئالەکانی ڕۆژ، بۆ ڕاکێشانی سەرمایەی دەرەکی و بە پێی بڕیارە نێودەوڵەتییەکان. بەڵام بە شیوەی پلانێکی ڕیالیستی، کە هاوتەریب لەگەڵ مۆدێرنیزاسیۆن هەنگاو هەڵبێنێت.
کابرای حەمامچی وەکوو کەسێک کە زۆر باش لە قسەی دکتور تێگەیشتبێ، وتی: ئەڵبەتە، ئەڵبەتە، ئێوەش هەر بۆ ئێمەتە.
پرسیاری دووهم سەبارەت بە شێوازی دیاری کردنی نرخی گەنم و نۆک بوو. جەنابی ڕاوێژکاری ئابووری فەرمووی: بە پێی ئیستاتیکی فەرمی وڵات و گرافیکە دیاریکراوەکانی دەوڵەتی، ڕادەی هەناردەی ئێمە بۆ دەرەوەی وڵات نزیکەی نەوەد ملوێن دۆلارە، کەچی ڕادەی هاوەردەی ئێمە بۆ نێو وڵات پتر لە یەک ملیارد دۆلارە. بۆ هاوسەنگی نێوان ئەم دوو ڕێژەیە پێویستمان بە ئێکۆنۆمییەکی پلۆتیکاڵە بەڵام بە پاڵپشتی سووشیاڵەوە...
کابرای حەمامچی وایدەزانی کە لە بەیانییەوە گوێزی بۆ دەژمێرن. بەڵام دەیگوت من کاڵەک خۆرم نەک بێستانڕن.
خەڵک وتیان گوندەکەمان قوتابخانەی نییە. جەنابی دکتور فەرمووی ڕوانگەی ئێمە بۆ پێکهاتەی سیستمی پەروەردە لە ژێر کاریگەری نووسراوەکانی زانای مەزن "جان دیووڤی" دایە کە لە کتێبی "لیبرالیسم و کردەوەی کۆمەڵایەتی" بە وردی ئاماژەی پێکردووە.
ئەندازیاری کشت و کاڵ کە تا ئەو کاتە کەس ڕووی دەمی لێ نەکردبوو، ویستی کە سەبارەت بە کشتوکاڵی ئوپتیماڵ، وتارێک بدات کە کابرای حەمامچی وتی کە خۆمان باش دەزانین کە هەر ماڵێک لە نێو دێ مافی ئەوەی هەیە کە چاڵاوی تایبەت بە خۆی هەبێ.
کابرای حەمامچی لە دوایین بەشی کۆڕەکەدا ڕووی کردە خەڵکەکە و وتی: ئەوا ئاغاکان فەرمایشتیان فەرموو دڵنیابن که هەموو کارێکتان بۆ جێبەجێ دەکەین.
پاش ماڵاوایی کۆڕ لە خەڵکی دێ، تا مەودایێکی دوور، گەماڵەکانی ئاوایی بە دوای ماشێنی کومیتەی حیزبدا هەر ڕاوڕاوانیان بوو...
"عزیز نسین / احمد شاملو"
خوێنەری هێژا!
ئەو ڕەشوڕووتانەی کە لە کۆمەڵگا فڕێ دراونەتە پەراوێز ،هیچ دەنگ و ڕەنگێکیان نییە. دەبێ تۆی خوێندەواری خاوەن قەڵەم و خاوەن پێگە، دەردی ئەوانە بهێنیتە پێش چاوان. جا ئەو کاتە سەواد و خوێندەواری تۆ بایەخی هەیە و دەبیتە سێبەری کۆمەڵگا. دەنا قسەی زل کردن بە شێوازێک کە هەژارەکە زۆرتر سەری لێ بشێویت و دوایی هیچیشی بۆ نەکەی، بێ بایەخە و مەبەست لۆتیخۆر کردنی مافی خەڵکە. کایە بە وشە زانستییەکانە. ئەوان کاتێک کە دێنە قسە وەها وشەی قورس و بیانی بەکاردێنن کە خەڵک وادەزانن مانای وتارەکەیان ئەوەندە بەرزە کە ئێمەومانان لێی تێناگەین. کەچی لە ڕاستیدا هەر مانای نییە.
ڕەنگە زمان و قەڵەمی خوێندەواری ئێمە، ئەمڕۆ لە زمانی زانستی دنیا نزیک بێت، بەڵام ئاخۆ لە دەرد و خواستی دڵی خەڵکەکەشمان نزیکە؟ ئاخۆ دەتوانن تیشک بخەنە سەر کێشەکان؟ دەتوانن وێژدانی کۆمەڵگا وەخەبەر بێنن؟
عیسا ئەحمەدی ١٤٠٣/١٢/٠٨
🆔 @zsirwa
🆔 @CheshtiMjewriKurdistan
t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان