چێشتی مجێوری کوردستان


Гео и язык канала: Иран, Фарси
Категория: не указана


🆔CheshtiMjewriKurdistan
t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg

Связанные каналы  |  Похожие каналы

Гео и язык канала
Иран, Фарси
Категория
не указана
Статистика
Фильтр публикаций






مەردانە مردن، نەک حیزانە ژین.

منی ڕێبواری غەریب، پیانوتبووم ئەگەر پێش تاریکایی ئێوارە، لە پردی سەر ڕووبارەکە بپەڕیتەوە، ڕێگایەکی وەهات لە بەر نامێنێ. لەو تاریک و لێڵیەدا خۆم گەیاندە قەراغی ڕووبار. کەچی لەبەر لافاوی دوێنێشەو، تەنیا ئاسەواری پردەکەم چاو پێکەوت. لەو پێدەشتە قوڕاویەدا، گرمەی هەور و هاژەی چۆم، کۆتاییان بە سەفەری ئەو ڕۆژە هێنا. بۆیە بە ناچاری لەو دەوروبەرانە درگای ماڵێکم کوتا. پیرەپیاوێکی چرابەدەست، دەرکەی بۆم کردەوە. لەبەر شەوقی چرا، یەکم شت کە هاتە پێش چاوم، جێگای برینێکی قووڵ بوو کە لەمبەر تا ئەوبەری ڕوومەتی داگرتبوو. ئەو شەوە بووم بە میوانی. پاش نان و چا، چەند باس و بەسەرهاتێکمان کرد بە شەوچەرە. کاتی خەوتن، پێم نا بە جەرگی خۆمدا و گوتم: من لێرە غەریبێکی ڕەبەنم، ڕەنگە تا ماوم جارێکی دیکەش ڕێم نەکەوێتە ئەم ناوچەیە. ئەگەر لێم دڵڕەنج نابیت، باسی ئەو برینەی دەموچاوتم بۆ بگێڕەوە. وتی: هەر لەبەر ئەوەی کە غەریبی پێت دەڵێم. بەڵام تەنیا بەو مەرجەی کە بەڵێنم پێبدەی هەتا ماوی وشەی خەیانەت لە لات ئاسایی نەبێتەوە!

وتی: من لە بنەڕەتدا خەڵکی وڵاتی ئیرلەندم. وڵاتێک کە ئینگلیز، لێی داگیر کردبووین و بە موڵکی خۆی دەزانی. بەڵام ئیرلەند بۆ ئێمە تەنیا ناوی وڵاتێک نەبوو. مانایەکی هەبوو بە قەدەر پانتایی ئاسمان. بۆیە لەگەڵ چەن لاوێکی دڵسۆز و بوێر، بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی ئیرلەندمان دامەزراند. زۆر ئازایەتیم لەو کەسانە دیت کە گیانیان دەکردە قەلخانی نیشتمان و لە خوێنی خۆیاندا دەگەوزان. ئەودەم زۆر کەسان دەهاتنە لامان و پەیوەست دەبوون بە شوڕشەوە. رۆژێک لاوێکمان لێ پیدا بوو. دیار بوو کە خوێندەواریشی هەیە. دەیگوت سەرکەوتنمان نزیکە، لە قسەکانیا زۆر وشەی "ئیسم" و "ئیست"ی تێدا بوو. لە لای هاوریانم زۆر لەبەردڵان نەبوو. بەڵام من دەمگوت ئێمە ئەگەر بمانەوێ ببین بە چرای خەبات، ئەبێ پێشەنگی ئەو خەڵکە بین نەک دژ بە خەڵک. پێویستە گوێبیستی بیروڕای هەموو هاوڕیان بین. تا بتوانین هێزی گەل یەک بخەین. ئێمە دەبێ لە کاتە ناخۆشەکانا خەڵکمان خۆشتر بوێت و ببین بە ئارەقەی دیواری کۆمەڵگا...

شەوێک ئەبوایە من و ئەو لاوە بۆ چەند کارێکی نهێنی بچینە نێو شار. بۆ نەگبەتی، لە سەر شەقام تووشمان بوو بە تووشی سەربازێکی دوژمنەوە. وای دەزانی خەڵکی ئاسایین، بانگی کردین: ڕاوەستن، ئێوە کێن؟ من کە دەمزانی کاتی شەڕ نیە، خێرا هەڵاتم. پاش چەن هەنگاو، ئاوڕم دایەوە، هاوڕێیەکەم لە ترسان وەکوو داهۆڵ ڕاوێستا بوو. زۆر بە گورجی گەڕامەوە، وەها زرمەم لە سەری سەربازەکە هەستاند کە ناڵەی لێ بەرز بووەوە. هاوڕیەکەم پەلکێش کرد. بارانی گولـلەبوو کە دادەباڕی. خۆمان کوتا نێو کۆڵانێک. شاری خۆمم باش دەناسی، تازە دەرباز ببوین. بەڵام شانی هاورێکەم گوللـەیەکی بەرکەوتبوو. گەیاندمە شوێنێکی ئەمن و ئەمان. برینەکەی زۆر قووڵ نەبوو. خەریک بووم برینپێچم دەکرد، وتی ئەمشەو بۆ ڕزگاری من، کارێکی زۆر مەترسیدارت کرد. وتم باسی من و تۆ نەبوو، هەر ئەندامێکی شۆڕش کە بکەوێتە دەستی دوژمن، خەسارێکە بۆ نیشتمان.

هەموو جارێ بە تەنیا دەچوومە نێو شار بۆ جێبەجێکردنی ئەرکی نهێنی شۆڕش. کە دەهاتمە دەمدیت ڕوو لە چاکبوونەوەیە کەچی، مەلی ترس لە ڕۆحیدا هیلانەی گرتبوو. دەیگوت کەس ناتوانێ دژ بە دەستەڵاتی ئینگلیزێک ڕاوەستێ کە دنیایان لە ژێر دەستدایە.
ڕۆژی ئاخر کاتێ گەڕامەوە حەشارگاکەمان، ئەو لاوە لە نێو هۆدەکە ڕاوێستا بوو، هەستم کرد کە کەلێن و قوژبنی ماڵەکە لە سەربازی دوژمن ئاخێندراوە. زانیم خەیانەتی لێ کردووم و منی فرۆشتووە. هیچ مەودام نەبوو، سەراوان و بناوانم لێ گیرابوو. تەنیا پەلامارم دا و بە شمشێر لەم بەر تا ئەو بەری ڕوومەتیم هەڵدڕێ.

بۆ چەن چرکە بێدەنگ بوو. پرسیارم کرد پاش ئەو خەیانەتە، کابرای خائین چی بەسەر هات؟ وتی پاش ساڕێژبوونی زام، خەڵات و بەراتی خەیانەتم لە جانتای بیشەرەفی نا و هاتمە وڵاتی برازیل و ئێستەش لە خزمەتی ئێوەم! وتم جا مەگەر تۆ شۆرشگێڕەکە نەبووی؟ وتی: نا، ئەو شێرە پیاوە پاش ئازار و ئەشکەنجەی زۆر، لە ناوەڕاستی شار تیرباران کرا.
وتم: دەی ئەم بەسەرهاتەت بۆ بە پێچەوانە بۆ من گێڕایەوە؟ وتی: ئاخر کام مێشکی سالم دەتوانێ گۆی لە چیرۆکی خەیانەتی من بگرێ؟ ئەویش خەیانەت بە کەسێک کە گیانمی پاراست!

لویس بۆرخێس ۱۹٦۲ ئارژانتین/(گلشیری)

خوێنەری بەڕێز؛ 

زۆر جار لە مێژوو؛ جێگای مەرد و نامەرد، غەدار و غەدرلێکراو دەگۆڕن. دەبێ زۆر وردبینانەتر بۆ میژوو بڕوانین.

بۆرخێس لەم چیرۆکەدا دەڵێ کابرای خائین، خوێندەواریشی هەبووە. ڕەنگە مەبەستی خەسارناسی خەیانەتە. نەزانین تەنیا هۆکاری خەیانەت، نییە.  ڕووناکبیری خائینیش هەیە.

هەروەها لە دنیای ئەمڕۆ بە هێزی تیکنولۆژیا، وشەی خەیانەت نەک هەر ئاسایی، کە لە پێش چاوی خەڵک خەریکە شیرین دەکرێ. وێنەیێکی زۆر بەرچاو، دراما تورکیەکانن کە بە تەواوی هێزەوە خەریکی ئەو کارەن...

عیسا ئەحمەدی۱۴۰۳/۰۲/۰۱


وێنەی باڵندەی کۆچەری
دڵم پڕە
لە هەڵفڕین
ڕێگای دووری سەفەر بڕین!

بەڵام کوانێ باڵی فڕین؟

#ک_د‎ ‎ ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان


وەرگێڕ: #لانەواز

لە گەورە مێژوونووسێکیان پرسی: گەورەترین وانەیێک کە مێژوو پێی‌ داوی چی بووە؟
ئەویش گوتی: گەورەترین وانەیێک کە پێی داوم ئەمەیە: مرۆڤ قەت لە مێژوو پەند و وانە وەرناگرێ. دانیشتووە و سەیری لایڤی(Live) مەرگی خۆی[مرۆڤایەتی] دەکات!

مرۆڤ لە مێژوو وانەی وەرگرتبا
چۆن دەبوو حاڵ و ڕۆژی وەهابا!

بە سەر زیندووە و، دڵ و ویژدانی
پاکی مردووە، گەر ورد بڕوانی؛

ئەوانەی وانە ناگرن لە مێژوو
قەت لە داهاتوو، نابن سەرکەوتوو

دەبن بە پەند و هەر دەڵێن: پەکوو
کە چی دەشچنەوە سەر ڕەوتی پێشوو



🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان


فیشەکێ بدەن لە سەرم،
بڕوابکەن
، ئەو ڕۆژە عەشقی نیشتمان
دەبارێ...

🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان


ئەوەندەی کە بازنەی سنگ؛ دەمار؛ ریش؛ سمت؛ چاڵی ڕوومەت؛ چاڵی پشت؛ وە نزمی و بەرزییەکانی دیکەی لەشمان لایەنگری هەیە بیروبڕوا ، ڕەوشت، شێواز و ڕێچکەی فیکریمان لایەنگری نیە ؛!
لەم سەردەمەدا دەبێ شتێکت دەرپەڕی بێ یان ڕۆچوو بێ
تا شیاوی هەڵبژاردن بی...!

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۱ی خاکەلێوەی۲۷۲۴ی کوردی

🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان


ڕووتی دی، لەو ڕۆژەوە، گەر ڕۆژە سەرگەردانە ڕۆژ

گەیییە ئێوارە، وەکوو من، ئیشی قوڕپێوانە ڕۆژ



#مەحوی

🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان


ئەگەر جوانیت سەرنجم ڕائەکێشێ، مەگره لێم، چونکه
جەماڵت پەیکەری ڤێنووسی خوای جوانی ئەجووڵێنێ

پەچـەت لاده ببینم ڕووت، ئەمـن خۆ سەیری تــۆ ناکـەم
له ڕووی تۆ تێدەگەم یەزدان چلۆن نەخشی ئەنەخشێنێ

#ئەخۆل


🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان


شەل نییە؛ تەنیا پای لارە

سەرلەبەیانی، دوکتوری بەرپرسی شێتخانەیان ئاگاردار کردەوە کە چوار پیاو و ژنێک، لەو شێتانەی کە زۆر جێی مەترسین و حەزیان لە کاولکارییە، پێش مەلابانگدان هەڵاتوون و چوونەتە نێوشار. بەو هەواڵە دوکتۆر ڕەمەقەی دا(پەشۆکا). چوونکا باش ئاگاداری بارودۆخی دەروونی ئەو پێنج کەسە بوو. دەیزانی چ شەڕێک بەر دەرکەی پێ گرتووە. بۆیە دەستبەجێ پێوەندی لەگەڵ سەرۆکی باڵای پولیسی شار گرت. گرینگی هەواڵەکەی بۆ گێڕاوە و وتی: ئەو کەسانە بە هۆی کێشەی دەروونییەوە نابێت لەنێو جەماوەردا بە ئازادی بگەڕێن.
جەنابی سەرۆک، دوکتۆری لەوە دڵنیا کردەوە کە بە زووترین کات هەموو هێزەکانی پولیس دەخاتە گڕ بۆ دۆزینەوەی ئەو چەندکەسە. بەڵام ئەو داخوازییەی هەبوو کە: دەبێ ئێمە زانیاریەکی تەواومان سەبارەت بەو پێنج کەسە هەبێت، تا بتوانین لەنێو خەڵکی بیانناسینەوە. بەڵام هەتا بۆتان دەکرێت، بە زمانێکی خۆماڵیانە باسی ئەو پێنج  کەسەمان بۆ بکەن، نەک عیلمی و ئاکادمیک.
دوکتۆر گوتی: دوو کەسیان هەر بە جلی سەیر و سەمەری شێتانەی خۆیانەوە هەلاتوون. سەر و قژیان وەکوو وێنجەی بەر ئاوایی، کە گەماڵیان تێدا گەوزاندبێت وایە.

سێهەمین کەس جلەکانی خۆی بەجێ هێشتووە، بەڵام جلی دیکەشی دەست نەکەوتووە، هەر بە جلی ژێر و نیوە ڕووت چۆوەتە نێوشار. دەڵێی لە هەواری قەرەچی بەجێ ماوە.

بەڵام ئەو دوو کەسی دیکە ناسینەوەیان تۆزێک ئەستەمە. ئەوان هەر سەگوەڕی ئێوارە چوونەتە حەمام و زۆر پاک و خاوێنن. پاشان لە نیوەشەودا چوونەتە هۆدەی پشوودانی دوکتۆران و چەند دەست جلوبەرگی ڕێکوپێک و کراوات و جانتای جوان و عەتر و بۆنی پاریسیان لەگەڵ خۆیان بردووە. ئەگەرچی سەروگوێلاکیان وەکوو  مرۆڤی ساغ دێنە پێش چاو، بەڵام بە شێوازی هەڵسووکەوت و کردەوە، هەر دەلێی جندۆکە دەستی لێیان وەشاندووە. کە دەکەویتە قسەکردن لەگەڵیان، بە پێچەوانەی ڕواڵەتی ڕێکوپێکیان، بۆتان دەردەکەوێت کە ئەمانە باری نالەباری دەروونیان کەری نێر نایکێشێت.

سەرۆکی فەرماندە بە هەموو هێزەکانی نێوشار ڕایگەیاند کە کارەساتێکی وا ڕووی داوە، دەبێ زۆر وشیارانە ئەو پێنج کەسە بدۆزنەوە. جێی ئاماژەیە کە بەرانبەر بە دۆزینەوەی هەرکام لەو کەسانەش خەڵاتمان ڕەچاو کردووە. لای ئێوارە، فەرماندە چووە بنکەی ناوەندی پولیسی شار.‌ بەڵام شتێکی سەیری چاو پێ کەوت. سەدان کەسیان هێنابوو کە هەرکامە بە شێوازێک لەو چەند کەسە دەچوون کە لە شێتخانە هەڵاتبوون. ئەگەرچی دەیانگوت بە هەڵە ئێمەیان هێناوە.

فەرماندە سەری سووڕ مابوو. بۆیە ناردی بە دوای بەرپرسانی شێتخانە کە بێن و پێنج کەسەکەی خۆیان بناسنەوە و لەگەڵ خۆیان بیانبەنەوە بۆ شێتخانە. کاتێ کە وەفدی دوکتۆران هاتن ئەوانەیان بینی، وتیان: ئەو پێنج کەسە هیچ کامیان لێرە نین، ئەگەرچی ئەمانەش هیچیان لە باش ناچن.

سەرۆکی فەرماندە بەرانبەر بە ژێردەستانی گوتی: کەوابێت کەس پاداشی دەست ناکەوێت و ئەمانەش بەڕەڵایان بکەن با‌ بڕۆن.

عەزیز نەسین/( رضا رهنما)

خوێنەری هێژا؛

کاتێ ڕەخنەیان لە عەزیز نەسین دەگرت کە بۆ ئەوەندە بە ڕووتی باسی دەردەکانی کۆمەڵگا دەکەیت؟ دەیفەرموو: ژیانی ئەو خەڵکە هەژارە کاتێ لەدەرەوە سەیری دەکەیت، کومێدیەکی تەواوە، بەڵام کاتێ تێکەڵ بە ژیانیان دەبیت، یەکسەر تراژدیایەکی پڕ گریانە و منیش کە جگە لە قەڵەم هیچ شک نابەم، دەی چۆن لەو قوڕە خەستە تۆز هەستێنم؟

لە کۆمەڵگای ئێمەدا زۆر کەسان هەن، کە‌ بە شێوازی جۆراوجۆر تووشی کێشە دەروونییەکان هاتوون. پێویستیان بە دەرمان هەیە. بەڵام نەتەنیا خۆیان بە نەخۆش نازانن، ڕەنگە خۆیان زۆر بەرزیش ببینن. ئەمە لە کاتێکدایە ئەم کەسانە ڕەنگە خاوەنی ئیش و کار و ژیانی هاوبەش و.... جا مانەوە لەم بارودۆخە دەروونییەدا جێی مەترسییە. هەم بۆ خۆیان، هەم بۆ بنەماڵە و خەڵکانی دیکە....

عیسا ئەحمەدی۱۴۰۳/۰۱/۱۸
🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان


كیسەڵ...

خالق هەر ئەتۆی بۆ خۆ
خودا هەر ئەتۆی بۆ خۆ
هیچ کەس نییە لە ڕەنگی تۆ
کۆلەسەم کێڵا بەکۆ
دامچاند بە برنج و پەمبۆ
چووم ئاوێی لێنێم بۆ خۆ
کیسەل لێی گرتبوو جۆ
پرسیم کیسەڵ لەکوێیە؟
گوتیان لەوبەری ڕێیە
وا لە پەڵەخڕکێیە
لەوێ دەکا شەڕێیە
بەجۆیەدا چوومە خوار
جۆیە بە قڕژاڵ و مار
پنگەڵێن و چقڵ و دار
جارێک ڕۆیین، جارێک غار
گەیمە کیسەڵی بەدکار
ئەمنی دیت و لێم بوو هار
کردی بەقیڕە و هاوار
دەیفیشکاندمێ جارناجار
دەیفیشکاند وەکو ماری
وەک ماری دێمەکاری
دەیگرت بەلەکێ سواری
ڕێی دەگرت لە ڕێبواری
دەمگوت تەحا چەند هاری
گوتم کیسەڵ هەستە بڕۆ
ئێرە نییە مەکانی تۆ
مەملان و مەملی و مەمۆ
ئی خۆمن و نایدەم بە تۆ

#عەلی_بەردەشانی

🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان


ئێواره..
لەپەردەی نازەوە بڕوانە جارێ
دڵم ڕاخستووە و چاوم لەڕێیە

ئێوارە و شار و ڕێ و من چاوەڕێتین
لە هەرکوێ دەرکەوی قیبلەم ئەوێیە

#تێکوشەر

🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
گەر تەواوی تاروپۆی ژینم لەبەر یەک هەڵبڕی
جەرگی خۆم و لاوەكانم هەر وەكوو گورگ هەڵدڕی

گەر مناڵ و دایک و بابم تۆ بخەیتە ناو كڵت
شەرتە ئاخێكیش نەكێشم داخ بنێمە سەر دڵت

من دەگەل تۆ دوژمنی كورد هەر سەری جەنگم هەیە
تاكوو سەركەوتن بەشەڕ دێم، قەسد و ئاهەنگم هەیە

#ڕەسوول_كەریمی

🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان


تا وەریگێڕا لەپڕ تیرێژی ئەو دوو چاوە لێم
هەر دەڵێی خاكێكی وشكم كانیاو تۆراوە لێم

ئەو تکەی فرمێسکە وا دیتم بە چاوی یارەوە
دڵمی کردۆتە خەڵووز و ئاگری بەرداوە لێم

من بە خوێنی دڵ لە خەڵكم شاردەوە ڕازی ئەوین
دەم بەهاوارن وشەی شیعرم، لەقاوی داوە لێم

جیا لە ڕۆژانێ کە دەستەملانی عیشقت بوو دڵم
پووشی دەم با بوو ئەوی دیکەی ژیان فەوتاوە لێم

#ڕەسووڵ_سوڵتانی

🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
دەنگێكی گەنج و نازدار
لاوێكی دەنگخۆش
كاكە مانی بژی باوان گیان
دەنگت نەڕزێت...
منداڵەكانمان لەگەل مۆسیقا و گۆرانی كوردی تێكەل بكەین ...



🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان


لە شوێنی چی دەچی ئەی دڵ خەیاڵت خاوە دەیزانم
ئەوەی تۆ بۆی خەریکی ئەو لە تۆ تۆراوە دەیزانم

وەکوو دوێنێ مەبە بێباک لە ڕێگای خۆشەویستیدا،
تەماشای شێوەیی ئیمڕۆ گەلێ گۆڕاوە دەیزانم!


#عه‌ونی

كێ تۆراوە بۆی بنێرن با دڵی بێتەوە لاتان...

🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان


#بۆ_یادی_۱۰_ی_خاکەلێوه

هەندێ ئایین هەن،
بە بزەی خاچ و بە زەبری شمشێر،
قەت ڕێ ناکەنە دڵی دڵداران.
هەندێ سەرۆک هەن،
چ بە بانگەشە، چ زەخت و دۆلار
قەت ڕێ نابەنە ناخی هەژاران.
هەندێ تابۆ هەن، لە پاش سەدان ساڵ
نە لە بەر چاون، نە پیرۆز ماون.
بەڵام چەند ناو و چەند کارەسات هەن
هەتاهەتایە، دەرناچن لە دڵ
چون عەشق و خوێن و ئاواتەکانی گەلیان وا پێوە.
وەکوو ئەنفال و وەکوو هەڵەبجە،
وەکوو چوارچرا و دەی خاکەلێوە...

#ڕەحیم_لوقمانی



🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان


قارەمانی ژیانی خۆمان بین.

هەموو ڕۆژێ، بیری لەو خۆزگە و ئاواتانەی دەکردەوە کە هیچیان لە ژیانیدا نەهاتنە دی. زۆر چاوەڕوان بوو کە کوڕە دەوڵەمەندێک بێتە خوازبێنی. بەڵام لە بەر دەستکورتی بنەماڵەکەی لە گەڵ مامۆستایەکی قوتابخانە هاوسەرگیری کرد. باوانی(جهیزیە) کەم و کز. ڕۆژی زەماوەند، بارشایی و سوورانەش هەر هیچ.
‌ژیانی نۆماڵیان بە داهاتێکی مەمرەو مەژی دەست پێ کرد. جار بە جار کە خەیاڵ دەیبردەوە، دەبوو بە خاوەنی ماڵ وحاڵ و ڕێ و جێ. بەڵام کە وریا دەبووەوە: ماڵی چی؟ چارەوای تێدا غار بدەی بایی هەزار تمەن خەسار نادات.

ڕۆژێک مێردەکەی بەهەڵەداوان هاتەوە بۆ ماڵ. نامەیێکی بە دەستەوە بوو. وەزیری پەروەردە مامۆستایانی هەڵبژاردەی شاری بە خێزانی، بانگهێشت کردبوو. وای دەزانی ژنەکەی بەو نامە شاد دەبێت. کەچی خانم لووتی داژەند کە میوانی ئەوان کەی بۆ ئێمەمانان دەبێت؟ ئاخر بە کام جلوبەرگی ڕازاوە؟ کابرا وتی: ئافرەت دەبا هەرچۆن کە هاین، هەروەهاش بنوێنین. مرۆڤ دەبێ باوەڕی بە خۆی بێت، هەموو شتێ جلوبەرگ نیە. بەڵام ژنە هەر دەڵێی شینی تاقەبرای دەکا.  پیاوەکە بڕێک پارەی سپی هەبوو کە داینابوو بۆ ڕۆژی ڕەش. بە ناچاری هەمووی بوو بە خەرجی جلوبەرگی خانم. بەڵام هەر گریان بەردەوام بوو. جلی جوان، بە بێ خشڵ و زێڕ و زیو؟ کابرا وتی: خانم لاسایی باز بە قاز ناکرێ. بۆ دوو کاتژمێر کەم بمانخەرە بەر جەڕپێچ. بەڵام ئەقڵی سووک، بارێکی گرانە، جا چ پیاو بێت و چ ژن. بە ناچاری چوونە ماڵی دوورەخزمێکی دەوڵەمەند. کەتمان ناکرێ، ئەو خاتوونە، ئەوەی زێڕ و زیوی هەبوو نایە بەردەمی کە بۆ خۆت هەڵبژێرە. لەو ناوە، ملوانکەیەکی ئەڵماسی بەرچاو کەوت، دەتگوت مەلایکە شۆردوویەتەوە. بەشەرمەوە وتی: دەتوانم ئەم ملوانکە هەڵگرم؟ خاتوون وتی هیچ کێشە نیە. بیبە و دوایی بیهێنەوە.

شەوی میوانی، خانم وەکوو بووک ڕازایەوە. خەڵکان دەیانپرسی ئەڕێ ئەو ژنە سەر بە کام خێڵی ئەم شارەیە؟ کە بوو بە بەزمی هەڵپەرکێ، تەنیا لەبەر ئەو مەبەستە کەوتە سەرچۆپی و پڕ بەدڵ خۆی نواند.
شەودرەنگان لەو پەڕی کەیف و دڵخۆشی گڕانەوە بۆ ماڵ.  بەلام لە ناکاو زووخاوی دنیا ڕووخا بەسەریانا. ملوانکە نەمابوو. کابرا هەر ناوکی کەوت. هەتا شوێنی شایەکە گەڕایەوە، بەڵام ملوانکە نوقمی زەوی ببوو. جا گیان لە جێی سەختەو نایێتەدەر. دەبێ چ بکەن؟ زەرەرەو هاتووە. بە قەرز و فەرز لای پیاوێکی سوو خۆر توانیان دەقاودەق هاوشێوەی هەمان ملوانکە بکڕنەوەو بیدەنەوە بە خاوەنەکەی. بەڵام لە خراپ قۆپیەک(باتلاق) چەقیبوون. لە بەر قەرزداری لە ماڵە ئەعیانێک بوون بە ژێرماڵە. ژنە بوو بە جلشۆر و ئاوکێشی ماڵان. میردەکەی نیوەڕوان هەر لە قوتابخانە دەگەڕایەوە، هەتا ئێوارە لە دووکانی کابرا کاری دەکرد. قەرزەکە لە بەر سووەکەی دە ساڵی خایاند تا دوایی هات. بەڵام بە قەدەر سی ساڵ پیر ببوون.

ڕۆێک ژنە چوو بۆ بازار. چاوی بەو خزمە دوورەیان کەوت. لێی چووە پێشەوەو سەلامی لێکرد. لە پێشدا نەیناسی. کاتێ کە خۆی پێناساند، وتی ڕوڵە بۆ ئەوەندە پیر بووی؟ وتی: لەبەر ئێوە! خاتوون پێی سەیر بوو. وتی لەبەر من؟ بۆچی؟ سەر لە بەر هەموو بەسەرهاتەکەی بۆ گێڕاوە. خاتوون وتی هەی ماڵی باوانت بە قوڕ گیرێ. خۆ ئەو ملوانکە زڕ بوو(بدلی، ساختە).

مووپاسان/(سپیدە جعفرزادە)

خوێنەری هێژا؛

ئێمە بۆ خۆنواندن لە دایک نەبووین. ئەرکی ئینسانی و نرخی ژیان زۆر لەوە بەرزترە.

زۆر بنەماڵە لەبەر قسەی خەڵک و چاولەچاو بڕین، نەک دە ساڵ، بەڵکوو تەواووی ژیان لە خۆیان تاڵ دەکەن، بۆ ئەوشتانەی کە دوایی دەزانن بێبایەخ بوون.

ئەو هەژارانەی کە بە چاوی سووک بۆ خۆیان دەڕوانن، دەستکەوتی هەموو ڕەنجێکیان بۆ دەوڵەمەندانە.

جار وایە دەوڵەمەندان زۆر لەوەی کە هەن بەرزتر دەیانبینین. ئەوانیش تووشی زۆر کێشەن. نابێ باری ڕاستەقینەی ژیانی خۆمان لە گەڵ ڕواڵەتی ژیانی ئەوان هەڵسەنگێنین.

ئەو نووسەرە مەزنە زۆر وردبینانە پێمان دەڵێ: بۆ نەزان، جێی مەترسیە کە ملوانکەی ئەڵماس ببێتە تەوقی لەحنەت.

عیسا ئەحمەدی ۱۴۰۳/۰۱/۰٦
🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان


🎤نەجمەدین غوڵامی
🎧مێرگی ئەوین
✍دیار هەڵەبجەیی
🎼کاوەبەهرامی


بێنیم هەڵی نەگرت،!
كەس لاشەم لەسەر زەوی...!
خۆم لاشەم دا بەسەر شانما،
بۆی گریام...

#سروە_زاهدی


🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان


ئێمە دەینی کەسمان لەسەر نێ هەتا شیکردنەوەی بۆ بکەین.
ئیزن بدە با بڵێن نامەنتقی یان ناکۆمەڵایەتین؛ بەڵام ئەوەی دێنێ کە خۆمان بین.

هەتا کاتێ کە ڕەوشت و بڕیارگەلی ئێمە زیانی بۆ کەس نەبێ ئێمە ناچار نین خۆمان بۆ کەس ڕوون بکەینەوە؛ چیها ژیان بەو شیکردنەوانە و حەولە بێ‌هۆیانە بۆ ڕازی کردنی خەڵکی بەفیڕۆ چووە.

📕#هونەر ــــ ئەوینداری کردن
✍#ئێریک ـــ فرۆم
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲٦ی ڕەشەممەی۲۷۲۳ی کوردی

🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان

Показано 20 последних публикаций.