#دیارکۆ شارباژێڕی
(ئێمە و کەرەکان لە وەرچەرخانی مەترسیدارداین)
لەلایەن نووسەری یەمەنی محەممەد مستەفا عیمرانییەوەنووسراوە
باسی لە ئازارەکانی خەڵکی گوندەکەی دەکات
کە ئاوی خواردنەوەیان لە کانییەکەوە دەکێشا بۆماڵەکانیان بەڵام ناچاربوون لە ڕێگادا بۆ کانییەکە لە تەنیشت دۆڵێکی قووڵەوە بە ڕێگایەکی مەترسیداردا هاتوچۆ بکەن،
کە ببووە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک منداڵ .. لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەیان لەگەڵ کەرەکاندا بۆ ناو دۆڵەکە.
"دوای دەیان ساڵ، گەورەکانی گوندەکە
لە یەکێک لە ماڵەکانیان کۆبوونەوە گفتوگۆیان لەسەر ڕێچەکە و چۆنیەتی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەم کێشەیە کرد".
کاتێک نووسەر پرسیاری لێدەکات
(کە لە منداڵیدا زیاتر لە جارێک کەوتە ناو دۆڵەوە، لەگەڵ کەرەکەیدا کاتێ دەچوو بۆ کانیاوەکە).
بۆچی ڕێگایەکی تری سەلامەت دروست ناکەن بۆ گەیشتن بە کانییەکە؟
کەسێک جوابی دایەوە وتی خەتای ڕێگاکە نییە
(ئێمە لە دووای کەرەکانەوە دەڕۆین، ئەوانیش بە دەوری ئەو پێچانەدا دەمانبەن).
مەبەستی نووسەر ئەوەیە:
ئەگەرخۆمان پێش کەرەکان کەوین دەتوانین ڕێگای ڕاست هەڵبژێرین وبڕۆین
چونکە کەر پێشەوات بێت هەر لەڕێگای پێچاو پێچەوە دەت بات.
کاروانێک سەرکاروانەکەی کەر بێت ڕوو لە هەڵدێر دەکات.
@mzravilka