یاری من


Channel's geo and language: Iran, Persian
Category: Quotes


کوا هاودەمێک...؟
تا بەدرێژی بۆی باسکەم
کە دڵ لە دەست ڕۆژگاری دابڕانی یار ،
چ مەینەتێک دەکێشێت.
#حافظ
manager:
@jabbar_ahmad
@raswl_amina

Related channels

Channel's geo and language
Iran, Persian
Category
Quotes
Statistics
Posts filter


ئەتۆ نە نوور نە ئادەمی دەمێک دێوی دەمێک پەری
هاوار لە یاری سەرسەری فەریاد لە دۆستی دڵشکەن



#وەفایی


دڵ ئەوا کەوتۆتە زیندانی خەم و قوربانتم
تاڵێکی زوڵفت بنێرە بەڵکو زو ڕۆژ بێتەوە


#وەفایی


من وەکوو لالە کە بێبەش بم لە قەددت وەک چنار
وەک یەکە بۆ دڵ چ داغی ئیشتیاقت بێ چ نار

بۆ نموونە باغی عالەم نەخلی وەک تۆ دەردەخا
کێ چناری دیوە فەرموو بەر بدا وەک ئەو چنار


#حەمدی


بەندەگی دەرگانەکەت
چاتـر لە ڕوتـبەی شـاهـییە..

#صابیری


لە ئەم عیدە بەعیدم من لە دیداری ڕەفیقانم
خودا سا تۆ قەریبم کەی لە خوانی وەسڵی یارانم

لەلایێ عیشرەت و شادی، لەلایێ گەردنازادی
ئەمن کەوتوومە نێو داوی حەریقی ناری هیجرانم

سەرم قوربانت ئەی ساقی کە تۆ سادەی، وەرە سا دەی
فیداتم دەستوبردێ کە ئەجەل نەک بێ بە میوانم


#حەریق


سەردەمێ مەست و خومارە خادمی مەیخانەیە
کاتێ تەسبیحی لەدەستە سۆفییە حەی حەی دەکا

ڕۆژی وایە هەر بەکەیف و پێکەنین و خەندەیە
بەعزە جار مەجنوونە دایم گریە بۆ لەیلای دەکا

#صافی_هیرانی


گیان وە بێتاقەت موینوون ئارۆ
زاهیرەن هەوای لای ئازیز دارۆ


#مەولەوی


چوونی منی بێچارە لەبۆ مەعبەد و مزگەوت
بۆ دیتنی میحرابە کە تەشبیهە بە ئەبرووت


#قانع


هەر کەسێ مەجنوونی ڕووتە
باکی زنجیری نییە..



#صابیری


بێمروەتیت کرد ھەی شەم دەربارەم
من بۆ تۆ قەیسی سیاستارەم

وادەی من و تۆ دیوانی خوا بێ
مەگەر ئەو ڕۆژە دادم ڕەوا بێ

شەمی ڕوومەتشەم تۆ بەسەلامەت
سکاڵای دڵم کەوتە قیامەت


#وەلی_دێوانە


دەمێکە یار کە ناپرسێ لە حاڵی عاشقی زاری
لەبیر چۆتەوە چەن وەختە وا عەبدی وەفاداری

لەلام وابوو کە یارێکی وەفادار و وەفا جۆیە
بەسەهوا چووم و نەمزانی وەهایە ڕەسم و ئەتواری

ئەگەر چی بێوەفا و مەیلە بەڵام ڕۆح و دڵم سەد جار
بەقوربانی نیگاهی دیدە و لێوی شەکەرباری


#ئەحمەد_موختار_جاف


لەبار و قیت و قۆزە خاوەنی زێڕ
ئەگەر کووڕە و وەگەر گۆجە و شەل و گێڕ

بەژنباریک و شووش و شۆڕەلاوە
ئەگەر پیرێکی خوێنتاڵە و ورگتێڕ

دەڵێن زانا و ئەدیب و خوێندەوارە
ئەگەر نەیخوێندبێ شەش پیت و دوو دێڕ

بەڵام زێڕت نەبێ سووکی ئەگەر تۆ
بدەی دەرسی هەزاری وەک شکسپێر



#هێمن


من ئاواتێکم هەبوو زوو
وەک خەوی خۆش لەدەستم چوو

یارێکم هەبوو وەک باڵدار
فڕی بۆ ناو کۆشک و تەلار

مەل بۆم گریا نەگریام خۆم
سەرم نەنایە سەر ئەژنۆم

ئەی گوڵی گەشاوەی بەهار
با تۆ ماچ کەم لەجیاتی یار


#کامەران_موکری


قوربانی قەدت بم کە دەڵێی سەروە بە ڕەفتار
تا کەی لە خەمت دەربەدەر و سینە بریندار..


#ئەدیب


داوای لێبوردن لەو کچە بکە
کە لە قاوەخانەکە جێی هێشتی
لەبەر ئەوەی تۆ ئاگات لە شێوازی قژ داهێنانە نوێیەکەی نەبوو..

ئاگاداری ئەو پەپولانەش نەبویت
کەلەسەر ڕومەتەکانی سەمایان دەکرد..


#مەحمود_دەروێش


زەمانێکە بەڕۆژووم بەو ئومێدەی هەر دەڵێم بیکەم
لە قورسی ڕوومەت و عەننابی لێوت بەڵکە بەربانگێ


#حەمدی


مانگی ڕەمەزان هاتەوە بۆ بەختی شەڕی من
ڕەنگزەردو زەعیفە گوڵەکەی سیمبەری من..

گەر بێت و دەرمکەی بەخوا ڕۆژێ دووسەد جار
هەر خاکی دەری تۆیە نیگار تاجی سەری من..


#ئەحمەد_موختار_جاف


لە من غایب بووە هەر ناڵەمە
وەک کۆتری حاقوو..


#مەحوی


وەکوو ڕۆژێ
لە مەغریب بێتە دەر
بێ ببمە قوربانت...


#مەحوی


ڕۆژێ کە نەبینم قەمەری ڕوویی دلارام
ڕۆحم لە جەسەد دەرچووە بێشک لە دڵ ئارام

لەیلی کە لە توێی خەیمەوە تیرێکی لە من دا
لەو ڕۆژەوە مەجنوونسیفەتم مائیلی سەحرام


#صابیری

20 last posts shown.