دڵترپەکانی بێدەنگی


Channel's geo and language: Iran, Persian
Category: not specified


شێعری نوێ و کلاسیکی سۆران حوسێنی- بانە
هاوڕێیەتی و بانگهێشتی دۆستانتان سەرفرازیمانی پێوەیە.

Related channels

Channel's geo and language
Iran, Persian
Statistics
Posts filter




لە جێی خۆیدا بێ نازانم بە چی بچوێنمت باشە
ئەزانم هەر بە شێعریشم نەرم بدوێنمت باشە
پەرینازێکی خەستەی ناو مرۆڤی دڵڕەق و یاخیت
لە سەر ئەم سینە نەرمەی بەو حەزەم بنوێنمت باشە
چ تاقانەیت و هەستێکی ئەویندارانە ئازادیت
بە ئاوازێکی ئارام و کەوی بخوێنمت باشە
لە نێو ئەو قاقڕەت جێ بۆ گەشەی هیچ ئارەزوو نابێ
لە نێو ئەم نەرمەڵانەی بۆ ئەوین بڕوێنمت باشە
دەڵێی کەنگێ دەبێ دۆخی بگۆڕێ ئێرە نازانم
دەڵێم تا ئەو دەمەی دڵخوازە نابزوێنمت باشە

سۆران حوسێنی






بە کڵپەی ناخەوەم ناچێتە دڵ باخ
بە کسپەی دەردەوەم چۆن بسرەوێ ناخ
لە چی گیر کەم سەرنجی خۆم لە داوێن
گرێم دابێ کە هزری خۆم لە گەڵ شاخ
حەزی پشکووتنی کوانێ هەناوم
کە دەوراندەوری لێ دابێ خەم و داخ
بەهاری کوێی دەگاتێ تاکوو شەختەی
شەتەک دابێ لەیەک دۆخ و کەش و چاخ
دەشێ بدوێی لە سەوزە و خۆر و خونچەش
کەچی حەسرەت لە ئەوکت بێ لە گەڵ ئاخ
لە سەرمی بەردەوام نسکۆ دەپێچێ
غەزەبدەستی دزێوی دێوی یاساخ
هەتا مابێ لە سەرما ئارەزووی سیس
دڵم ناچێتە سەیری دیمەنی باخ
سۆران حوسێنی




Forward from: Hesaw
ئەدا کڵپەی لە مندا تاقەتی ماچ
بە ئەشقی ئێوە بەخوا و ئایەتی ماچ
شەپۆلی دێ بە لێومدا پەیڤ ڕەنگ
بە ئاماژە و بە ئیمۆژی و چەتی ماچ
خەیاڵی پێوە دەڕوا ئاشنایی
نهێنی نا مەجازی تا خەتی ماچ
پەیامی نابێ نامە و هیچ دەمێ قەت
کە هەڵپچڕێ وەکوو قەند پاکەتی ماچ
دەمی پێ تاڵ ئەبێ هەرچی بە خوو بوو
کەچی شیرینە بەخوا عادەتی ماچ
ئەڕۆی و دێی و تامەزرۆ هەمیشەم
بەدڵ ڕاگیر ئەکەی بۆ بابەتی ماچ
ئەبزوێ هێشتە ئەو هەستەش هەناوت
بدەی پێم سوور ئەزانم دەرفەتی ماچ
سۆران حوسێنی
👈 بۆ ڕۆژی جیهانی ماچ💋










Forward from: تریفه
نە هەرکەس جامەدانەی پێیە کوردە
مەگەر جامانە لای هەر کێیە کوردە

مەگەر پۆشاکە پێوەر یا چەک و چۆڵ
سپاردەی سەر بە هەر ڕێ و جێیە کوردە

دەمی وەردا لە ماف و لافی لێدا
مەگەر بەو ئایەرە و بەو پێیە کوردە

لە دڵسۆزی زمانی بابدا چەند
بە کردەش کامە لاڕێی ڕێیە کوردە

بە خێنی کوردی ئاوا کردبێ جێ
لە دڵیا غەیری کوردی چێیە کوردە

لە سەودای هەندەرانی سەر تەژی بێ
لە شاخی چونکە ڕێ عاسێیە کوردە

نە هەر کەس چونکی کوردی وێژە کوردە
نە هەر کەس جامەدانەی پێیە کوردە

@Honrave
#سۆران_حوسێنی


Forward from: تریفه
تۆ خزمی کامە خوڕترین کانی نیشتمانی
کە هەر بیرت بکەم دادەکەی
سەرڕێژم ئەکەیت و
لە چاومەوە سێڵاوێک ڕێ دەخەی
تۆ
بەرامەی کامە سێوەڕە مێرگ و
کامە جاترە بژوێنی
کە لە لاتەوە تێپەڕببم
مەستانە دەمدوێنی
تۆ هوروژمی
کامە تۆفانی کوێستانی
کە هەر بە گوزەر کردنت زانیم
دەبێ هەڵبکێشم
ساردترین هەناسەی وێرانیم
ڕاستم کەوە
تۆ کام تازەترین تاڵی
گزینگی گەرم و تیژی بەرەبەیانی
کە بە خەیاڵیشت ناوێرم
چاوت دەبێ لەبەر هەڵگڵۆفم و
تەنیا هەستت ئەگەر بشێ پێ بسپێرم
حاڵ و هەوای
کامە ناسکترین ئیلهامی هەڵبەستی
کە هەڵدەکەی من بە نووسینتەوە ڕێ دەگرم
بەرەو بەرزترین لووتکەی ئۆخژن و
سەربەستی!

@Honrave
#سۆران_حوسێنی




تۆ خزمی کامە خوڕترین کانی نیشتمانی
کە هەر بیرت بکەم دادەکەی
سەرڕێژم ئەکەیت و
لە چاومەوە سێڵاوێک ڕێ دەخەی
تۆ
بەرامەی کامە سێوەڕە مێرگ و
کامە جاترە بژوێنی
کە لە لاتەوە تێپەڕببم
مەستانە دەمدوێنی
تۆ هوروژمی
کامە تۆفانی کوێستانی
کە هەر بە گوزەر کردنت زانیم
دەبێ هەڵبکێشم
ساردترین هەناسەی وێرانیم
ڕاستم کەوە
تۆ کام تازەترین تاڵی
گزینگی گەرم و تیژی بەرەبەیانی
کە بە خەیاڵیشت ناوێرم
چاوت دەبێ لەبەر هەڵگڵۆفم و
تەنیا هەستت ئەگەر بشێ پێ بسپێرم
حاڵ و هەوای
کامە ناسکترین ئیلهامی هەڵبەستی
کە هەڵدەکەی من بە نووسینتەوە ڕێ دەگرم
بەرەو بەرزترین لووتکەی ئۆخژن و
سەربەستی!
سۆران حوسێنی


Forward from: تریفه
هەتاو ئەکشێتەسەر، تیشک بدا تا لەو مرۆڤانە
لە لووتکەن چەشنی مامۆستا بەخەڵکیتر دەدەن وانە

لەگەڵ خۆیان بە ڕاهێنان ئەکێشن دیتران بۆ دوند
دەبەخشن لەو وزە و زەین و هەژیری و بیرە پێیانە

@Honrave
#سۆران_حوسێنی






May 2, 6.55 PM_ (enhanced).wav


Forward from: @AxNegarBot
کە زووزووت هەڵبڕین پێڵوو دڵم ما
وەکوو پشکۆی لەبەردەم باوەشێنا
سۆران حوسێنی

20 last posts shown.

139

subscribers
Channel statistics