من ئەمەوێ وەک کۆیلە بژیم ...!
ڕۆژێک لە کۆڵانەکانی وڵات خەریک پیاسەکردن بووم ، لەناکاو کەسێکم بینی کە کۆیلەکی ڕەش پێستی هەبوو ، خەریک لێدانی کۆیلەکە بوو، بە هاوارەوە ئەیوت "نابێت تا ۳ ڕۆژ خواردنت پێ بدەم" ،کۆیلەکەش بە چاوی پڕ فرمێسکەوە وەستابوو ، زۆر خەمباربووم بە بینینی ئەم دیمەنە ، بۆیە بڕیارم دا کە ئەم کۆیلە بکڕم و دواتر ئازادی بکەم ، بۆ ئەوەی وەک کەسێکی ئازاد بژی و خۆشی لە ژیان ببینێت...
ڕۆیشتم بۆ لای خاوەنی ئەم کۆیلە و وتم بەسە! ، چیتر ئازاری مەدە، من ئەمەوێ ئەم کۆیلەت لێبکڕم ، ئەویش بە توڕەیەوە وتی ئەم کۆیلە نافرۆشم ، ئەبێ باجی هەموو هەڵەکانی لێوەرگرمەوە...
منیش سوور بووم لەسەر کڕینی ، بۆیە وتم نرخی هەرچەندبێ من ڕازیم و ئەمەوێ بیکڕم .
خاوەنی کۆیلەکەش کە زانی من سوورم لەسەرکڕینی نرخێکی زۆر بەرزی وت، کە باشترین و بەهێزترین کۆیلەت بە نیوەی ئەم نرخە ئەکڕی ، بەڵام ڕازیبووم چونکە ئەمویست ئەم کۆیلە ئازادبکەم و وەک مرۆڤێکی ئازاد و سەربەخۆ بژی ...
دوای ئەوەی ڕێکەوتنم لەگەڵ خاوەنی کۆیلەکە کرد ،بەڵگەنامەی کۆیلە بوونی ئەم ڕەش پێستەم سوتاند ،بە کۆیلەکەم وت "ئیستا تۆ ئازادی ، خۆشی لە ژیان و ئازادیت ببینە "...
دواتر بە دڵخۆشیەوە شوێنەکەم جێهێشت ، لە دڵی خۆم ئەوت ئەبێ ئیستا چەند دڵخۆشبێ ئەم کۆیلە کە ئازاد بووە...
دوای ماوەیەک چاوم بەهەمان کەس کەوتەوە و بینیم هەمان کۆیلەکەی ئازادم کردبوو ، خەریکی شێلانی قاچەکانی ئەم پیاوەیە .
منیش بە توڕەیەوە ڕۆیشتم بۆ لایان و بە خاوەنی پێشتری کۆیلەکەم وت
- من ئەم کۆیلەم لێت کڕی ، تۆ چۆن ئەتوانی شتێکی وا بکەی لەگەڵی ؟
+لە وڵامدا وتی :- کۆیلەکە خۆی گەڕایەوە لام و داوای لێکردم وەک کۆیلەی خۆم قبوولی بکەمەوە.
ڕووم لە کویلەکە کرد وتم ئەم قسانە ڕاستن ؟
لە وڵامدا وتی بەڵێ ، خۆم داوام لێکرد، من ئەمەوێ وەک کۆیلە بژیم ، من ژیانی کۆیلایەتی بە شایەنی خۆم ئەزانم...
لەوکاتەوە زانیم کەسێ کە خۆی کۆیلە بوونی هەڵبژاردووە ، هەزار دیمەنی ئازادی نیشان بدەی بێ سوودە چونکە هەر کۆیلە بوون هەڵەبژێرێ ...
خودا مرۆڤی بە ئازادی دروستکرد بەڵام مرۆڤەکان پارەش ئەدەن بۆ ئەوەی ببن بە کۆیلەی کەسانی تر...!!!
نووسین:-محمد شەفێع