“جاران”
جاران تەنیا دوژمنان دەیانویست بتکوژن ، ئیستا یاران و نەیاران . جاران تەنیا دوپشک و مارەکان دەیانویست پێتەوە بدەن ئیستا هەم گوڵ وهەم خونچە .چ خۆشحاڵن لەم شارە دەرت کەن بەبێ خۆت و بەبێ بار و بەبێ بەرگ ماوەیەک جگە لە گەمارۆدانی پادشاکان عاشقەکانیش دەیانەوێت گەمارۆت بدەن هێندە جوان بوویت کامڵ بویت بۆ تیرێکی کتوپڕ وەک میوە گەیویت بۆ مەرگ. جاران تەنیا گولە زامداری دەکردیت ئێستا هەم تیر و هەم بەرد و هەم نەشتەر .جاران تەنیا شیعرەکانیان دەسوتانیت ئیستا هەم دەستت و هەم ڕۆحت و هەم سەر ماوەیەکە جگە لە پەلاماری هەور بەهاریش پەلامارت دەدات ماوەیەکە بۆ ئەم دەستە سپیانە ، بۆ دڵە پاکەکانی دوێنیش هاتویتەتە سەر ، هێندە جوان بویت کامڵ بویت بۆ کۆچێکی دوور پێگەیوویت بۆ سەفەر .جاران تەنیا لە هەندێ کوچە دەریان دەکردیت ئیستا بوویت بە تەیرێکی نەخۆش بەبێ شوێن بەبێ لانە بەبێ باڵ .هێندە جوان بوویت باشیت تڤی ئەمڕۆ بوویت بۆ نەفرەتی ئەم ساڵ .جاران تەنیا پادشاکان و میرەکان و خواجاکان دەیانویست بتکوژن ،ئیستا زاناکان و داناکان و شاعیران . ئەزیزم غەم مەخۆ هێندە جوان بوویت کامڵ بوویت بۆ ژەهری یار و کامڵ بوویت بۆ خەنجەری دۆستان …..!
🖤