کۆبانی ، تاڵترین دیفاع ، ناخۆشترین سەرکەوتن ، ئەو دەمەی زریانی لم ، ڕەشەبای ناشیرینترین فەتوا هەزاران ئایەتی ئەنفالیان ناردەوە سەرمان ، هەر لەش بوو ئەفڕین تا نەبنە چێژێکی پیس بۆ جیهادگەرێ ، هەر کچ بوو دمدمیان بە ناوچاوی مێژوودا ئەکوتایەوە ، ئەو لەشکرەی سەرەی لاقەکردنی کچانیان گرتبوو ، شیرەی جوانووە کوڕێکیان بۆ کۆیلەتی و غیلمان تەماشا ئەکرد ، گای پیری تەزبێح بە دەستیان گورگان خواردوو ئەکرد نەوەک تەماحی قوربانییەکی قبووڵ نەکراو بیانگرێت ، مەڕی دیان نەماویان لە بەر پێی کچێنی کەنیزەکانا ئەکردە قەزاوەگێڕی بووکێنییەکی زۆرەملی ، هاتن هاتن ، ئەوانە هەر هەمان گەرا خۆڵاوییەکانی دووپشکترین شمشێری بیابانن ، ئەوانەی هاتن هەزاران جار فێڵی خوایان لێ کردین ، هەزاران درۆیان بە فریشتەی مەرگا نا بە دەمی جوبرائیلەوە ، کەچی هەر کاستر ئەبین ، هەر دراوی دووڕووی ئیمان و برایەتیمان پێ ئەفرۆشنەوە .
کۆبانی سەنگەرێکی ڕازاوە بە گیانی کچەکڵاشینکۆف ، کوڕە قەناسەی پڕ پێک ، لەوێ شەڕی سوور و ڕەش ، شەڕی زەرد و بۆرە مافیاکان ، شەڕی کورد و ئایەتە نەحسەکانی چەتەترین کولتوور ، شەڕی کورد و 47 ە مین بەرگی گۆڕاوی یاسا لە واشنگتۆنەوە تا واشنگتۆن هەر وەک خۆی ، شەڕی کورد و سوورترین ئایدیا تا پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هەژارە ئامرازەکان ، شەڕی کورد و هیلالی وەهمی و مانگی بڕگەبڕگەی عوسمانی ، شەڕی کورد و خوانە بچووکەکانی بەر پشتوێنی تەنگانە.
کۆبانی چێرۆکێک لە مردن و ڕۆژگارێک لە نەمری ، سەرێک لە ناو سەرانی پێش دەرگای میترا و ڕووناکی ، سکڵێکی گەشی ڕۆچوو بە چاوی شەیتانی سیاسەتا .
کۆبانی وردە شیشەی ناو چێشتی کەرکووک ، کەبابی شنگال ، شلەی گەرمی مووسڵ و زەیتوونی عەفرین ، هەڵهێنانەوەی زەهراوی خواردنە حەرامەکانی ئایینی چەقۆ ، هەلاهەلاکردنی قوڕگە پڕ لە کینەکان .
کۆبانی وەرچەرخانێکی سەدە خوێناوییەکانی تابووری ئەنفال و تاڵان کردنی کەرامەتی خوا و ڕووناکی و ڕاونانەوەی تاریکی بەرەو هەڵدێری دەرکرانە ڕسواکانی سەرپێچی هەتایی .
کۆبانی زامێک بە قەد هەموو سوێ بوونەوەکان ، ئێشێک تا تێکهاڵانە بەردەوامەکانی شارستانیەتە پیرەکان و کیش و مات کردنی مۆدێڕنیزم و هەمیشە ژان مانەوە لە پێچاوپێچی هاتنی پەرەسەندن .
کۆبانی ڕۆحانییەتی سەبر و گریانە ئاسمانییەکان تا دەرچوون لە بێ ئاگایی ، تا ئەبڵەق بوونی تاریکی بەو دیوی خۆیا ، تا ئێستەش کە ناچێتە جانتای بیر چوونەوەوە .
کۆبانی سەمای هەڵکردنی یەکەم ئاڵا ، غەدرێک لە دڵپاکی شکاکێک ، چەقۆی سەر مێزی ئاشتییەکی ڕاستگۆ ، سێو بارانی هەڵەبجە بە نییەتی مردن ، حاشا کردنە دەم بە هاوارەکانی دێرسیم تا هەنووکە .
کۆبانی هەڵدانەوەی ئەو هەموو لاپەڕە ستەمدیدانەی نەمری ناهێڵێ فەرامۆش بکریەن تا دوا مرۆڤ .
#مامۆستا_هەوراز
🆔 @zsirwa
🆔 @CheshtiMjewriKurdistan
t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان