« خەریکە ھیچ دەنووسم »


Гео и язык канала: Иран, Фарси
Категория: Цитаты


ئێمە هەموو هەوڵێکمان بێ هودەیە، بەڵام هەوڵەدەین لەناو ئەو گێژاوە "هیچ"بە ئێوە بگەیەنین
@devar_mathers
...

Связанные каналы  |  Похожие каналы

Гео и язык канала
Иран, Фарси
Категория
Цитаты
Статистика
Фильтр публикаций


کاتێک ئامۆژگاریت ئەکەم مانای ئەوە نیە لەتۆ زیرەکترم، تەنها ئەوەیە لەتۆ زیاتر هەڵەم کردووە

...




شتێکم ناوێت هەموو کەسێک بتوانێ هەیبێت


خۆشەویستی تۆ سودی چیە، ئەگەر نەمکاتە کەسێکی باشتر..
دڵخۆشتر و بەهێزتر

...


جوانی چاوەکانی دەروازەی ئەو گەردوونەیە لە ناو سەری خولقاوە





دوێنێ بۆ یەکەمین جار بەلای خۆرئاوابووندا تێپەڕیم و نامەیەکی تۆم پێ نەگەیی ، دوێنێ پێویست بوو لە هەموو کاتێک زیاتر خۆم خۆشبوێت.. دوێنێ سەرەتای وەرزێکی تری تەنیایی من بوو.






ئەمەوێ لە نیوەی شەو سەیری مۆبایلەکەم بکەم و تۆ نامەت ناردبێ.
نامەیەکی کورت و هەواڵ پرسینێکی سەرزارەکی نا، ئەمەوێ بێ ئەوەی سڵاو بکەی لە نامەیەکی دوور و درێژ وردەکاری ڕۆژەکەتم هەمووی بۆ باسکەی، پێم بڵێی بۆ ئەم بەیانیە لەگەڵ خوشکەکەت بووە بە دەمەقاڵێتان. یان چۆن ئەمڕۆ لەناو کانتۆری جلەکانت بڕیارت دا ئەو چاکەتە شینە بپۆشی کە پێشتر ڕقت لێبووە. بۆم باسکە لە ئەڵقەی تازەت ئەو درامایەی سەیری ئەکەی چۆن دوو ئاشقەکە لەیەک دابڕان. پێمبڵی کاتێک منداڵ بووی چۆن بە دزیەوە جگەرەی باپیرت ئەکێشا بێ ئەوەی کەس پێت بزانێ. پێمبڵی بۆ ڕقت لە وەرزی بەهارە. بۆم باسکە چۆن بە سوتفە ئەو ڕۆژە چاوت بە هاوڕێیەکی دێرینت کەوتووە.
دڵنیابە من گرنگی بە یەک بە یەکی وشەکانت ئەیەم تۆ تەنها بەردەوام بە لە وتن..

...




براکەم پێش ئەوەی شەهید بێت، نەخۆشی ڕەبۆی هەبوو. دایکم هەموو ڕۆژێک شوشەی سەر وێنەکەی لە تەپوتۆز پاک دەکردەوە. لەبەر خۆیەوە دەی وت:
تۆزی سەر وێنەکەت دەتوانم، ئەی بۆ ناو گۆڕەکەت چی بکەم!؟





هەندێک دڵتەنگی هەن بێهۆکارن. لەناکاون. وەک ئەو دڵتەنگیانەی کە لەدوای دڵخۆشیەکی زۆر دروست دەبن. فارس گوتەنی خەمۆکی دوای دڵخۆشی. کەسێک دەچێتە ئاهەنگی هاوڕێکەی، دڵخۆشە، پێدەکەنێت، هەڵدەپەڕێت. دەگەڕێتەوە، لەناکاو دەبینێت دڵتەنگە. بێهۆکار. نە کەس دڵیڕەنجاندووە، نە دڵی کەسی ڕەنجاندووە. نە پەشیمانیە، نە دڵتەنگی یادەوری و ڕابردووە نە هیچ. تەنها دڵتەنگە. ئەم جۆرە دڵتەنگیانە، زۆر بەئازارترن لەو دڵتەنگیانەی کە هۆکارێکیان لە پشتە. مرۆڤ لەحاڵەتی یەکەم دەستوپێسپیە. هیچی پێناکرێت. تەنها دەبێت لەسوچێکدا دابنیشێت تەماشا بکات. بەبێدەنگی.

...




پێویستە شتێکتان پێ بڵێم، کاتێک ھەینی پێشوو بەسەر ئەم پلیکانەیەدا سەرکەوتم، کەسێک بە دوامەوە بوو، ئاوڕم دایەوە بینیم سڤێرکەر ئۆڵسنە. ھاوپۆلێکی دێرینم بوو کە ساڵانێکە نەمدیوە، بۆیە پێم گوت سڵاو سڤێرکەر، ساڵانێکە نەمبینیوویت، بارودۆخت چۆنە؟
وەڵامی نەدایەوە؛ بێ ئەوەی ھیچ وشەیەک بڵێ تێپەڕی، دواتر ھۆکارەکەیم زانی، جارێکیان بەخراپی ئازارم دا ئەویش لەبیری نەکردووە.


-لە بارەی نەمرییەوە (٢٠١٩)




شەوەکانمان وەک یەک، بەڵام تاریکیمان جیاوا




ئەو تۆی شکاند و ڕۆیشت
تۆ؛ خەمی ئەوەت بوو ئەوت ئازار دابێ بخەوە؛ مرۆڤی سادە.





ئەگەر دڵخوازترین گۆرانی، فیلم، کتێب یان بۆچۆنی خۆم لەگەڵتدا بەش کرد، ئەوە بزانە من بەشێک لە خۆمم پێداوی.


Показано 20 последних публикаций.