ئەمڕۆ بە خزمەتی ئەم فەرموودە
سەحیحە گەیشتم کە ئیمامی
بوخاری و موسلیم ریوایەتی دەکەن،
زۆر لەسەرم کاریگەر بوو،
برایانی ئازیزو خوشکانی سەنگینم
لە گروپێک بۆ زیکری پەروەردگار
پوختەکەی فەرموودەکە:
حەبیبی دڵانﷺ دەفەرموێت:
ئەم شەو دوو پیاو(جیبریل و میکائیل) هاتن بۆ لام بەئاگایان هێنام، پێیان وتم: بڕۆ، منیش لەگەڵیان رۆیشتم.
کۆمەڵێک دیمەن نیشانی پێغەمبەر(صلى الله علیە وسلم) دەدەن و دواتر باسی دیمەنەکانی بۆ دەکەن:
یەکەمیان: پیاوێک راکشابوو، پیاوێکی تر بەسەر سەریەوە بە گابەردێک دەیکێشا بەسەریدا و ورد و خاشی دەکرد، پاشان سەری وەک خۆی لێ دەهاتەوە و جارێکی تر بەردەکەی بەسەردا دەکێشا و ورد و خاشی دەکردەوە.
دووەمیان: پیاوێک لەسەر پشت راکشا بوو، پیاوێکی تر بە قولاپی ئاسنین بەسەریەوە وەستا بوو، هەردوو لا لەغاوە و لوت و چاوی هەڵدەدڕی و دەیبرد بۆ پشتە سەری، پاشان وەک خۆی لێ دەهاتەوە و جارێکی تر هەمان کاری لەگەڵ دەکرد.
سێیەمیان: شێوە تەنورێک پیاو و ژنی رووتی تێدا بوو، بڵێسەیەکی ئاگریان لە ژێرەوە بۆ دەهات و دەبوو بە هاوار و زەڵە و زەوزا.
چوارەمیان: روبارێک وەک خوێن سوور بوو، پیاوێک مەلەی تێدا دەکرد، پیاوێکی تر لە قەراغ روبارەکە کۆمایە بەردی لە پاڵدا بوو، پیاوە مەلەکەرەکە دەهات بۆ قەراغ روبارەکە و دەمی دەکردەوە، پیاوی قەراغ روبارەکە بەردێکی دەخستە دەمییەوە، دەڕۆیشت و مەلەی دەکرد و پاشان دەگەڕایەوە و دەمی دەکردەوە و پیاوەکە بەردێکی تری لە دەم دەنا.
پێنجەمیان: پیاوێکی روواڵەت زۆر ترسناک، نێڵەی ئاگرێکی دەدا و بە دەوریدا دەسوڕایەوە.
شەشەمیان: باخچەیەکی چر و سەوز، پیاوێکی باڵا بەرزی تێدا بوو، منداڵان بە دەوریدا بوون.
حەوتەمیان: باخێکی مەزن و جوان، پیایدا سەرکەوتین تا گەیشتینە شارێک خشتی بیناکانی لە زێڕ و زیو بوون، پیاوانێک پێشوازییان لێ کردین، نیوەیان زۆر جوان و نیوەکەی تریان ناشیرین، دوو پیاوەکە پێیان وتن: بچنە ناو ئەو روبارە، روبارەکە وەک شیر سپی بوو، ئەوانیش چوونە ناو روبارەکە و هاتنە دەرەوە هەردوو لایان لە جوانترین شێوەدا بوو.
پێغەمبەر(صلى الله علیە وسلم) فەرمووی: پێیان وتم: ئەمە بەهەشتی (عَدْن)ە، ئا ئەوەش ماڵەکەی تۆیە، وەک پەڵە هەورێکی سپی وابوو.
پێغەمبەر(صلى الله علیە وسلم) بە دوانەکەی فەرموو: لەم شەوەدا شتی سەیر و سەرسوڕهێنم بینی، ئەوانە چی بوون من بینیمن؟
وتیان:
-ئەو پیاوەی بە بەرد سەری ورد و خاش دەبوو کەسێکە قورئان دەزانێ و کۆچی لێ کردووە، و لە نوێژە فەرزەکان دەخەوێت.
-ئەو پیاوەش بە قولاپ لا لەغاوە و لوت و چاوی بۆ دواوە دەبرا، کەسێکە بەیانی هەڵدەستێت درۆیەک دەکات هەموو ئاسۆکان دەتەنێتەوە.
-پیاو و ژنە رووتەکانی ناو تەنوورەکە بریتین لە زیناکەرانی پیاو و ژن.
-ئەو پیاوەش لە دەریا سوورەکە مەلەی دەکرد و بەردی قووت دەدا بریتییە لە کەسی سوخۆر.
-ئەو پیاوە ترسناکەش نێڵەی ئاگرەکەی دەدا و بە دەوریدا دەسوڕایەوە بریتییە لە مالیک، خەزنەداری ئاگر.
-ئەو پیاوە باڵابەرزەش بریتی بوو لە ئیبراهیم(علیه السلام)، منداڵەکانیش ئەو منداڵانەن لەسەر فیترەت مردوون.
-ئەو خەڵکەش نیوەیان جوان و نیوەیان ناشیرین، ئەو کەسانەن کاری چاکە کاری خراپەیان تێکەڵ کردووە، خودا چاوپۆشییان لێ دەکات و لێیان دەبوورێت. رواه البخاري ومسلم
خودایە بمانگێڕە لە ریزی ئەوانەی چاوپۆشییان لێ دەکەی و لێیان دەبووری.