💎
ئاگاداریی بۆ خەڵکی سنەی سەربەرزخەڵکی بەهەڵوێستی شاری سنە!
مامۆستایانی نیشتمانپەروەر!
هەروەک ئاگاداران له ماوەی ڕابردوودا، سێ مامۆستای ئایینی بە ناوەکانی مامۆستا سابیر خودامورادی، مامۆستا ئایهت غوڵامی و مامۆستا لوقمان ئهمینی لەلایەن ناوەندەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بە بیانووی پووچ و بێبنەما بانگ کراون و پاشان دهسبهسهر و تۆمەتی ناڕەوایان ڕەپاڵ داون!
هەر بەم بۆنەیەوە وابڕیارە، ئەمرۆ لە وتاری هەینی سێ مزگەوتی شاری سنە پاڵپشتی لەو مامۆستایانە بکرێ و بەرهەڵستی ئەو سیاسەتە چەپەڵەی دەسەڵاتدارانی ڕێژیم دەرهەق بەو مامۆستایانە لەو شارە بدرێتەوە و داوای ئازادکردنی بەپەلە و بێمەرجیان بۆ بکرێ.
هەر بەم پێیە داوا لە خەڵکی دڵسۆزی شاری سنە دەکەین کە لە ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی پاڵپشتی لە مامۆستایانی نەتەوەیی ــ ئایینیی خۆیان بکەن
شوێنەکان بریتین:
١- مزگەوتی چوار یاری نەبی، گەڕەکی کانی کووزەڵە.
٢ - مزگەوتی ئێرشاد، گەڕەکی فەیزائاوا.
٣- مزگەوتی نەنەڵە.
مامۆستایانی دەروەست و نیشتمانپەروەری سنه
#ژن_ژیان_ئازادی
#ژینا_ئەمینی
🔵🆔:
@Rasaneshaxushar