🔴 کوهنوردان اشنویه، امروز مصداق بارز اتحاد و یکرنگی و در نهایت بزرگی بودند...
🔸در ادامه نصب تابلو و شناسنامه دار کردن کوههای سربهفلک کشیده و برجسته اشنویه، امروز با سرپرستی گروه کوهنوردی کێلهشین اشنویه اینبار بسیار متفاوت و با لبیک و همراهی بسیار خوب بیشتر کوهنوردان پرافتخار و قهار اشنویه از سایر گروهها که جزئیات آن در ادامه خبر خواهد آمد، دومین تابلو هم با موفقیت در کوه حاجی عبدالله(حاجی عهوڵا ) نصب شد.
🔸جزئیات وگزارش برنامه به زبان کوردی:
ههینی :
🍂 25ی خەزەڵوەری ۲۷۲۴ی کوردی
🍂 25ی ئابانی ۱٤۰۳ی هەتاوی
به ناوی ئافەریدگاری جوانێکان
ڕاپۆرتی چالاکی کۆڕی شاخەوانی "کێلەشین"بە هاوبەشی کۆمەڵەی شاخەوانانی شاری شنۆ پێک هاتوو لە "سپی ڕێز" "باران " "کۆمەڵەی مانگی سوور" "هەیئەتی فدراسیۆنی شاخەوانی"
✍ بە پێی بەرنامەی داڕێژڕاوی پێشوی کۆڕی شاخەوانی کێلەشین شنۆ و بانگەوازی ئەم گروپە لەسەر لێژنەی شاخەوانی و بە پیلهوەهاتنی بانگەوازەکە لە لایەن بەشێکی زۆر لە شاخەوانانی لێهاتووی شارەکەمان پێک هاتوو لە بەرەی "مانگی سوور"بە سەرپەرشتیاری کاک فەخرەددین مام عەلی ، "سپی ڕێز" کاک حسین پیروتی ، "باران" کاک قادر حەکیمی ، هەیئەتی فدراسیونی شاخەوانی کاکە محێ دین شەڵتووکی و خاتوو کانی شوجاع و بەشداری کاک لوقمان عەبباس زادە هیمالیانەوەرد و کاکە ساڵح سامی پێشکسوەتی شاخەوانی شاری شنۆ هەروەها کاکە کامل واحدی لە بەرەی شاخەوانی شاری نەغەدە جەمعەن بە
تێعدادی ۳۷ نەفەر لە ئەندامان و شاخەوانانی پێک هاتوو لە هەموولایەک بە سهرپەرهستی کاک هاشم فروتەن و هاوئاهەنگی کاکە نەجات حاج عەزیزی لە لایەن گروپی شاخەوانی کێلە شین شنۆ
ڕۆژی هەینی کاتݫمێر ۶ ی بەیانی ڕێکەوتی ۲۵ ی خەزەڵوەری ۲۷۲۴ ی کوردی بەرابەر بە ۲۵ ئابان مانگی ۱۴۰۳ ی هەتاوی بەرابەر بە ۱۵ ی نوابری ۲۰۲۴ ی زاینی بە ۹ ماشێنی تاکە کەسی بەرەو ئاوایی دوڕبە لە باکوری ڕۆژ هەڵاتی شاری شنۆ سەر ڕێگای شنۆ ورمێ وەڕێکەوتن .
دوای نیو کاتژمێرێک گەیشتنە بناڕی لووتکەی حاجی عەوڵا لە نزیک ئاوایی دووڕبە دوای ڕاگرتنی
ماشێنەکان خۆیان بۆ بەڕێوە بردنی چالاکێکە بۆ غاردان و لێدانی تابڵۆی لووتکەی " حاجی عەوڵا" بە بهرزایی ۲۵۷۰ میتر لە ئاست دەریاوە ئامادە کرد .
شتێک کە لێرەدا زۆر گرینگ و جێگای ئاماژەبوو دەبا هەر کەس بە پێی توانای خۆی خیزو چیمەنتۆی هەڵگرتبا هەر بەم بۆنەشەوە کەلوپەلەکانی بە ڕێک و پێکی لە ڕووی بەرنامەیەکی دیاری کراوی پێشو ئامادە کرابوون و بەسەر چالاکوانان دابەش کران و لە کاتژمێر ۷ و چەند خولەکێک لەژێر بەرنامەیەکی ڕێک و پێک و هاو ئاهەنگ بەرەو لووتکە وەڕێکەوتن.
دوای ماوەیەک بڕینی ڕێگا لە ساعەت ۹ و نیو لەسەر۱۰ گەیشتنە لووتکەو هەروەک جاری جاران کتڕێ ڕەشهکەی هاوڕێی هەمیشەگیان خستە سەر ئاگرو چایەکی بە تاموو بۆنی دووکەڵیان ئامادە کردو جەمی بەیانیان لە دەوری یەک نۆشی گیان کرد.
بەڵێ ئەمجار دوای تەکبیرو ڕا بە هاوفکری هەمووان جێگای لێدانی تابڵویان دیاری کردو کوڵەنگی تەواو کەرەی یەکجاری لێدانی تابڵۆی لووتکەی "حاجی عەوڵا" یان لەناو دڵی گەرمی یەکڕیزی و هاوئاهەنگی هەموولایەنەکانی بهشداربوو لە زەوی دا.
دوای لێدان و کۆڵین و ئامادە کردنی بەردو خیزو چیمەنتۆ تابڵۆی "حاجی عەوڵا" توندو قایم بە بەرزی ۲۵۷۰ میتر بۆ هەتا هەتایی بە دەستی بەتواناو لێهاتووی خۆیان چەقاند.
دوای گرتنی چەند گرتە وێنە و فلیمی یادگاری دەستە جەمعی تابڵۆیەکهیان لهو بەرزاییه بەجێهێشتو ماڵ ئاوایان لێکردوو بەرەو ماڵ گەڕانەوە .
شتێک کەزۆر جێگای سرنج و ئاماژە بوو ئەم چالاکیە بە بزەی هاوکاری و یەکڕیزی هەموو گروپەکانی شاخەوانی شارەکەمان دەستی پێکردو هیوا خوازین ئەم بزە گەرموو جوانە بۆ داهاتوو هەتاهەتایی بمێنێتەوەو هەروا بەردەوام بێ.
هیوادارین هەریەک لەو کەسانەی ئەم لووتکەیە لێدەدەن یا بە هەربەهانەیەک ڕێگایان دەکەویتە لای ئەم تابڵۆیە وێڕای پاراستنی جوانێکانی ژینگەو سروشت لە نووسینی هەرجۆرە نێوو نووسراوە لەسەر تابڵۆکە خۆبپارێزن .
هیوادارین جوانی ئەم تابڵوۆیە بۆ هەمیشە بمێنێتەوە.
دەستتان خۆش ماندو نەبنەوە کوڕەکانی بە تینو توانای "شاخەوانی شارەکەم شنۆ "♥️
هەر وا سەربەرز و خۆڕاگربن
🔸نووسەرانی ڕاپۆرتی ئەم چالاکیە :
خالید حوسێن نژاد بەرپرسی کۆڕی شاخەوانی "کێلەشین شنۆ"
هاشم فرووتهن : سهرپهرهستی بهرنامه
https://t.me/joinchat/AAAAAEBANzzaPZD1nwjwlQ
@rudawshno95