هێندێک کات بێدەنگی تاوانە بۆ نموونە کاتێک تۆم لەدەستدا من بێ دەنگ بووم بەرامبەر ئەو قسانەی ئەکران بەرامبەر بەتۆ بەخۆشم، نە ئەبوو بێدەنگ بوومایە وە نەش ئەبوو. ئەو کاتانەش کە هەڵەت ئەکرد من بێدەنگ بوومایە هەر دەموت ئەو جارە باش ئەبێت بەڵام خراپتر بوویت توڕە مەبە ئەزیزەکەم بەڵام وتنی ڕاستیەکان پێویستە بەڵام سودی نییە ئیدی. تۆ لە ژیانی خۆتی من لە ژیانی خۆمم تۆ من و لە بیر کردوە منیش نا درۆ ئەکەم من تا ئەبەد ناتوانم لە بیرت بکەم زۆر خراپ هۆگرت بووم خەمی شەوانەم بیر کردنەوە لەتۆ ناهێڵێت بە ئاسودەی بخەوم . ئەسڵەن خەوم نییە لەتاو بیرکردنەوە خۆ پێم وتی من دوای تۆ حاڵم خراپ ئەبێت ڕێک ئێستا هەمان حاڵە خراپەکەم هەیە بەڵام ئەگەر ئێستا نامەش بنێری داوای بینینم بکەی بە هەموو بوونمەوە ڕەتی دەکەمەوە من کە بۆ نامە دەنگیەکت دەمردم ئێستا نامەوێ گوێم لێت بێت ئەسڵەن ناشمەوێ قسە بکەیت بەڵام زۆرت بیرتئەکەم بڕواکە هەموو شەوێک مەرگ سەرم لێ ئەدا ئەڵێم ئێستا نا ئێستا ڕۆحم ئەکێشێ بەڵام ئەڕوات و تەنیا جێم دەهێڵێت.
...
...