کێبڕکێی مەلا خدر و مەلا ئەحمەدی مامکاوێ
#مەلای حاجی ڕەسوی
مامکاوە دوو بەشە، مزگەوت لە نێوەڕاستی هەر دوو بەشەکاندایە، ئەو بەشەی لە سەرەوەی مزگەوتەکەوەیە پێی دەڵێن پشت جۆ، ئەو بەشەی لە خوار مزگەوتەوەیە پێی دەڵێن بەرجۆ، بە ڕەحمەت بێت مەلا ئەحمەدە لەتکە مەلای مزگەوت بوو، زاوای بەرجۆیان بوو ماڵیشی هەر لە بەر جۆیە بوو، خزمی دە پشت جۆیە پێی ڕازای نەبوون، هەر بەهانەیان پێ دەگرت، ڕازی نەبوونەکەشیان تەنیا لە بەر ئەوەی بوو کە ماڵی لە بەر جۆیە و زاوای بەر جۆیانیشە، ساڵێکی گوتیان دەمانهەوێت مەلا خدری بێنین بیکەین بە مەلا، ئێمە چیتر بە مەلا ئەحمەدی ڕازی نین، مەلا خدر خزمی خۆیان بوو لە گوندی توێ مەلای مزگەوت بوو، بەڵێ خزمی دەبەر جۆیە پێشنیارەکەی خزمی دە پشت جۆیان قەبووڵ کرد، مەلا خدریان لە گوندی توێوە هێنایەوە بۆ مامکاوێ، کاتێک نوێژ دەبوو هەر دوو مەلا دەچوون بۆ مزگەوت، کێهەیان پێشتر گەیشتبایە مزگەوتێ لە مینبەر دادەنیشت و پێشنوێژیەکەی بەڕێوە دەبرد، یەکتریان خۆش نەدەویست، وەرزی هاوین بوو، دیارە هاوینانیش لە گوندەکان ڕۆژانە خەڵک سەر قاڵی فەلاحەتی و ئاژڵداری و کەساباتن لە ماڵ نامێنن، مەلاکان کە دەچوون بۆ مزگەوت تەنیا دوو سۆفی دەهاتن بۆ جەماحەتێ، سۆفیەک لە بەر جۆیە و سۆفیەک لە پشت جۆیە.
ڕۆژێکی مەلا ئەحمەد بە مەلا خدری دەڵێ بۆ سەودایەکم دەگەڵ ناکەی؟ مەلا خدر دەڵێ سەودای چۆن؟ دەڵێ وەڵلا ئەتۆ سۆفی من ب.........ێ و منیش سۆفی تۆ. با ئەو دووانەش تەرکی مزگەوتێ پکەن، باشە ئێمە بۆ وا بێ عەقڵین لە سەر ئەو دوو سۆفیانە کێبڕکێمانە.
@mzravilka