⭕️ئایا "
ژن کوژی" دروستە! هۆکاری ئەم دۆخە بۆ کوێ ئەگەڕێتەوە؟
‼️مێشکی ڕزیو و گەندەڵ کە ئەڵێ
ژن موڵکی پیاوە لە کوێوە سەری هەڵدا؟
❌بەداخەوە ئەم چەند مانگە شاهیدی چەندین کوشتن و بریندارکردن و ئەزیەتدانی ئافرەتان بووین بەدەست مێرد، باوک، برا، ...
بەڕاستی کارێکی قێزەون و نامرۆڤانەیە.
بەپێی فەرموودەی قورئانی پیرۆز:( سورە ئالی عیمران ئایەتی ١٩٥)
﴿مِّن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَىٰ ۖ بَعْضُكُم مِّن بَعْضٍ﴾واتا:"هیچ جیاوازییەک نییە لە بەینی نێرینە و مێینە،
هەمووتان لەیەکترن."
قورئانی پیرۆز باس لە هیچ جیاوازییەک ناکا لە نێوان ژن و پیاو، و زۆریەک لە گەورەکان باس لە گەورەیی و جێگەی ئافرەتان دەکەن، وەک پێغەمبەر موحەممەد (د.س) ئەفەرمێ:
🟡«الْجَنَّةُ تَحْتَ أَقْدَامِ الْأُمَّهَاتِ»
واتا
بەهەشت لەژێر پێی دایکان دایە. و هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە ژیانی مڕۆڤێک کۆتایی پێ بێنێ و ڕۆحی لێ بستێنێتەوە چونکە خودا بۆخۆی ئەو مرۆڤەی دروست کردووە، تەنیا لە دوو دۆخدا: یەکەم کەسەکە داگیرکەر بێت، یان تۆڵە سەندنەوەی یاسایی ڕێگە پێ دراوە.
🟠کێشەکە ئەگەڕێتەوە:
1⃣یەکەم:
کۆمەڵگاکانی کۆنی میزۆپۆتامیانزیکەی ١٧٥٠ ساڵ پێش زایین،
لە یاساکانی حەمورابی هەندێک ڕێسا هەبوون کە دەسەڵاتی پیاوی لەناو خێزاندا بەهێز دەکرد و مافی ژنیان سنووردار دەکرد.
2⃣دووهەم: بۆ ساڵی ١٩٧٩ی زائینی کە لە دوا شۆڕش
مافی ژنان کەم کەم لەناو چوو وە ڕەگەزی پیاو بەرز بۆوە و دەسەڵاتیان بەدەست گرت یانی دۆخەکە گۆڕایەوە بۆ "
پیاو سالاری"؛
❗️
تێبینی: پێش ساڵی ١٩٧٩ش لە خاوەرمیانەدا مافی ژنان بە باشی ڕەچاو نەدەکرا، چوون لەسەر مافی ژنان "
خاتوو لەیلا قاسم" لە سێدارە درا و شەهید بوو.
بەداخەوە ئەمڕۆکەش تێڕوانینی یەکسان بوونی ئافرەت و پیاو لە کۆمەڵگادا جێ نەکەوتووە.
🟢«
ئازادبوونی ژنان بەشێکی گرنگە لە ئازادبوونی کۆمەڵگا.»
📚نیلسۆن ماندێلا
#یەکسانی_ئافرەت_و_پیاو
#نا_بۆ_کوشتنی_ئافرەتان
#نا_بۆ_پیاوسالاری
✍🏽نووسین و ئامادەکردن: ڕامیار ئەحمەدی(ژینیار)