دەڵێن شەوێک لە نوێژی تەڕاوێحی مانگی ڕەمەزاندا مامۆستاژن لە مزگەوتێ لە بەشی ژنان نوتق دەکا دەڵێ: خوشکەکانم وەرن با یاسای دینی ئیسلام بەجێ بێنین خۆمان مشقوڵۆزمەی مێردەکانمان نەکەین ئیجازەیان پێبدەین ئەگەر پێیان خۆش بوو ژنی دیکەش بێنن. لەو دەمەدا ژنێک هەڵدەستێ دەچێ بۆ لای پێی دەڵێ: ڕەحمەت لە قەبری دایک و بابت ئەمن چوار مانگە لە گەڵ مێردەکەی تۆ هاوسەرگیریم کردووە نەماندەوێرا لە بەر تۆ ئاشکرای کەین، مەلاژن بە عەرزیدا دەکەوێ دەیبەن بۆ نەخۆشخانە کە وەهۆش دێتەوە ژنە دەچێ بۆ لای و پێی دەڵێ: بە وەڵڵاهی نازانم مێردەکەت کێیەو ڕەنگی چۆنە وەلی با فێر نەبی جارێکی تر نوتقی وابکەی🤣🤣
@qsaie_khosh
@qsaie_khosh