#پەلەپیتکە📚
کابرایەک دەیگێڕاوە:
لە چێشتخانەیەک دانیشتبووم لەناکاو پیاوێک کە بە تەلەفوون قسەی دەکرد دەنگی هەڵێنا و خۆشحاڵی دەربڕی و دوای تەواوبوونی تەلەفوونەکەی، بە گارسۆنەکەی کوت:
تەواوی ئەوانەی کە لەو چێشتخانەیەن، میوانی منن بۆ «باقلەپڵاو و ماییچە»
«پاش هەژدە ساڵان خەریکە دەبمە باوک»
دوای چەند ڕۆژ لە سەفی سینەما، هەمان پیاوم دیت کە دەستی منداڵێکی سێ چوار ساڵانی گرتبوو کە بابەی پێ دەکوت...!
چوومە لای و هۆی کارەکەی ئەو ڕۆژەیم لێپرسی!!
پیاوە بە شەرمەزاری کوتی:
ئەو ڕۆژە لە مێزی تەنیشت خۆم، پیرەپیاوێک لەگەڵ هاوژینەکەی دانیشتبوون کە پیرێژن بە دیتنی مێنۆی خواردنەکان کوتی:
خۆزگە دەکرا ئەوڕۆ باقلەپڵاومان لەگەڵ ماییچە خواردبوایە، مێردەکەی بە شەرمەزارییەوە داوای لێبوردنی لێکرد و لەبەر بێ پووڵی ویستی، تەنیا سووپ بخۆن...
منیش بەو تەلەفوونە ساختەییە ویستم کە هەموو میوانی من بن تاکوو ئەو پیاوەپیرە هەست بە شەرمەزاری نەکا و بتوانێ خواردنی هاوژینەکەی دابین بکا!
لەمێژ ساڵە ئامۆژگاری بابم لە مێشکم دا ماوە؛ کە دەیکوت:
ئەگەر لە ماڵێک میوان بوون و خاوەن ماڵ چای بۆ هێنان، ڕەتی مەکەنەوە و مەڵێن ناخۆین، لەوانەیە ئەوە تەنیا شتێک بێ کە هەیەتی بۆ خزمەت و میوانداری لە میوانەکەی!
کە ئەگەر نەیخۆن نازانێ دەبێ چبکا...
«ئاگامان لەدەستکورتان بێ»
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۷ی ڕێبەندانی ۲۷۲۴ی کوردی
🆔 @zsirwa
🆔 @CheshtiMjewriKurdistan
t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان