⌛ #هونەرمەندانی_کورد
مـەحـوی📝
مەلا موحەمەد کوڕی عوسمان باڵخی ناسراو بە
مەحوی (١٨٣٦-١٩٠٦) مامۆستای ئایینی و یەکێک لە دیارترین ھۆنراوەنووسەکانی
کورد بووە؛ و بە یەکێک لە چڵەپۆپەکانی شیعری کوردی دادەنرێت، ھۆنراوەکانی لە دەوری چەند تەوەرێکی جیاواز ئەسوڕێنەوە و سەرجەمی ھۆنراوەکانی لە
دیوانی مەحویدا کۆکراونەتەوە
حەوت ساڵان بووە خراوەتە بەر خوێندن و ماوەیەک لای باوکی خوێندوییەتی، بۆ خوێندن چۆتە
سنە و
سابڵاغیش و لای
مەلا عەبدوڵای پیرەباب خوێندویەتی، پاشان گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و لای مەلا ناودارەکانی ئەو ناوچەیە خوێندویەتی، ئەوجا چوە بۆ بەغداد و بوە بە فەقێی زانای بە ناوبانگی کورد #مفتی_زەھاوی و ئیجازەی مەلایەتی لای ئەو وەرگرتووە، پاش ئیجازە وەرگرتنی لە ١٨٥٩ ی. ز دا بووە بە مەلای مزگەوتی ئیمامی ئەعزەم لە
بەغدا، بەڵام لە ١٨٦٢ دا بەغدای بەجێ ھێشتووە و گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و بوە بە ئەندامی دادگا. لە ١٨٦٨ دا بە ھۆی مردنی باوکییەوە دەستی لە کاری میری کێشاوەتەوە و بۆەتەوە بە مەلا و دەستی کردەوە بە دەرس وتنەوە بە فەقێیان.
مەحوی لە ١٨٨٣دا چووە بۆ
حەج و لەوێوە چووە بۆ
ئەستەنبوڵ و لە ڕێگەی پیاوماقوڵانی کوردەوە لە ئەستەنبوڵ چاوی بە
سوڵتان عەبدولحەمید عوسمانی کەوتوە، سوڵتان ڕێزێکی زۆری لێگرتووە و فەرمانی داوە خانەقایەکیان لە سلێمانی بۆ کردۆتەوە کە ئێستا بە #خانەقا_ مەحوی بەناوبانگە، مەعاشێکیشی بەناوی خزمەتکردنی ھەژارانەوە بۆ بڕیوەتەوە، دواتر گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی، تا کۆتا ساتەکانی ژیانی لە سلێمانی ماوەتەوە.
🌐:
@shnoyakam🍒 کاناڵی شنۆیەکەم👇
👀
https://t.me/+UMbceGhelZtjZTRk