لەچوارڕێیانی پاییزدا
.
یوونس ڕەزایی
.
.
لە شەقام راوەستاوم و باران تەعاڕووف دەکەم
بەو کچانەی خەریکە لە بسکی تینووی کاتدا
ون دەبن.
لەسەر کاغەزێکی هەوریی نووسراوە
رووبار بە نرخی گونجاوی خاک
لەسەر ویترینی دووکانێک نووسراوە
بەهار بۆ هەموو تەمەنێک
من بەشوێن رەچەڵەکی گەڵایەک دا
ناوی هەموو دارەکان فێر بووم
بۆیە پێم وایە رۆژێک دەبێ
ناوی خاکی لەبەر کەم
جلی هەوری بپۆشم
رەنگی بارانی تۆمار کەم.
منداڵێک ئەگەر کوتی:
بمبوورە لە نان دا ئاوارە بووم
ناونیشانێکم دەوێ مەیلەو خەو
تینوێتیم سڕیوەتە و گەیشتوومەتە برسێتی
دەبێ
من جگە لە وێنەی نان
رێگایەک بزانم دەگاتە گەنم.
منیش هاتوو کچێکم دیت لە پیتەکاندا
دەڵێم: خاتوون!
رۆژێک کۆڵبەر بە زستانی زمانم دا رابردووە
چ بکەم لە ترسی هەرەس هێنانی
چای مەحموود
ویسکی تیچێڕ
کتێبی قاچاغی بێ ناو
چەکی نەتەقیو؟
دەبێ جگە لە وشەکانی
کە پەیکەرەی ئاوێنە دەڵێن
فیلمی بەفرێکم نیشان دا
لەسەر تەرمی ئەسپێک هەڵمی لێ هەڵدەستێ و
سەربازێکیش کە لەدوورەوە جگەرە بەبا دەکا و
بزەی بە ژانێک دێ کە بە زمانی کوردی دووپات دەبێتەوە
لە کوێستان
لە زامێک دا ترساوە
کە بە لەشی خۆماڵییەوە داسەکناوە لە شەودا
من پێم خۆشە بچم
لە چوارڕای پاییزدا
سندووق بۆ دەنگی ئاوارە دانێم
رێنووس بۆ برینی پەڕیوە ببینمەوە
ئادرەس بدەم بە تاکسییە غەوارەکانی شار
بە موسافیرەکان کە بێ مەبەست
خەریکە ئاوێتەی باران دەبن.
تا سبەینێ هەزار پرسیاری لێڵ لە بادا دەفڕێ
هەزار باڵ لە ژێر پردەکان دا لە دایک دەبن
من کڵاوی گومان لەسەر دەکەم
لەسەر شەقام
ترافیک لایتەکان دەکووژێنمەوە
گەنمەشامی دادەچێنم
هێلانە دەفرۆشم
چا دەکڕم
قاوەیی کچێک دەخۆمەوە
نێوی سووتاوی ئاور وەبیر دێنمەوە
سروودی نیشتمانیی هەڵفڕێن دەڵێمەوە
ئاژاوە دەنێمەوە
شەکەتی دەست خەمۆکیی پاییزم
لە شەقام راوەستاوم و
چاو بەسەر سێبەری هەورەکان دادەگێڕم
وێدەچێ
کات دژوار بێ لەمەولا
وەک سووڕی مانگانەی تەنیایی خاک و
پەنجەرە
وێدەچێ ئاشقی ژنێک بم مەگیرانی بە خاک بکا
نامە بۆ رووبار بنووسێ
پەیام بنێرێ بۆ ناونیشانێکی ون
کە منم.
.
.
@younesrazaie
.
یوونس ڕەزایی
.
.
لە شەقام راوەستاوم و باران تەعاڕووف دەکەم
بەو کچانەی خەریکە لە بسکی تینووی کاتدا
ون دەبن.
لەسەر کاغەزێکی هەوریی نووسراوە
رووبار بە نرخی گونجاوی خاک
لەسەر ویترینی دووکانێک نووسراوە
بەهار بۆ هەموو تەمەنێک
من بەشوێن رەچەڵەکی گەڵایەک دا
ناوی هەموو دارەکان فێر بووم
بۆیە پێم وایە رۆژێک دەبێ
ناوی خاکی لەبەر کەم
جلی هەوری بپۆشم
رەنگی بارانی تۆمار کەم.
منداڵێک ئەگەر کوتی:
بمبوورە لە نان دا ئاوارە بووم
ناونیشانێکم دەوێ مەیلەو خەو
تینوێتیم سڕیوەتە و گەیشتوومەتە برسێتی
دەبێ
من جگە لە وێنەی نان
رێگایەک بزانم دەگاتە گەنم.
منیش هاتوو کچێکم دیت لە پیتەکاندا
دەڵێم: خاتوون!
رۆژێک کۆڵبەر بە زستانی زمانم دا رابردووە
چ بکەم لە ترسی هەرەس هێنانی
چای مەحموود
ویسکی تیچێڕ
کتێبی قاچاغی بێ ناو
چەکی نەتەقیو؟
دەبێ جگە لە وشەکانی
کە پەیکەرەی ئاوێنە دەڵێن
فیلمی بەفرێکم نیشان دا
لەسەر تەرمی ئەسپێک هەڵمی لێ هەڵدەستێ و
سەربازێکیش کە لەدوورەوە جگەرە بەبا دەکا و
بزەی بە ژانێک دێ کە بە زمانی کوردی دووپات دەبێتەوە
لە کوێستان
لە زامێک دا ترساوە
کە بە لەشی خۆماڵییەوە داسەکناوە لە شەودا
من پێم خۆشە بچم
لە چوارڕای پاییزدا
سندووق بۆ دەنگی ئاوارە دانێم
رێنووس بۆ برینی پەڕیوە ببینمەوە
ئادرەس بدەم بە تاکسییە غەوارەکانی شار
بە موسافیرەکان کە بێ مەبەست
خەریکە ئاوێتەی باران دەبن.
تا سبەینێ هەزار پرسیاری لێڵ لە بادا دەفڕێ
هەزار باڵ لە ژێر پردەکان دا لە دایک دەبن
من کڵاوی گومان لەسەر دەکەم
لەسەر شەقام
ترافیک لایتەکان دەکووژێنمەوە
گەنمەشامی دادەچێنم
هێلانە دەفرۆشم
چا دەکڕم
قاوەیی کچێک دەخۆمەوە
نێوی سووتاوی ئاور وەبیر دێنمەوە
سروودی نیشتمانیی هەڵفڕێن دەڵێمەوە
ئاژاوە دەنێمەوە
شەکەتی دەست خەمۆکیی پاییزم
لە شەقام راوەستاوم و
چاو بەسەر سێبەری هەورەکان دادەگێڕم
وێدەچێ
کات دژوار بێ لەمەولا
وەک سووڕی مانگانەی تەنیایی خاک و
پەنجەرە
وێدەچێ ئاشقی ژنێک بم مەگیرانی بە خاک بکا
نامە بۆ رووبار بنووسێ
پەیام بنێرێ بۆ ناونیشانێکی ون
کە منم.
.
.
@younesrazaie